بەختیار عەلی گرێبەستی نووسینی لەگەڵ هەفتنامەیەکی پاراستندا هەیە
Tuesday, 06/03/2012, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێرسەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگای پاراستن، بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە بەختیار عەلیی رۆماننووس گرێبەستێکی لەگەڵ هەفتنامەی (باس)دا کردووە، بە پێی ئەو گرێبەستە و بۆ هەر نووسینێک 250 هەزار دینار، واتە مانگانە یەک ملیۆن دینار بۆ چوار نووسین وەردەگرێت، سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە گرێبەستەکە لەسەر پێشنیاری بەرپرسێکی باڵای دەزگای پاراستن بووە، ئەو داوای کردووە پەیوەندیی بە بەختیار عەلییەوە بکەن، تا زیاتر لە پارتیی نزیک بکەنەوە، چونکە لە خۆپیشاندانەکانی 17ی شوباتی ساڵپاردا رۆڵیکی کاریگەریی بینیوە و نەچۆتە پاڵ خۆپیشاندەرانی سەرای ئازادییەوە، بە پێچەوانەوە لە هەوڵی هێورکردنەوەییدا بووە.
دیسان سەرچاوەکە، ههفتهنامهی (باس)ی پێناساندیین، کە خاوهن ئيمتيازهكهی (بۆتان تهحسين دهرگهڵهی)يە و ناسراوە کە پیاوی بهدران ئهحمهد حەبیبە. سهرنووسهرهكهش (بهرههم عهلی)یە، برای (عهبدولوههاب عهلی) و (عهبدولرهزاق عهلی)يه، ئەم برایانەی ناویان لێرەدا هاتووە سەر بە دەزگای پاراستنن.
هەفتنامەی (باس) راستەوخۆ هەواڵ و زانیارییەکانی لە هيمن ههورامی و شهعبان شهعبانی سكرتيری رۆژنامهوانی مهسرور بارزانیي وەردەگرێت، لەلایەن دەزگای ئاراسیشەوە کۆمەکی مادیی و تەکنیکییش دەکرێت. سەرچاوەکە ئەو نهێنییەشی نەشاردەوە، کە بەرهەم عەلیی هاوسەری ناز عەبدوڵڵایە، ناوی تەواوی ئەو خانمە (فاتمە عەبدوڵڵا)یە، توانیوێتی دەسەڵاتی خۆی لە ناو پارتییدا بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی ئەو هەفتنامەیە بە بێ گیروگرفت هەڵسێتە سەرپێ، بە تایبەتیی کۆمەڵێک یارمەتیی و کۆمەکی دیکەی لە رێگای فازیل میرانیی و عیزەت مەلا عەلیی و ئەحمەدی ماجیدەوە بۆ جێبەجێ کردووە، چونکە ئەو خانمە بەڕێوەبەری گەورەترین دەزگای مۆڵە کە خاوەنەکەی ئەحمەد مەجیدە، ئەحمەد مەجیدیش شەریکی نێچیرەڤان بارزانییە و پشکێکی گەورەی لە دەزگا مۆڵەکاندا هەیە. لەو هەفتنامەیەدا دیسان کەسانی وەکو رێبوار سیوەیلیی تێیدا دەنووسێت و گۆشەیان هەیە بۆ هەر نووسینێک نزیکەی 200 هەزار دینار وەردەگرێت.
سەرچاوەکە وتی من بۆیە ئەم هەموو زانایارییانەم پێدان، تا بزانن رووناکبیرە کوردەکانی شارە حەیاتەکە، چۆن کەوتوونەتە تەڵە و داوی پاراستنەوە! سەرچاوەکە بە پێکەنینەوە وتی: راستە ئەمانە گۆشتەکەی ناخۆن، بەڵام گۆشتاوەکەی نۆش دەکەن.
شایانی باسە ساڵی پار لە 17ی شوباتدا، بەختیار عەلیی و ئاراس فەتاح، بە هەڵەداوان لە ئەوروپا گەڕانەوە و خۆیان خزاندە نێو ئاپورەی گەنجە تووڕەبووەکانی سەرای ئازادیی، دوایی ئەوە بەختیار عەلی بە ناوی کۆڕ و سیمینارەوە ژمارەیەک لە گەنجەکانی بەر دەرکی سەرای بۆ نێو هۆڵی سیمینارەکەی کێش کرد، تا لەو رێگایەوە سەرای ئازادیی چۆڵ بکەن، هەر لەو کاتەشدا چووە زانکۆی سلێمانیی و قسەی بۆ کۆمەڵێک لە خوێندکاران کرد، پاساوی ناڕەزایی گەنجەکانی بەوە هێنایەوە، کە ئەوانە بۆیە لە دەسەڵات توورەن، چونکە گیروگرفتی سێکسیی و بێ ژنییان هەیە، جگە لەوەش چەند نووسین و قسەی دیکەی کرد، هەمووی بۆ چۆڵکردن و خاوبوونەوەی ئەو خەڵکانە بوو لە سەرای ئازادیی کۆبووبوونەوە. سەرچاوەکە وتی: ئەم هەڵویستەی بەختیار عەلی دڵی پارتیی و لقی چواری بەوە خۆشکردن، بۆیە بڕیاریان دا ئاوڕی لێبدەنەوە و پاش چەند مانگێک لە رێگای ئەو هەفتنامەیەوە گرێیەکی نووسینیان لەگەڵدا بەست.
جگە لەوە سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، کە نەک بەختیار عەلی، بەڵکو زۆر لەو رووناکابییر و نووسەرانەی ئەوروپا، لە کاتی گەڕانەوە و هاتووچۆیاندا پارەی تێچوونی بلیتی فڕۆکەیان لەلایەن دەسەڵاتی کوردیەوە پێدەدرێت، یان بۆیان دەنێرن، هەشیانە ساڵی سێ چوارجار سەفەر بۆ کوردستان، یان بۆ شوێنی دیکە دەکات، ئەم سەفەرە زۆرانە لە توانای کەسانی دیکەدا نییە.
کوردستانپۆست لینکی (
هەفتنامەی باس) دەخاتە بەر دەم خوێنەران، تا وەک بەڵگە نووسینەکانی (بەختیار عەلی) لەو هەفتنامەیەدا ببینن.
کلیک لە سەر (
بابەتی وتار) بکە، یان لای دەستەراست بچۆرە نێو کۆی ژمارەی هەفتنامەکەوە، کە بە پی دی ئێف دانراوە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست