یادی هه‌ڵه‌بجه له سویسراش کرایه‌وه
Tuesday, 23/03/2010, 12:00
له یه‌كێک له مه‌یدانه به‌ناوبانگه‌کانی شاری (بێرن)ی پایته‌ختی وڵاتی سویسرا ڕۆژی شه‌ممه20/3 یادێکی مۆدێرن و شارستانییانه بۆ بیست‌ودوو ساڵه‌ی کاره‌ساتی جه‌رگبڕی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن کۆمیته‌ی سویسرای چاودێری کوردۆساید/چاک ه‌وه کرایه‌وه، ئه‌م یاده به هاوکاریی لقی سویسرای ڕێکخراوی داکۆکی له گهلهههرهشهلێکراوهکان (GFBV)، که رێکخراوێکی ئینته‌رناسیۆناله سازکرا بوو. له‌م کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌دا سه‌ره‌ڕای بوونی دوو ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌هه‌مان ڕۆژدا و خراپی که‌شوهه‌وا و باران، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردانی دانیشتوی ئه‌و وڵاته ئاماده بوون.
له میانه‌ی یاده‌که‌دا کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی مه‌رگه‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به قه‌واره‌ی گه‌وره پیشاندران و هه‌ڵواسران، که مایه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بوان بوو، سه‌ره‌ڕای چه‌ندان لافیته که به‌زمانی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی له‌سه‌ر ئه‌و یاده نوسرابوون، زیاتر له سه‌د کۆپی له به‌یاننامه‌ی چاکیش له‌سه‌ر ئه‌و یاده به‌سه‌ر خه‌ڵکانی بیانی‌دا دابه‌شکرا. ئه‌و وتار و په‌یامانه‌ی له‌م مهراسیمهد خوێندرانه‌وه بریتی بوون له:
کۆمیته‌ی سویسرای چاودێری کوردۆساید/ کاردۆ سه‌رباز
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان لقی ژنێف
بزوتنه‌وه‌ی گۆران له سویسرا / ره‌نج تاهیر
یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان / نهزبهر ره‌واندزی
په‌رله‌مانتاری سویسری له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالدیموکرات (ریکاردۆ لۆمینگۆ) وه‌ک نوێنه‌ری گروپی په‌رله‌مانتارانی سویسری دۆستی کورد
پارتی دیموکراتی کوردستان/
حزبی دیموکراتی کوردستان / ڕه‌حمان ئیبراهیمزاده
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگڕانی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان/ به‌ختیار عه‌لیزاده
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان / ئیدریس مورادی
شایه‌نی باسه په‌رله‌مانتاری سویسرا (ریکاردۆ لۆمینگۆ) له وته کورته‌که‌یدا، ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی که ئه‌و سڵاو و هاوخه‌می سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی سویسری به‌گشتی و گروپی په‌رله‌مانتارانی دۆستی کورد به‌تایبه‌تی به ئاماده‌بووان و گه‌لی کورد ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها باسی له کاره‌ساتی جه‌رگبڕی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد و وه‌ک تاوانێکی گه‌وره‌ی دژ به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ناویبرد.
دوای په‌یام و وتاری لایه‌نه‌کان به هاوکارێ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی موزهیکژهن به ئامێره‌کانی ده‌ف، عود، که‌مان، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش کاک (فازڵ عوسمان) به یارمه‌تی عوده‌که‌ی چه‌ند لاوانه‌وه و گۆرانییه‌کی خۆشی بۆ هه‌ڵه‌بجه چڕی، که هه‌ست و سۆزی ئاماده‌بووانی جوڵاند. پاشان هه‌ر یه‌که له موزیکژه‌نان (مامۆستا ئۆزان و کاک زانیار) چه‌ند پاڕچه موزیکێکیان پێشکه‌ش کرد.
شایه‌نی گوتنه، یادکردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ جیاکار بوو له مه‌راسیمی یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی ساڵانی تر، که ببوه هۆی سه‌رنجراکێشانی ئاماده‌بووان و خه‌ڵکانی بیانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره، ئه‌مه‌ش له ڕووی به‌کارهێنانی ته‌کنیكی نوێ له بۆنه‌که‌دا، وه‌ک سودوه‌رگرتن له ماسکی گازی کیمیایی (قناع) و دوکه‌ڵ وه ده‌نگی ته‌قینه‌وه و هاوار و گریان قیژه‌ی تۆمارکراو له چه‌ند نمایشێکی کورت‌دا. سه‌ره‌ڕای هاوکاریی موزیکژه‌ن و هونه‌رمه‌ندان، که تا ئێستا له وڵاتی سویسرا به‌م شێوه رێکخراو و هونه‌رییه ئه‌م یاده نه‌کراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (د. فه‌وزی قه‌دور) و نوێنه‌ری په‌رله‌مانتارانی سویسرا. بۆ یه‌که‌مجاریشه ڕێکخراوێکی کوردی له‌م وڵاته‌دا به هاوکاریی ڕێخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک (GFBV) ئه‌م یاده ده‌کاته‌وه.
شایه‌نی باسه له‌مساڵدا ئه‌م مه‌راسیمه تاکه یادکردنه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتی سویسرادا. مایه‌ی شانازییه ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید- چاک / کۆمیته‌ی سویسرا هه‌میشه به ته‌نها یان له‌گه‌ڵ گروپ و ڕێکخراوی تردا ئه‌م یاده‌ی سه‌ربه‌خۆ و شکۆدارانه کردۆته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بیکات به پاشکۆی هیچ بۆنه و یادێکی تر.
ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌که له مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌که
چاودێری كوردۆساید-چاك / کۆمیته‌ی سویسرا
www.kurdocide.com
21.3.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست