کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ناوی ئاسایش کوڕه‌که ‌و کچه‌که‌مان برده ‌ناو کێڵگه‌یه‌ک و له‌ پێش چاوی کوڕه‌که ‌ده‌ستدرێژییمان کرده ‌سه‌ر کچه‌که‌!

Tuesday, 19/07/2011, 12:00


کاتێک ماڵئاوایی له‌پیاوه‌تی و شه‌هامه‌ت ده‌کرێت، تاکه‌‌کانی سه‌ر به‌ڕێبازه ‌پیرۆزه‌که! له‌هه‌موو به‌هاو پرنسیپه ‌مرۆڤایه‌تیه‌کان ده‌شۆرێننه‌وه‌، له‌بری وانه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ڕێزگرتن و هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رده‌میانه‌، سووککردنی مرۆڤ و خستنه ‌ژێرپێی هه‌موو ئاکاره‌ جوانه‌کان جێیان ده‌گرنه‌وه‌، سه‌یر نیه‌ که‌مرۆڤی بێڕه‌وشت و دڕنده‌ش له‌و قوتابخانه‌یه‌دا ببنه‌ قوتابیی ئه‌و ڕێبازه‌ی که‌ جگه‌ له‌تێکدان و داڕمانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری و شیرازه‌پچڕاندنی کۆمه‌ڵ هیچی تری لێ شین نه‌بوه‌، بۆیه‌ئێستا ئه‌و قوتابخانه‌یه‌، ده‌رچوانی ئه‌و ڕێبازه‌ی بنه‌ماڵه‌، پاڵه‌وانی وه‌ک ئه‌مانه‌ی که ‌لێره‌دا باسیان لێوه‌ده‌که‌ین به‌رهه‌م دێنێت، که‌سانێک ده‌کاته‌ کاربه‌ده‌ست و ده‌یانگه‌ێنێته‌ ده‌سه‌ڵات تا ئه‌و په‌ڕی دڕنده‌یی بێ به‌زه‌یی بن و هه‌موو سنوره‌کانی داب و نه‌ریتی چه‌ند ساڵه‌ی میلله‌تێک بخه‌نه ‌ژێر پاوه‌، ئیتر کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ ده‌روێشه‌کانی قوتابخانه‌ی بارزانی ‌ له‌ خۆیان بپرسن: بۆ تا ئێستا ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ جگه‌ له‌ داوێن پیس و ده‌ست پیس و که‌سی بێڕه‌وشت و خائین، بۆ نه‌یتوانیوه‌ که‌سانی پاک و به‌رهه‌می جوان و دره‌وشاوه‌ به‌رهه‌م بهێنێت. فه‌رموون ئه‌م چیرۆکه ‌خه‌مناکه ‌زۆر به‌کورتی بخوێننه‌وه‌و بزانن له‌ده‌ڤه‌ری ئه‌و بنه‌ماڵه ‌شۆردراوه‌یه‌ له ‌ڕه‌وشت چی ڕوو ده‌دات، کام ویژدان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ قبوڵ بکات جگه‌ له‌ هه‌ست مردوه‌کان و داوێنپیس و ده‌روێشانی ئه‌و ڕێبازه‌ چه‌په‌ڵه ‌نه‌بێت:

 [(ع) و خێزانەكەی كە بۆ بەسەربردنی مانگی هەنگوینی هاتبوونە كوردستان، پاش بەسەربردنی چەند شەوێك لە شەقڵاوە، لە رێی گەڕانەوەدا بۆ هەولێر، لەسەر رێگەی هەولێر- پیرمام بۆ پشوویەك لادەدەن، بەڵام لەلایەن چەند چەكدارێكەوە كە خۆیان وەك ئاسایش دەناسێنن، دەبەنە مەزرەعەیەكی خۆیان لەو نزیكە و لەوێ بەزەبری چەك دەستدرێژی دەكەنە سەر ژنەكە. (ع) و (ئ)ی هاوسەری وردەكاری بەسەرهاتی ئەو شەوەیان بۆ (رووداو) گێڕایەوە. (ع) و (ئ) باسی ئەوە دەكەن كە چۆن ئەو چەكدارانە پاش ئەوەی ناسنامەیان لێوەرگرتوون، بەناوی ئەوەی دەیانبەنە لای ئەفسەری سەرووی خۆیان، بەڵام بردوویانەتە نێو مەزرەعەیەكی نزیك. (ع) دەڵێت "گەیشتینە شوێنێك ئۆتۆمبێلەكەیان راگرت و بینیم یەكێك بە جلوبەرگی عەسكەرییەوە لەبەردەم دەرگای مەزرەعەیەك راوەستاوە، لایتیان كوژاندەوەو ئێمەیان دابەزاند، یەكسەر دەستیم ماچ كرد و قۆندەرەكانیم ماچ كرد، گوتم برای ئێوەم و میوانی ئێوەین و ئەوە خوشكی خۆتانە، من دەستیم ماچدەكرد و ئەو لێیدەدام، ئینجا ژنەكەمیان بە راكێشان برد و دووریانخستەوە، گوێم لە هاواری بوو. گوتم كاكە من بكوژن و بەڵام هیچ لەو ژنە مەكەن".
 ئینجا ژنەكە باسی ئەوە دەكات كە چۆن مێردەكەیان بەزەبری لێدان و چەك دوورخستووەتەوە و یەكێك بەناوی (ز) پەلاماری داوەو دەستدرێژی كردووەتە سەری.
 دەمەوبەیان چەكدارەكان كە دووانیان حیمایەی حەمیدە فەندی وەزیری پێشووتری پێشمەرگەن و یەكێكیان گیراوە، ئازادیان دەكەن و رێگەی هەولێریان پێشاندەدەن، بەڵام ئەوان دەچنە بنكەی پۆلیسی شاوێس و هەر هەمان رۆژ دوو لە تۆمەتبارەكان دەستگیر دەكرێن.]1

ئه‌م کوڕ و کچه‌ خه‌ڵکی شاری ڕومادین و عه‌ره‌بن، ئیتر ده‌بێت عێراقه‌که‌ی تر که‌ به‌رپرسه‌کانی هه‌رێم خۆیانی پێوه‌ باده‌ده‌ن ده‌بێت چۆن سه‌یر بکرێت و پێگه‌ی چۆن بێت.
  ئایا که‌ریم سنجاری به‌و هه‌موو ساڵانه‌ی که ‌له ‌پاراستندا کاریکردوه‌و ئه‌وه ‌وا بۆ چه‌ند ساڵێکیشه‌ وه‌زیری ناوخۆیه‌و له‌هه‌موو ژیانیدا هه‌ر خه‌ریکی کاری ژێر به‌ژێر و نهێنی بووه ‌بۆ له‌28-6-2011 ه‌وه‌قڕ و قه‌پێ له‌م تاوانه‌ کردوه‌و بێده‌نگه‌؟ ئه‌ی فایه‌ق تۆفیق (هه‌ڵگری میدالیای بارزانی نه‌مره‌ ، چه‌ند ساڵێکه‌ ئه‌م کاراکته‌ره‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی به‌ڕێکردوه‌ که‌چی هێژا هه‌ر به‌ بریکاری وه‌زیری ناوخۆ هێشتویه‌تیه‌وه‌، ئه‌میش خوا هه‌ڵناگرێت ئه‌وه‌ته‌ی ڕۆژی نوری شاوه‌یسی لێ دووره‌ ،وه‌نه‌وزی بۆ نادات تا به‌ره‌به‌یان به‌ دیار مێزی قوماره‌وه‌ ئاسایشی ناوخۆ و نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌پارێزێت) که‌ئازایه‌تی گه‌یشتۆته ‌لوتکه‌ بۆ راده‌ستکردنه‌وه‌ی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید وه‌ک ده‌ڵێن له‌قوله‌‌ی قافیشدا بێت به‌ئینته‌رپۆل ده‌یهێنێته‌وه‌ بۆ ناتوانێت له‌مانگی پێشوه‌وه ‌تا ئێستا ئه‌وه‌3هه‌فته‌یه ‌تاوانبارێک که‌شوێن و نیشته‌جێبوونی ئاشکرایه‌ بۆ خۆیان ده‌ستگیر بکات له‌ ده‌ڤه‌ره‌که‌ی بنه‌ماڵه‌دا، ئه‌مانه‌ پرسیارگه‌لێکن وه‌ڵامه‌کانی ڕامانده‌کێشێت بۆ په‌ل هاوێشتنی ئه‌و تاوانه ‌بۆ زنجیره‌یه‌کی درێژتر له‌وه‌ی که‌ به‌ڕووکه‌شی ده‌رده‌که‌وێت و گرێدراوه‌ به ‌ده‌ریایه‌ک له ‌تاوانی ژێر به‌ژێر که‌زۆر که‌س ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌مڕۆش سایتی ستانده‌ر بڵاو‌یكرده‌وه‌ ((  به‌پێی‌زانیاریه‌سه‌ره‌تاكان باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌وا به‌رپرسێكی‌ گه‌وره‌ له‌پشت كاری‌ ئه‌و سێ‌چه‌كداره‌بووه‌، ڕۆژنامه‌ی‌ڕووداویش ڕایگه‌یاندووه‌كه‌ئه‌وان ناوی‌به‌رپرسه‌كه‌یان لایه‌و له‌كاتێكدا بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌)). 2
 بزانن و بخوێننه‌وه‌وه‌زیری به‌رگری به‌ڕ و به‌حری پێشوی بنه‌ماڵه‌چ شه‌کرێک ده‌شکێنێت له‌ وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا: حه‌میده‌ فه‌نی وه‌زیری پێشوتری پێشمه‌رگه‌ پشتڕاستیکرده‌وه ‌که‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و به‌و تۆمه‌ته ‌ده‌ستگیرکراوه‌، به‌ڵام ڕه‌تیکرده‌وه ‌ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ده‌ستی له‌و کاره‌دا هه‌بێ و به‌ڕووداوی گوت " ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی من داوای له‌و دوو که‌سه‌ی دیکه ‌کرد بوو که‌ئه‌و کوڕ و کچه‌ ببه‌ن بۆ پۆلیس، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستی له‌و کاره‌دا نه‌بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسا داوای ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی منی کرد، منیش ته‌سلیم به‌یاسام کرد، به‌ڵام من نازانم دوو که‌سه‌که‌ی دیکه ‌کێن"3. ده‌بێت ئه‌م به‌رگریکردنه‌ی مام حه‌مید له‌چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبێت که‌ ده‌ڵێت ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئه‌و ده‌ستی له‌و کاره‌دا نه‌بووه ‌له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و که‌سه ‌خۆی دانیناوه‌ به‌تاوانه‌که‌یدا، دوو له‌چه‌کداره‌کان: به‌ناوی ئاسایش کوڕه‌که‌ و کچه‌که‌مان برده ‌ناو کێڵگه‌یه‌ک و له‌پێش چاوی کوڕه‌که ‌ده‌ستدرێژیمان کرده ‌سه‌ر کچه‌که‌!3
 
ئایا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌رناخات که‌حه‌میده‌ فه‌نی په‌رده‌ پۆشی ئه‌و تاوانه‌ ده‌کات و به‌ناڕاستی ده‌یه‌وێت تاوانبارێک ڕزگار بکات، ئه‌ی دادوه‌رانی کوردستان, ده‌بێت تاوانی ئه‌م مام حه‌میده‌ چه‌ند قورستر بێت له‌وه‌ی تاوانباره‌کان خۆیان؟ ئا ئه‌مه‌یه‌ که ‌ده‌ڵێین سه‌رانی ئه‌و قوتابخانه‌یه ‌پیاوی وه‌ک حه‌میده‌ فه‌نی پێده‌گه‌ێنن و ده‌یکه‌نه ‌وه‌زیر!! دواییش ده‌ڵێت من نازانم ئه‌و دوو که‌سه‌ی دیکه ‌کێن! باشه‌ئه‌مه‌ ئه‌و په‌ڕی گه‌وجی نیه ‌به‌ده‌می خۆی ده‌ڵێت: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی من داوای له‌و دوو که‌سه‌ی دیکه ‌کرد بوو که ‌ئه‌و کوڕ و کچه‌ ببه‌ن بۆ پۆلیس، ئایا به‌ڕاست نازانێت ئه‌و دوو تاوانباره‌ی دیکه‌کێن، خۆ ئێستا یه‌کێکیان له‌گه‌ڵ تاوانباره‌که‌ی خۆیدا گیراوه‌، ئه‌مه ‌ئه‌و په‌ڕی نه‌فامی و گێلی ده‌رده‌خات، ئه‌م لێدوانانه‌ی حه‌میده‌فه‌نی به‌سن بۆ
 ئه‌وه‌ی ئه‌ویش په‌لکێشی دادگا بکرێت. گه‌لۆ ئه‌ی‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌کارامه‌که‌ی پۆلیسی هه‌ولێر چ کاره‌یه‌و له‌م نێوه‌دا ده‌وری چیه‌: به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاماده ‌نه‌بوو شوێنی ده‌وامی ئه‌و چه‌کدارانه‌ ئاشکرا بکات، بۆ؟ دیاره‌له‌وه‌ده‌ترسێت سه‌ره‌داوه‌کان ئاشکرا ببن چونکه‌(ع) دەڵێت "گەیشتینە شوێنێك ئۆتۆمبێلەكەیان راگرت و بینیم یەكێك بە جلوبەرگی عەسكەرییەوە لەبەردەم دەرگای مەزرەعەیەك راوەستاوە. مه‌زره‌عه ‌بێت وبه‌جلو‌به‌رگی عه‌سکه‌ریه‌وه‌ خه‌ڵکی لێبێت ئه‌بێت کوێ بێت!! هه‌موو که‌س ده‌زانێت ئه‌مڕۆ کێن ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی مه‌زره‌عه‌ن و به‌عه‌سکه‌ر ده‌پارێزرێن، کاک ته‌ڵعه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ناهه‌قی نیه‌  هیچ نه‌درکێنێت له‌وانه‌یه ‌سه‌ری خۆشی لێکه‌نه‌وه‌، ئه‌رێ ئه‌ی ‌هێژا ده‌وری چیه،  ‌تۆ بڵێی هیچ نه‌خوێنێته‌وه ‌ته‌نانه‌ت ڕووداوه‌که‌ی ده‌زگای پاراستنیش، له‌وه ‌ده‌ترسێم دوایی بڵێت به‌گۆڕی باوکم نه‌مبیستوه‌ شتی وا ڕوویدابێت و ئاگام لێی نیه‌ ، فوئاد حوسه‌ینیش له‌زار که‌وتوه‌ خۆ ئه‌و له‌ هه‌موو مه‌نجه‌ڵێکدا ئه‌سکوێیه‌ ئه‌ی له‌مه‌دا بۆ ده‌نگ ناکات که‌ ناوبانگی کورد و هه‌رێم له‌و په‌ڕی زڕاندایه ‌و ئابڕووی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش له‌غه‌رغه‌ره‌دایه‌، لێره‌دا پێم باشه‌ ئه‌و کۆمێنته‌ی کاک جه‌مال مه‌لا قه‌ره‌تان بۆ بگوێزمه‌وه ‌که ‌له‌ په‌راوێزی ئه‌م ڕووداوه‌دا نووسیویه‌تی:

 (ده‌لین کوره‌که‌ى  سه‌عدى کورى ئه‌بى وه‌قاس شه‌قه‌زله‌یه‌کى له‌کوریکى قیبتى ده‌دا ، چونکه ‌له‌ ته‌ررادینى ئه‌سپ سوارى پیش ئه‌و که‌وتبوو. کابراى قیبتى شکاتى کوره‌که‌ى ده‌گه‌ینیته‌عومه‌رى کورى ختتاب. عومه‌ر بۆ سه‌عد ده‌نوسى هه‌ر که‌ئه‌م نامه‌یه‌ت به‌ده‌ست ده‌گا، ئه‌گه‌ر دانیشتبوى یه‌کسه‌ر هه‌لده‌ستیت و ئه‌گه‌ر به‌پیوه‌ش بوو ئه‌وا دانانیشیته‌وه‌و به‌په‌له‌به‌خوت کوره‌که‌ت له‌به‌رده‌مم ئاماده‌ده‌بن. پاش داننانى کوره‌که‌ى سه‌عد به‌تاوانه‌که‌ى ئیمامى عومه‌ر فه‌رمان به‌کورى کابراى قیپتى ده‌کا به‌شه‌قه‌زله ‌وه‌رگه‌ریته‌ ده‌م و چاوى کوره‌که‌ى سه‌عد، پاش ئه‌وه‌ داوا لیده‌کان بکیشى به‌سه‌رى سه‌عد یش، کوره‌که‌ده‌لى یا ئه‌میر المۆمنین ئه‌و تاوانى چیه‌، حه‌زره‌تى عومه‌ر ده‌لى ئه‌گه‌ر به‌پشتیوانى ئه‌و نه‌بوایه ‌ئه‌و نه‌یده‌توانى له‌تو بدا، بیکه‌ چونم پیگوتى ده‌بى ئه‌وها بکه‌ى.والله‌ پیاو موچرکى پیادى بو ئه‌م تاوانه‌ قیزه‌وه‌نه‌.عه‌داله‌ت بنچینه‌ى حوکمه‌، ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ت له‌کوردستان هه‌بى ئه‌وا ده‌بى خه‌لکى هه‌ولیر و ته‌واوى کوردستان به‌چاوى خویان سزادانى ئه‌م تاوانبارانه‌ببینن)1.

ئه‌زیش نازانم کێ ده‌بێ شه‌قازله‌ له‌ کێ بدات!
 
**************************
http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/7089.html

 http://www.skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=1550

http://issuu.com/rudaw2010/docs/rudaw170?mode=embed&layout


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە