چه‌ژن له ناوچه‌ی وان نییه، که‌س به‌ڕێ نه‌که‌وت به‌ره‌و شاری دێرینی وان بۆ جه‌ژنی قوربان
Sunday, 06/11/2011, 12:00
که‌س له خوشک وبرا موسوڵمانه کورده‌کان نه‌هاتن بۆ نۆجهژنهی هه‌زاره‌ها خه‌لکی کورد که هێشتا له‌ژێر سهقڤ و ماڵ ودیواری ڕووخاوا خنکاون، تاساون یا له برسا و تینوا گیانیان له‌ده‌ستداوه و نه‌ماون، سه‌ده‌ها خێزان و منداڵ و پیرو جوان که‌س به‌هاواریانه‌وه نه‌هات نه شه‌یتان نه فریشته‌کان، نه‌که‌س له وولاته موسولمانه‌کان که‌س که‌س نه‌یتوانی بچێته ژێر بار، که‌س خۆی به‌خاوه‌نیان دانه‌نا، نه‌یارمه‌تی به قومێ ئاو نه له‌تێ نان
وا ئێستا له‌م رووداوه دڵته‌زینه دا ده‌رکه‌وت، ڕواله‌تی ڕاستی چه‌ندین له خه‌لکانی درۆزن، که‌سێک نه‌بوو ئازا‌و ڕاست گۆو موسوڵمان، ئه‌مه‌ش جه‌ریمه‌یه‌کی تری فاشیه‌کان و هه‌ندێ له گه‌نده‌له‌کان. جه‌ریمه‌ی تاوانباری بێ ئابڕو ئۆردوگان، قۆنده‌ره‌کانی قه‌زافی دیکتاتۆر هه‌میشه له تۆ پیاوتر بووه، هه‌ر چه‌نده دیکتاتۆرو تاوانبار بووبێ، هه‌رگیز ئه‌وه‌نده‌ی تۆ درۆزن و نۆکه‌ری بێ گانه‌و تاوانبارنهبوو.
ئه‌گه‌ر داددگای ڕاستی مرۆڤایه‌تی هه‌بێ ئه‌ڵبه‌ت گوێی موجریمی وه‌ک تۆی ده‌گرێ، تاوانبار که‌مه یه‌کجار وه‌ک تۆئاوا بێ شه‌رموو ئابڕو. ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ی له ناوچه‌ی وان ڕوویدا بۆ هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدان رووداوێکی دڵ ته‌زینه، به‌لام له کاره‌ساتی وادا چه‌ندین ڕواڵه‌تی راستی درۆزنی سه‌ده‌ها وه‌ک تۆ‌و سه‌رکرده‌ی ئاینی و رامیاری تر ده‌رده‌که‌وێت له کاروانی تاوانباراندا وه‌ک جه‌نابتان له درۆزنی و تاوانباری دا که‌م وێنه ن.
کێشه‌که ته‌نها تۆ نی یه، به‌لکو خه‌لکی درۆزنی ئیسلامه، که هیچ له هه‌ڵسوکه‌وتیان هی خه‌لکی ئاینی ڕاستگۆ نی یه، ئه‌گه‌ر خه‌لکی ئاینی ڕاستگۆ بونایه ئه‌ڵبه‌ته له سه‌ر ڕێ نه‌دانت به خه‌لکانی خێرخوازی وولاته‌کانی ده‌ره‌وه‌ت که بێن بۆ یارمه‌تی خه‌لکی وان ، هه‌ر ئیسلامه تورکه‌کانی خۆتان ده‌هاتنه سه‌رجاده بۆ خۆپێشاندانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌م هه‌ڵوێسته دڕندانهت و داوای دادگایی کردنتیان ده‌کرد واز هێنان له کار، چونکه ئه‌وه‌ی تۆکردت کاری سه‌رکرده‌و لێپرسراوی ڕاستگۆ‌و ئاینی ولاتێکی ئیسلام نی یه به‌لکو هه‌ڵسوکه‌وت وکرداری تاوانباری خه‌لکی دورله ڕه‌وشتی ئاینی و شارستانی وه‌ی خه‌لکی جهنگهلێ یه، ئه‌مه هه‌ڵوێستی درۆزنی و دژ به ڕه‌وشتی ئاینی ئێوه‌و میلله‌تی تورک، که ده‌بێ له‌یه‌کێکی تر له لاپه‌ڕه ره شه قیزه‌ونه‌کانی مێژووی تاوانهکانتانا بنوسرێ و هه‌تا هه‌تایه له ڕووی جیهانی شارستانی و ئاینی و مرۆڤایه‌تی دا شه‌رمه‌زاربن. ئه‌مه هه‌ڵوێستی تۆی دڕنده‌و زۆر له خه‌لکی فاشی و ڕه‌گه‌ز په‌رستی تورک.
ئه‌ی هه‌ڵوێستی سه‌رکرده ئاینی یه‌کان و حیزب و میلیشیاکانی خۆمان؟
ده‌بوو گه‌ر یه‌ک تۆز له قاموسی سیاسی شارهزابوونایه ئه‌م ڕووداوه‌تان ده‌قۆسته‌وه، ته‌نها بۆ یه‌ک جاریش بوایه به‌ناوی ئاینه‌وه بۆ ده‌ربڕینی لایه‌نگری مرۆڤایه‌تی ونیشتمان په‌روه‌ری وکوردایه‌تی و بۆ به‌هێزکردنی شوێنی خۆتان له گۆڕه‌پانی ڕامیاری دا، هه‌ندێ پێشه‌وای ئاینی له رۆژی هه‌ینی دا داوایان له خه‌لکی موسولمان ده‌کرد که بڕۆنه سه‌رجاده و به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه خۆپیشاندانتان ده‌کرد و داواتان له حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و قونسول و سه‌فاره‌ته کانی ڕۆژئاوا ده‌کرد بۆ ناردنی یارمه‌تی به‌زووترین کات و ڕێدانتان به هه‌ندێک خه‌لک بۆ ڕۆشتن بۆ ناوچه‌ی وان به‌یارمه‌تی یه‌وه بۆخه‌لکی ناوچه‌که، بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و کوردایه‌تی خۆتان. خۆ تا راده‌یه‌کی باش دیاربوو که حکومه‌تی فاشی تورکی ڕێ ناده‌ن به ره‌وێکی وا،
به‌لام هه‌ر ههولهکهتان نیشاندانی کۆمه‌کی و سهبوریهک ده‌بوو بۆ کورده‌کانی باکور.
زۆر له‌مه‌لاکان و پێشه‌وا ئاینی یه‌کانمان ئه‌وه پانزه سه‌ده‌یه چیتان کردووه بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی وئاینی ئیسلام، خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکه‌ری پاپه‌تی یکان نه‌بێ؟ با جارێک له ڕووداوێکی وادا هه‌ندێکتان خۆتان به پێشه‌وای خه‌لکی موسولمان بزانن و خزمه‌تێکی باش بکه‌ن بۆ خه‌لکی لێ قه‌وماو ههژاار به تایبه‌ت له کاره‌ساتێکی دڵ ته‌زێنی وادا. کارێکی وا پێویستی ئاینی سه‌رشانی ئیوه بوو که بیکه‌ن و به‌هۆی ئێوه‌شه‌وه گروپه میلیشیا و سیا سیه‌کانیش چاوتان لێ بکه‌ن. ئیوه له‌ڕۆژانی هه‌ینی دا ده‌یکه‌ن بۆ قڕه‌قڕ و هه‌را و باسی ئاین به ئاینی بوونی و چاککردنی ژیانی خه‌لک و به‌ڕیزو ئاشتی یه‌وه ژیان. به‌لام بێ گوومان نه‌زانن وبێ ئاگان، هه‌ر وه‌ک کارمه‌ندێک و زۆر تان وه‌ک گه‌نده‌ڵ کارده‌که‌ن نه‌ک پێشه‌وای ڕاستی ئاینی باسه‌کانی ڕۆژانی هه‌ینی تان هه‌موو نه‌زانانه‌و ساویلکانه‌یه، بۆیه که‌س گوێتان لێ ناگرێ و گه‌نده‌لی و دزی ئه‌وه‌نده به‌ربلاوه، کێشه‌که به‌س چه‌ند سه‌رکرده‌و کۆمه‌لێک میلیشیا نی یه، کێشه‌که نه‌زانی په‌یره‌وی نه‌کردنی ئاینی ئێوه‌یه پێش خه‌لکانی تر و بێ ده‌نگی و ترسنۆکیتانه که نا‌وێرن قسه‌ی راست بکه‌ن و فه‌رمانی یه‌زدان به‌جێ بێنن پێش هه‌موو خه‌لکانی تر، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو ئێوه له‌گه‌ل هه‌موو دیکتاتۆر و داگیرکه‌ران و گه‌نده‌له‌کان هه‌رگیز کێشه‌تان نه‌بووه و گه‌لحۆو مێشێک میوانتان نی یه، چوونکه وه‌ک ئاینی ڕاستگۆ کار ناکه‌ن به‌لکو وه‌ک کارمه‌ند ونۆکهرو به‌داخه‌وه زۆریشتان گه‌نده‌ڵ.
له‌وانه‌یه ڕۆژی هه‌ینی نی یه باسی جوله‌که‌و خراپی جوله‌که نه‌که‌ن، نازانم ئه‌م حه‌ساسی یه‌تان چی یه دژ جوله‌که، له‌م کاره‌ساته‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی وان‌دا، ته‌نها ده‌وڵه‌تی ئیسرائل / جوله‌که ئاماده‌بوو به ئاماری ته‌کنۆلۆجی و خانووی به پارچه‌پارچه بگه‌ێننه ناوچه‌ی وان بۆ خه‌لکانی موسولمان و کوردی ناوچه‌که، ئایا ئێڕانه شڕه‌و پاپه‌تی یه‌کانی سه‌عودیه چی یان نارد؟
ئێوه هه‌میشه ئاماده‌ن خه‌ڕه‌کی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل باس که‌ن ونۆکهری هه میشه‌یی خۆتان ڕاگه‌یه‌نن بۆ عه‌ره‌به‌کان، له‌ڕاستی دا فه‌له‌ستین هی عه‌ره‌ب نی یه ئه‌گه‌ر تۆزێ شاره‌زایی مێژووتان هه‌بێت، و قودس ده‌بوو شاری پیرۆزی هه‌رسێ دینه‌که بێت، له‌ڕاستی دا نه سوریا و نه فه‌له‌ستین و نه لوبنان وولاتی بنه‌ڕه‌تی عه‌ره‌ب نین، به‌رده‌وام به ته‌عریب کراون، به‌س زۆرله ئێوه بوون به تووتی به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به پاپه‌تی یه‌کان باسی زۆڵمی داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب له ناوچه‌کانی جه‌له‌ولاو دبس و تۆز و خانه‌قین و که‌رکوک ناکه‌ن، ئه‌ی زوڵم و داگیرکه‌ری و ده‌ستدرێژی سه‌ر ناموسی خه‌لکی کورد و به‌زۆر عه‌ره‌بکردن دژی یاسا‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی ئیسلام نیه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست