کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی له‌ خاک ڕه‌نجاو

Monday, 01/08/2011, 12:00





ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی
له‌ خاک ڕه‌نجاو
ئه‌ێ پێشمه‌رگه‌ی
بێ خاک و ئاو
ده‌ستم بگره‌
ده‌ستم له‌ ده‌ستت گیر بووه‌
پێیان نیشان ده‌
ماعنای رێزی کوردایه‌تی
کییه‌ .........................؟
کۆیله‌ی خاکه‌ و
له‌ خاکه‌ ده‌ست به‌سه‌ره‌
پێیان نیشان ده‌
کێ له‌ ئاگر ؟
گڕ تره‌
کێ له‌ چرا ڕوناک تره ؟‌
کێ له‌ رۆح ئازیز تره‌ ؟
کێیه‌ ....................کێیه‌
هه‌ر ئێوه‌ن...................///////////1
ئه‌ی په‌ ژاک و
ئه‌ی گه‌ریلا
ناوتان
ته‌لبه‌ندی ویژدانه‌
ناوتان
گوڵه‌ یاخییه‌که‌ی
سه‌ر سنووری کوردستانه‌
ناوتان
باوه‌ڕه‌
ئیمانه‌
ئه‌ گه‌ر ئێوه‌ نه‌بن!
من په‌نا ...................................!
بۆ کوێ به‌رم
ئه‌ی نابینیت ؟
ئه‌و کیژانه...........!‌
قژ ئاڵۆزه‌
چاو مه‌ستانه‌
دڵیان هه‌ڵگری خۆشه‌ویستی
چیاو خاکه‌
له‌ ئێوه‌ جوانتر
له‌ ئێوه‌ ناسک تر
نیه‌و نابێت
به‌ دیان ژنی
سووراو که‌ر
به‌ده‌یان
پیاوی گیرفان بڕ
به‌ خۆیان و دۆلاریان
هه‌رده‌م
به‌ قوربانتان بێت
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بوونه‌ سیمبولی
سوجدی خاک.........****
له‌یلی قاسم
مامه‌ ڕیشه
ئه‌نوه‌ری مه‌جید سوڵتان‌
رۆحیان بۆ خاک
کرده‌ خه‌ڵات
به‌ ده‌یان ڕۆڵه‌ی نه‌به‌رد
مه‌شخه‌ڵی رێبازی
شه‌هید ئارامیان
به‌رز ڕاگرت
به‌ڵام ..........به‌ڵام
ده‌ستی گه‌نده‌ڵ
له‌ ناوتانه
له‌ ناوتانه‌‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە