نهێنییه ئاشکرا‌کانی سه‌فه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ تورکیا
Wednesday, 09/06/2010, 12:00
به‌ر له سه‌فه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم نامه‌یه‌کم ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کرد و تکام لێکردن که ئه‌وه‌نده غیره‌ت بێننه به‌ر خۆیان له باره‌ی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌و ئه‌ندامانی وه‌فده‌که‌و چۆنێتی دانوستاندنه‌کان و ئه‌نجامدانی هه‌ر رێکه‌وتنێک پرسیار له بارزانی بکه‌ن و به شه‌رم و خۆفی بێده‌نگیی و چه‌پله‌ی نیفاق به ڕێی نه‌که‌ن. ئه‌مه له هه‌موو ولاتێکدا پرۆسه‌یه‌کی ئاساییه‌و به ده‌ستوورو یاسا رێکخراوه. په‌رله‌مان جێی پرسیار‌و گفتوگۆ‌و دیبات و و بریاره‌و په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری خه‌لكه له‌و شوێنه‌دا حه‌سانه‌ی هه‌یه تا نه‌ترسێ و بپرسێ و بۆ ماف و که‌رامه‌تی هاوڵاتییان بجه‌نگێ. ئه‌گینا هیچ مانایه‌ک و پاکانه‌یه‌کی بوونی نییه. به‌لام داوایه‌کی ئاوا له کوردستانی دوای 20 سال ده‌سه‌لاتی کوردی، وه‌ک بدعه‌و هێرش بۆ سه‌ر ده‌سه‌لات و قودسیه‌تی سه‌رۆک حیساب ده‌کرێ، قه‌ره‌قوشیی و بێسه‌روبه‌ریی ناپرسیارێتیی و یاریکردن به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه له تاریکایی گومان و گومڕاییدا وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی ئاسایی وه‌ک خۆرهه‌لاتن و خۆر ئاوابوون حیساب ده‌کرێ. نه ده‌زگایه‌ک هه‌یه بزانێ و بپرسێته‌وه، نه ئۆپۆزیسیۆنێک هه‌یه نوزه‌یه‌ک بکا. رۆژنامه‌کانیش، به‌و هه‌موو مێژووه درێژه‌ی کاریانه‌وه، به داخه‌وه وا دیاره پسپۆر‌و پرۆفێشنه‌ل یان ته‌نه‌نات باسکارو به‌دوادا-رۆیه‌کیان نییه که زمانانی بێگانه بزانێ ، هه‌ر نه‌بێ زمانی ئینگلیزی. تا له دنیای ئاسان و کراوه‌و پر زانیاری تازه‌ی ئینته‌رنێت به دوای فاکته‌کاندا بگه‌ڕێ و به یه‌کدوو کلیک رووی راستی رووداوه‌کان بۆ خوێنده‌واران بگوازێته‌وه.
سه‌رۆکی ولاتێك ناچێ بۆ ده‌ره‌وه‌و پێوه‌ندی و سه‌ودای چاره‌نووسساز بکا و جگه له خۆی که‌س نه‌زانێ چ ده‌کاو چی ده‌وێ و له سه‌ر حیسابی كێ سه‌وداکانی ده‌کاو به‌رامبه‌ر کێ به‌رپرسیار ده‌بێ. به‌ده‌ر له‌وه‌ی داخۆ گومان له ئه‌جندای و ئامانجی سه‌فه‌ره‌که هه‌یه یان نا، دیاره ئه‌وه پله‌و پایه‌ی فه‌رمی بارزانی یه وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم، به تایبه‌تی که ئه‌مجاره به رواله‌ت وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم داوه‌تکراوه، که له ئه‌و ده‌خوازێ وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ره‌فتار بکات. شوێن و رێز‌و هێزی ئاخاوتن و دانوستانی بارزانی خۆشی به هێزتر ده‌بێ گه‌ر ئه‌وه بۆ تورکیا‌و ده‌وله‌تانی تر ده‌ربخا که ئه‌و سه‌رۆکی هه‌رێمێکه‌و به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان و گه‌لێک به‌ر پرسیاره‌و ناتوانێ وه‌ک شه‌خسی خۆی یان سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌یه‌ک یان حیزبێک سه‌ودا به چاره‌نووسی میلله‌تێکه‌وه بکات و هه‌ر رێکه‌وتنێک سیاسی یان ئابووری یا ئه‌منی که بیکا ده‌بێ بیباته‌وه بۆ لای حیزبی هاوپه‌یمانی ستراتیجی که یه‌کێتی یه‌و لای په‌رله‌مانه‌که‌ی و گفتوگۆی له سه‌ر بکرێ و ده‌نگی له سه‌ر بدرێ و رای گشتی میلله‌تکه‌ی پیی رازی بێ. ئه‌مه له سه‌نگی سه‌رۆک زیاد ده‌کا که‌می ناکاته‌وه و حه‌قیقه‌تی بوونی ده‌سه‌لاتی کوردیش وه‌ک حکومه‌ت و ستراکتوری سیاسی فیدرالی ده‌سه‌لمێنێ. گه‌ر مه‌سعود بارزانی له تێگه‌یشتن و ئاکاری سیاسی دا نه‌گه‌یوه‌ته ئه‌و پله‌یه‌ی ئاوا بیر بکاته‌وه‌وه ره‌فتار بکا، ئه‌وه ده‌وری په‌رله‌مانه که تێی بگه‌یه‌نێ و بیخاته به‌رده‌می به‌رپرسیاریی یاسایی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی. گه‌ر په‌رله‌مانیش ئه‌مه نه‌کا، ئه‌وه ده‌وری ئۆپۆزیسیۆن و میدیا‌و میلله‌ت و رۆشنبیرانێتی که نه‌هیڵن چیتر تراژیدیایه‌کانی ئه‌م بۆشاییه ده‌ستووری و یاسایی یه‌و ئاکارییه به‌رده‌وام بن. ئه‌وه کاری خۆپیشاندانه‌کان بوو ده‌رباره‌ی مه‌رگی شه‌هید سه‌رده‌شت که ئاخری سه‌رۆکی به‌ده‌نگ هێناو ناچاری کرد هه‌م له راگه‌یاندنێکی تایبه‌تیدا ناوی شه‌هیدو که‌یسی کوشتنه‌که‌ی بێنێ و هه‌م بچێته په‌رله‌مان نیگه‌رانی خۆی نه‌ک بۆ کوشتنه‌که به‌لکو بۆ کاردانه‌وه‌ی خه‌لك و بۆ کوشتنه‌که ده‌ربڕێ و په‌یا‌مێکی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بۆ خه‌لك و ئۆپۆزیسیۆن بنێرێ و به یه‌ک دوو دێڕیش باسی سه‌فه‌ره‌که‌شی بۆ تورکیا‌و فه‌ره‌نسا بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی تاقه یه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش فزه‌ی لێوه بێ و زاتی ئه‌وه بکا ده‌ست یا ده‌نگ هه‌لبڕێ و پرسیارێ له سه‌رۆکی سه‌رۆکان بکات. یه‌کسه‌ر دوای ئه‌مه 40،000 دۆلار وه‌ک پاداشت بۆ کڕینی سه‌یاره بۆ په‌رله‌مانتاران بردرایه‌وه، دیاره ئه‌وه هه‌ر سه‌ره‌تایه‌که‌و نیعمه‌تی تریشی به داوادا دێن.
ئه‌وه سێ رۆژیشه کاک مه‌سعود له تورکیایه که‌چی تاقه‌رۆژنامه‌یه‌کیش ته‌نانه‌ت هه‌واڵه ئاشکراکانیشی نه‌گه‌یاندوون، ته‌نانه‌ت هه‌والی ئه‌جندای باسوخواسه‌کان یان وه‌لامی ئه‌و پرسیاره ساده‌شیان نه‌داوه‌ته‌وه بۆچی کتومت له‌م کاته‌دا تورکیا دوای چه‌ند ساڵ فرامۆشکردن، بارزانی بانگ ده‌کات؟
په‌یامنێر
یه‌که‌مجار سایتی په‌یامنێر هه‌والی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بلاو کرده‌وه‌و له‌و کۆنفرانسه ته‌نیا ئه‌وه‌ی هه‌لبژرادووه که بارزانی وتویه‌تی: زۆر ناڕه‌حه‌تین به ڕژانی خوێن جا چ كورد یاخود تورك بێت
PNA- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند؛ هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره وگرنگی هاوبه‌شیان هه‌یه، گوتیشی: زۆر ناڕه‌حه‌تین به ڕژانی خوێن جا چ كورد یاخود تورك بێت و پێویسته خوێن ڕشتن كۆتایی پێبێت. " هه‌روه‌ها رایگه‌یاندوه که " توركیا پردێكی عێراقه بۆ گه‌یشتن به جیهانی ده‌ره‌وه، هاوكات هه‌رێمی كوردستانیش پردێكی پته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و عێراق.["peyamner, 3/6/10. ]
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=185582 ئاوێنه
بۆ روونکردنه‌وه‌ی مانای ئه‌م وته‌یه‌و ته‌وه‌ره‌کانی باس، رۆژنامه‌ی ئاوێنه په‌نا ده‌باته به‌ر پێوه‌ندی تایبه‌تی به فه‌لاح موسته‌فاوه . ئاوێنه ده‌نووسێ: " له له‌پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ سایتی ئاوێنه، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی دیداری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرا ده‌كات. له‌وانه
په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا.
