وه‌ك عاره‌ب وه‌ته‌نی دوژمنانمان چی بدوورن بارزانی وتاڵه‌بانی ئه‌یکه‌نه به‌ر
Wednesday, 22/12/2010, 12:00
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نیا تیرباران ناکرێت له لایه‌ن دوژمنه سه‌رسه‌خته ناسره‌وه‌کانی که بریتین له دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا بارزانی وتاڵه‌بانی ، به‌لکو خودی لایه‌نگرانیشی جار نا جار ئه‌که‌ونه هه‌ڵه له‌سه‌ر شێکردنه‌وه ژه‌هراویه‌کانی ده‌سه‌ڵات ،به‌ناوی خه‌تی سووروپرسه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کان ،خۆ گه‌ر نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌غدای بایته‌ختی عروبه ده‌نگیان نه‌دابا به دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆکی عیراق ، خه‌ڵکه نزیکه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێش دوژمنه‌کانی ئه‌که‌وتنه چه‌قه‌نه‌لێدان و تیرباران کردنی بزووتنه‌وه‌که‌و یه‌کسانکردنی به دوژمنانی وبۆچوون وپروپاگنده‌یی ده‌سه‌ڵاتیشیان ئه‌سه‌لماند ،له‌په‌یوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به نوجه‌یفی وسالح موگله‌گ ،به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زۆری نه‌خایاند وله‌به‌ر چاوی هه‌موو دونیییاو به‌تایبه‌تی کوردستانی باشوور وزۆر به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی که به‌وێنه‌کانی دانیشتنی نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له گه‌ڵ نوجه‌یفی ،هه‌ڵخه‌ڵه‌تان ،بینیان چۆن سه‌رۆکه‌که‌یان له‌کۆنگره‌ی حزبه‌که‌ی کورسیه‌کانی پێشه‌وه‌ی بۆ نوجه‌یفی وسالح موگله‌گ چۆلکردبو بێ ئه‌وه‌ی نوقه‌یان لێوه‌بێت و هوتافکێشانیش نرخی ببوه یه‌ك پاروله به‌رماوه‌کانی مناڵه‌کانی بنه‌ماڵه بارزانی .
ئمرۆش له‌به‌ر ده‌می هه‌موو دونیا بارزانی به رێکه‌وتن له گه‌ڵ مالکی و نوجه‌یفی ،بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانیان ولێدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، بێبه‌شیان کرد له وه‌رگرتنی هیچ وه‌زاره‌تێك که مافی خۆیه‌تی به پێ رێژه دانراوه‌کان ،لێره‌دا من زۆر دڵخۆشم وئه‌بێ هه‌موو گۆڕانخازێکیش دڵخۆشبێت به‌م کاره‌ی بارزانی ،چونکه لامان روونه که ئه‌م چوارساڵه‌ش هه‌ر ده‌بووری وئه‌نجامه‌کانی روون و ئاشکران ووك چۆن پێش وه‌خت ده‌رئه‌نجامه‌کانی کۆنگره‌که‌ی پارتی بنه‌ماڵه‌مان لاروون بوو ، ئا به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م چوار ساڵه‌ش لامان روونن که هیچی بۆکورد تیا نیه جگه له نه‌هامه‌تی و دزینی سه‌روه‌ت وسامانی گه‌ڵ وده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه له سه‌ر نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌ڵی باشوور خه‌ڵکی ساده واده‌زانێ ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی دوژمنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن ،گه‌ر وابیرکه‌نه‌وه ئێوه به هه‌ڵه داچوون ،هه‌رچی دوژمنی کورده به ئاشکراو به‌نه‌هێنی دوژمنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن و بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش کارێکی ئه‌وه‌نده سه‌خت نیه شته‌کان به‌ر چاون .یه‌که‌م هه‌نگاو بانگنه‌کردنی کاك نه‌وشیروان بۆ کۆنگره‌ی پارتی بنه‌ماڵه ،ئنجا رێگا گرتن له وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاری به ئتفاقکردیان له گه‌ڵ دوژمنانی کورد له به‌غدا وبه‌دووریشی مه‌زانن ده‌ستی ده‌ره‌کیشی له پشت بێت له هه‌ردوو کاره‌که ،چونکه دوژمنان کورد ئه‌زانن ،یاخود به روونتر بڵێن بارزانی وتاڵه‌بانی بۆنه‌ته ته‌سحێبی ده‌ستیان ولاشیان روونه که هیچ مه‌ترسێێك له دوارۆژا له ئارا دانیه ،وه‌ك عاره‌ب وه‌ته‌نی ئه‌مان چی بدوورن ئه‌مان ئه‌یکه‌نه به‌ربۆ درێژه‌دان به مانه‌وه‌یان وئاواته خوازن باره‌که هه‌ر به‌م شێوه‌یه بروات تاڵه‌بانی هه‌رسه‌رۆك بێت له به‌غدا ومه‌سعودیش هه‌ر سه‌رۆك بێت له هه‌رێم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست