کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ژنەكانی یەكێتی و پارتی كەمێك رێز لەژن بگرن

Tuesday, 19/05/2009, 12:00

1853 بینراوە


وەكوو ریكلام و پرۆپاگەندەى هەڵبژاردن، ئەوە یەك دوو شەوە كەناڵە ئازیزەكەى حزب كە ناوی لەخۆی نابوو جیاواز چەند ژنێكی لەحزبەكانیان هێناوەتە سەر شاشەو دەف و زوڕنا بۆ كارە جوانەكانی یەكێتی و پارتی و حكومەتەكەیان دەكەن، نازانم ریكلام بۆ چی دەكەن؟ ئەى باسی ژن كوشتنەكان بۆ ناكەن كە لەسایەى ئەو دوو حزبەدا 18 ساڵە روودەدەن كە هێندەى ئەنفالەكان زیاتر ژن كراوەتە قوربانی، لەهر شوێنێك ژن دەكوژرێت ئێوەى ژنە ئەندامى حزب لاپەڕەى رۆژنامەكانتانی پێ پڕ دەكەنەوەو مووچەو موكافەئەى پێ وەردەگرن، بەڕاستی ئێوەن سوكایەتی بەژن و ئافرەتی ئەم وڵاتە دەكەن، هەر ئێوە نین هەموو ساڵێك لەبری ئەوەى لە8ی مارسدا جلی رەش لەبەر بكەن و داوا بكەن ئەو پەرلەمان و بەرپرسانەى ئەو دوو حزبە كە 18 ساڵە نەیانتوانیوە یاسای لێپرسینەوەو قەدەغەكردنی ژن كوشتن و سكایەتی كردن پێیان دەربكەن؟، كەچی دێن گوڵ دابەش دەكەن و هەڵپەرین و شایی دەكەن، (خەندان جەزا سەرپاچ) دەڵێت ئەوە ژنانەى لە8ی مارسدا هەڵدەپەڕن هیچیان كەمتر نییە لەو پیاوانەى ژن دەكوژن، بەڕاستی ئێوەش هیچتان كەمتر نییە لەو بەرپرس و پیاوانەى سوكایەتی بە ژن دەكەن و ژن دەكوژن.
نازانم بەرگری و پاساو لەكام كاری جوانی یەكێتی و پارتی دەكەن، حەز دەكەم كەمێك واقیعی و راستبین بن كە تەماشایەكی كوسۆڤۆ بكەن كە لە1993 وە وەك هەریچمێك جیابووەوەو لە 2007 بوو بە دەوڵەت و پشتگیری هەموو رۆژئاوواى بە دەست هێنا، بەڵام ئەوەتا ئێمە 18 ساڵە نەك نەبووین بە دەوڵەت بەڵكوو وەكوو هەرێمیش كەس حسابمان بۆ ناكات و باش بزانە ئەوە لەسایەى ئەو دوو حزبەدایە 3 هەژدە ساڵی تر نابین بە هیچ، بۆیە پێویستە بگۆڕێن و بیانگۆڕین.
ئەو بەرگری و دەهۆڵ لێدانەى ئێوە دەیكەن بۆ پارتی و یەكێتی لەخۆڕا نییەو لەئەنجامدا لەخزمەتى پیاوەكانی حزبدایەو وادیار بەڵێنی باشتان پێ دراوە لەپۆست و كورسی و مورسی و شتی خۆش، جارێ باسی مەهابات خان كە بە راوێژكاری سیاسی ناوبراوە، لەسایەی حزبەكەیدا لەپەرلەمانی عیراق كرایە ئەندام پەرلەمان بێ ئەوەى ئەلف و بێ لەزمانی عەرەبی بزانێت، ئەوە باسی ئەوەكانی تر ناكەم كە چۆن قوڕیان كردووەتە سەری ژنەكانی كوردستانەكەم، توخودا راست بێژن ئیتر ئێمە چۆن نادۆڕێت لەبەغدادی پایتەخت، كە ئەوان پسپۆرن لەزمانەكەی خۆیاندا و ئێمەش هیچ نەزان لەزمانی عەرەبی. تكایە كەمێك رێز لەژن و ئافرەت بگرت و هەر لەبەیانی زووتر وەرن با هەزاران ژنی گەرمیانتا پێ نیشان بدەم كە بزان یەكێتی و پارتییەكەتان چی بۆ كردوون و لەچ ژیانێكدا دەگوزەرێن، ئنجا بڵێن یەكێتی و پارتی زۆر شتیان كردووە.
[email protected]
18/5/2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)