بایه‌خدان به بواره‌كانی ئابوری‌و بازرگانی.
زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و باس له پرسی سیاسی له عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی تازه كراوه."
سه‌باره‌ت به‌و لیدوانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه كه وتی: ناره‌حه‌تین به رژانی خوێن، جا چ كوردبێت یان تورك، فه‌لاح مسته‌فا وتی "مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه جه‌نابیان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ن بۆ هه‌موو كێشه‌یه‌ك‌و توندوتیژی چاره‌سه‌ری هیچ كێشه‌یه‌ك ناكات، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه كه پشتگیری له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی هه‌موو مه‌سه‌له‌كان ده‌كات".!! [سایتی ئاوێنه - 3/6]
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=7305سایتی سبه‌ی
سایتی سبه‌ی به هه‌مان شێوه یه‌ک لایه‌نی دیدار‌و کۆنفرانسی رۆژنامه‌وانییه‌که‌ی بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیای زه‌ق کردۆته‌وه. سبه‌ی ده‌نووسێ: "له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تورکیا ئه‌مڕۆ (پێنجشەممە) مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ داود ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاكه له ئه‌نقه‌ره به‌رێوه‌چو، رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان پردێكی مه‌حكه‌مه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی توركیا به شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان توركیا‌و هه‌رێمدا هه‌یه‌و پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزتر بكرێن
سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: ئێمه ده‌زانین كه توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ر له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌یایه‌خه‌وه وه‌رده‌گرین، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خوێنڕشتنی هیچ كه‌سێكدا نین له توركیا جا تورك بێت یاخود كورد.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا (دەگوترێ بەیانی لەگەڵ سەرۆکی ب.د.پ کۆدەبنەوە، ئامانجتان لەوە چیە چ پەیامێکیان پێ دەدەن)؟ بەڕاشکاوی بارزانی وتی: داوایان لێدەکەین پشتگیری لە سیاسەتی کرانەوەی حکومەتی تورکیا بکەن."
ده‌رباره‌ی هه‌لوێستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سبه‌ی نووسیوێتی:
لای خۆشیه‌وه داودئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وێرای باسکردنی خاڵەکانی رێککەوتن و گفتوگۆکانی لەگەڵ بارزانی، بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێ په‌ککەی وەک گەورەترین کۆسپ لەبەردەم پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بینی و بەپێویستی زانی چارەسەرێکی هاوبەشی بۆ بدۆزنەوە." ئه‌و سه‌رنجه‌ش تۆمار ده‌کا که: " ئه‌وه‌ی به‌لای رۆژنامه‌نوسانیشه‌وه جێی سه‌رنج و دوربو لە عورفی دیبلۆماسی ئەوەبو، که لە کۆبونەوە چاپەمەنیەکەدا بەتەنیا ئاڵای تورکیا هەبو، به‌بێ بونی نە ئاڵای عێراق و ئاڵای کوردستان ئامادە نەبو، رۆژنامەنوسێکیش ئەو پرسیارەی وروژاند و داودئۆغڵو لە وەڵامدا وتی: "هیچ موناسەبەتێک نیە کە بەتەنیا ئاڵای تورکیا لێرەیە،ئەگەر حەز ئەکەن ئێستا ئاڵای عێراقتان بۆ دێنم." [سبه‌ی، 3/6.
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=27395&cat=1رووداو
رۆژنامه‌ی رووداوێش له 3/6 دا له سه‌رچاوه‌ی دیارینه‌کراوی ئاژانسه‌کانه‌وه لایه‌نێکی تری کۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌که ده‌گێڕێته‌وه. ده‌نووسێ: "
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی كه‌ركووك داندراوه.
بارزانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشەممەدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ئه‌نقه‌ره، ئه‌وه‌شی گوت كه له‌م سه‌ردانه‌یدا چه‌ند رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیادا ئیمزا ده‌كات."سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو كه ئاماده‌ن شه‌ڕ بكه‌ن له‌پێناو كه‌ركووكدا، ئه‌مڕۆ گوتی "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین توندوتیژی به‌رده‌وام بێت، خۆمان له‌گه‌ڵ توركیا جیا ناكه‌ینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ روودانی بارودۆخی خراپ‌دا نین".
گوتیشی به‌نیازی ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئابووری‌و بازرگانی‌و هه‌ماهه‌نگی گرینگ چوونه‌ته توركیا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند وه‌زیرێكی په‌یوه‌ندیدار یاوه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن." [رووداو، 3/6]
http://www.rudaw.net/details.aspx?lang=Kurdish&page=articles&c=Report&id=22737
هاولاتی و ده‌ستوور تا ئه‌مرۆ [4/6] هیچ هه‌وال و به دواداچونێکیان له سه‌ر سه‌فه‌ره‌که‌ی بارزانی بۆ تورکیا بلاو نه‌کردۆته‌وه.
به‌شی ئینگلیزی رووداو
سه‌یر ئه‌وه‌یه رووداو له هه‌واله کوردییه‌کانیدا هیچ ئاماژه به‌وه ناکا که مه‌سعود بارزانی به‌لێنی به هه‌موو هاوکارییه‌کی له‌گه‌ڵ تورکیا دژ به تێرۆریزم دا، به‌لام له به‌شه ئینگلیزییه‌که‌یدا له رۆژی 4/6 ته‌واوی ئه‌و راپۆرته‌ی ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسی [ئا.فا.پا] ی بلاو کردۆته‌وه که هه‌ر ناونیشانه‌که‌ی ئه‌وه‌یه: بارازنی به‌لێنی پشتگیری به تورکیا ده‌دات. و یه‌که‌م دێره‌که‌ی ئه‌وه‌یه: که سه‌رکرده‌ی کوردی عیراقی بارازنی به‌لێن دا که هه‌موو هه‌ولێک به‌خت بکات بۆ وه‌ستاندنی تودوتیژی هه‌لچووی کورد دژی تورکیا. بارزانی دوای بینینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی: "ئیمه دژی به‌رده‌وامی ئه‌و توندوتیژییه‌ین، ئێمه ئاسایشی تورکیا وه‌ک هی خۆمان ده‌بینین، ئێمه هه‌موو هه‌ولێک بۆ کۆتاییپێهێنانی ئه‌و حاله دزێوه به‌خت ده‌که‌ین. ئێمه پاشه‌رۆژی خۆمان له پێوه‌ندی باش له‌گه‌ل تورکیادا دابینین. "
دیاره که‌س نکولی له‌وه نییه پێوه‌ندی هه‌رێم و کورد به گشتی له‌گه‌ل تورکیا گه‌وهه‌ری و هه‌ره گرنگه. پرسه‌که ئه‌وه‌یه بۆ بارزانی نه‌توانێ و رێگا نه‌دا ئه‌م پرسه له په‌رله‌مان و له‌گه‌ل نوێنه‌رانی خه‌لكی ولاته‌که‌ی باس بکاو وه‌ک نوێنه‌ری گه‌لی کوردستان بچێ بۆ تورکیا‌و به‌رپرسیان بێ به‌رامبه‌ریان؟ بۆچی ئاشکرای ناکا بۆچی تورکیا ئه‌م سات‌و کاته‌ی بۆ زیاره‌ته‌که‌ی هه‌لبژاردووه؟ بۆ نه‌زانین به‌رژه‌وه‌ندی و رێکه‌وتنه ئابوورییه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا چین و چۆن بریارده‌درێن و کێ سوودیان لێده‌بینێ؟ چه‌ند کۆمپانیای تورکیا لێره‌ن و چه‌ند ده‌به‌ن و چۆن کار ده‌که‌ن و به‌رامبه‌ر كێ به‌رپرسیارن؟ هتد، هتد چۆن زامنی ئه‌وه ده‌که‌ین تورکیا راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ هه‌رێم بۆ دژایه‌تی خه‌باتی کوردی باکوور راناکێشێته‌وه؟
پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی میدیای باشوور هێنده به شته لاوه‌کییه ناوخۆییکانه‌وه به تایبه‌تی ده‌سه‌لاتی و ململانێی بۆشی ناو حیزبه‌کانه‌وه سه‌رقاله که‌چی پرسێکی وا گه‌وره‌و چاره‌نووسسازی وه‌ک پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا فرامۆش ده‌کا؟ ئایا ئه‌مه چیمان ده‌رباره‌ی ستراتیجی رۆژنامه‌کان، توانایان، پرۆفێشنالییان، پێده‌ڵێ؟ گه‌ر میدیا تاقه لایه‌نیكی ئازادی و ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات بێ ، فه‌شه‌لهێنان له به‌دواکه‌وتن و لێکۆلێنه‌وه‌و شرۆڤه‌کردنی رووداوێکی وا، ته‌نانه‌ت نه‌بوونی یه‌ک لێکۆلینه‌وه‌ی جددی شیکاریش، چیمان ده‌رباره‌ی پانتایی و قووڵایی و حه‌قیقه‌ت و مه‌ودای ئه‌و ئازادییه پێده‌ڵێ؟
دیاره وه‌ک هه‌موو شتێکی تر لێکۆلینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی میدیا خۆشی به میدیای ئه‌هلیشه‌وه له کوردستان چ له لایه‌ن خۆیانه‌وه چ له‌لای ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆوه نییه. بۆیه زه‌حمه‌ته ره‌مه‌کی بریار بده‌ین هۆی ئه‌و فرامۆشییه چییه: نه‌ویستنه یان نه‌توانین یان ته‌مبه‌ڵی و گوێپێنه‌دان و تێنه‌گه‌یشتن له په‌یامی رۆژنامه‌گه‌ری. گه‌ر ئه‌و وته‌یه‌ی ئینگلیزان بکه‌ینه ڕێبه‌ر که ده‌ڵێ: "گه‌ر ئیراده هه‌بێ، رێگاش ده‌دۆزرێته‌وه' ئه‌وا ده‌بێ بڵێن ره‌نگه هه‌ر ئه‌و بیرکردنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه ستراتیجییه نه‌بێ که خواستی گرنگیدان به پرسه نه‌ته‌وه‌ییه ستراتجییه‌کان دروست بکا. یان پرسه‌کانی ده‌سه‌لات، وه‌ک ده‌ورو وتار‌و کرداری سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌روا بۆ قه‌زاو قه‌ده‌رو بریاری شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌یی و حیزبی جێهێشتراون و که‌س گوێ به پرسی گرنگی دامه‌زراوه‌ییکردنی و به‌رپرسیارکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه نادات. ئه‌و ده‌سته رووناکبیره رێبه‌رانه‌شمان نین که جه‌خت له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چاره‌نووسسازانه بکه‌ن. ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌نگاوی یه‌که‌می بۆ پێناسه‌کردنی خۆی نه‌ناوه. یان ئه‌م بابه‌تانه هه‌ر بڤه‌ن و که‌س خۆی لێیان نادا. له وڵاتێک‌دا که په‌رله‌مانه‌که‌ی به‌سته‌زمان بێ، و رۆشنبیرانی به‌سته‌گیرفان بن، ئه‌م ئاژاوه‌و ته‌موژانه ئاسایین، به رواله‌ت، به‌لام کوشنده‌ن به واقیع.
ئه‌و چه‌ند به‌رچاوخستنه‌ی راپۆرتی رۆژنامه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌رێم ده‌رباره‌ی سه‌فه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم و کۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، له رووی هه‌وال و شیکرنه‌وه به داخه‌وه له ئاستی سفر دان. ته‌نانه‌ت وه‌ک هه‌والیش په‌رت و په‌راوێزیین. ته‌نیا ئاوێنه خۆی ماندوو کردووه‌و به دوا سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تی و نزیکدا عه‌و‌داڵ بووه: ئه‌وێش كێ؟ فه‌لاح مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگای په‌یوه‌ندیه‌كانی [سه‌رۆکی هه‌رێم؟] . ئایا عه‌قلی ساده یان عه‌قڵی رۆژنامه‌وانی قبولی ده‌کا که فه‌لاح مسته‌فا ببێته سه‌رچاوه‌ی هه‌والی تایبه‌تی یان زانینێکی نه‌زانراو به‌ده‌سته‌وه بدات؟
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی وتاره‌که ، که زۆر گرنگه ، تکایه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه(له به‌ر درێژی وتاره‌که نه‌مانتوانی هه‌مووی به‌یه‌که‌وه دابه‌زێنین ، داوای لێبوردن له دکتۆر که‌مال میرئاوده‌لی و خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ی):
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e43d2171
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست