ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه
Saturday, 05/09/2009, 12:00
به‌ڕێز : ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین
بابه‌ت : ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه
له‌گه‌ڵ بارانێک له‌خۆشه‌ویستی
برای زێده به‌ڕێز و خۆشه‌ویست کاک ئه‌حمه‌د میره سڵاوێکی گه‌رم ....
ئاگادارن پتر له دووساڵه به‌نده به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئه‌ورپای لڤین ه ، له‌ماوه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیمدا ، پێم وایه ماندوو نه‌ناسانه بێ ووچان هه‌رچیم له‌ده‌ستدا بوبێت ، تائه‌و شوێنه‌ی بوار هه‌بووبێت ، له‌داڕشتنی ستراتیژ وسیاسه‌تی کارکردنی لڤیندا ، له‌پێناو پێشخستن و ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان ، گه‌یاندنی ناوبانگ و پێشه‌نگی لڤین به‌ئه‌وروپا ، دواندنی ده‌نگه په‌راوێزخراوه‌کان ، ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت ولێکدانه‌وه شێکارییه‌کان ، یاریکردن له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ... درێغیم نه‌کردووه ، به‌ڵام له‌ئێستا به‌دواوه به‌هۆی سه‌رقاڵیم به‌هه‌ندێک پرۆژه‌و کاری نوێ ڕه‌نگبێت نه‌توانم وه‌ک پێویست درێژه به‌ئه‌رکی به‌رپرسیاریه‌تی نوسینه‌گه‌ی ئه‌روپای گۆڤاری لڤین بده‌م و ده‌رئه‌نجامه‌کانیشی قبوڵبکه‌م ، بۆیه‌کا لێره‌وه به‌داوای لێبوردنه‌وه ناچارم له‌به‌رپرسیارییه‌تی نوسینه‌گه‌ی ئه‌ورپای لڤین ده‌ستده‌کشێنمه‌وه . هیواداریشم ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌م قبوڵ بفه‌رموون و له گۆڤاری لڤینێشدا بڵاوی بکه‌نه‌وه ... هاوکات له‌پاڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌شمدا هه‌رده‌م به‌نده به‌هاوکار وهاوڕێی لڤین بزانن .
هیواخوازم هه‌ربه‌ڕێزێکی تر که‌جێگه‌ی من ده‌گرێته‌وه ، له‌من باشتر نوسینگه‌که ببات به‌ڕێوه و به‌هه‌ڵه‌و خه‌وشه‌کانم بچێته‌وه و ڕاستی بکاته‌وه .
لێروه جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی هه‌موو ئه‌و نوسه‌رو خوێنه‌ر و هاوکارانه بکه‌م که له‌ماوه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیمدا هاوکاریان کردووم .
26 ی ئاوگوستی 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست