کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵانی. لە گەڵ کەناڵی جەزیرە

Wednesday, 18/03/2009, 12:00


جەزیرە* ئەڕێ خۆ دەڵێن حیزبەکەت وەك زێرابەکەی لای مەڵبەند وا لیك هەڵدەوشێت؟
جەلال * ئەوە تۆ دەڵێ ی چی ؟ حیزبێك من سەرکردەی بم چۆن هەڵدەوشێت.
جەزیرە* وامان بیستوە
جەلال * نانانا بابە ئەوە درۆی شاخدارە هەر چەندە ناگاتە دامێنی درۆکانی خۆم. بەڵام هەندێ برادەرمان هەیە ڕایان جیاوازە ئەم جیاوازیەش زۆر دەمێکە هەیە و زۆرجار بەینی خۆمان بێت بە وەعدو درۆ بەڵێنم داوە چارەسەری بکەم بەڵام لە ڕاستیدا خۆم لێدزیەوەتەوە
جەزیرە* دەکرێ ئەو جیاوازیانەمان بۆڕون بکەیتەوە؟
جەلال * لە ڕاستیدا جیاوازیەکان شایانی باس نین بەڵام هەندێ لە برادەران دەیانەوێت بزانن داهات و دارایی یەکێتی چەندەو چۆن سەرف دەکرێت و کێ دەیخوات. ئینجا داهاتی یەکێتی چیە تا بیکەنە بەهانەی دەست لەکار کێشانەوە ئەی خۆمن بە بەلاش سەرۆکیان نیم جا حاڵی ببە...
جەزیرە * ئەی خۆ دەڵێن چەند ئەندام مەکتەبی سیاسی دەستیان لە یەکێتی کێشاوەتەوە .
جەلال * نابابە ئەوە هیچ نە بو. پێنج دانە بون گەورەکەیانم بانگ کرد بۆ لای خۆم وەعدی چەند ملوێن دۆلاری موفتو دانانی کوڕێکیم بە ئەندام مەکتەبی سیاسی پێداوە و پەشیمانم کرەوە چونکە خۆم وەستای ئەو کارانەم.
جەزیرە* ئەی ئەوانی تر؟
جەلال * وا جارێ خۆت دەزانی لەتارانم کە ڕۆیشتمەوە ئەوانیش بانگ دەکەم ئەگەر توانیم بە زەبری پارە پەشیمانیان بکەمەوە ئەوە پارە ماشەڵڵا زۆرو زەوەندە ئەگەریش هەر ملیان نەدا ئەوا کەیفی خۆیانە چونکە بەرزانی ئەحمەد سمێڵمان خۆش بێت لە سلێمانی ئەنداممان زۆرە چەند کەسێك لەوانە دەبەینو لە جیگای ئەوانی دادەنێم گرینگ ئەوەیە کورەسیەکانی مەکتەبی سیاسی چۆڵ نەبن
جەزیرە * بەرزان ئەحە سمێڵ؟ کێ یە
جەلال* هاهاهاها بەرزان نۆکەرو دەڵاڵێکی خۆمانە و باوکیشی کاتی خۆم بووە 100 هەزار ئەندامی بۆ ڕێک خستووین پەکمان ناکەوێت. ئەو ساختە چیە جار جار درۆش لەگەڵ مامی خۆی دەکات
جەزیرە* کەواتە کێشە هەیە لە ناو حیزبەکەتان .؟
جەلال* ناڕەزایی هەیە بەڵام ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە ناو خۆیاندا نەك لەسەر من ئەگینا هەتا من هەم ئەوان کەسی تریان ناوێت بۆ سەرکردایەتی و ئینجا لای ئێمە کەمینە نەختێك شت دەبێنێو زۆرینەش شتی تر دەبینێ.
جەزیرە* مه‌به‌ستت چییه‌؟
جەلال* واتە هەتا من هەبم کەس بۆی نیە باسی ئەم شوێنەی من بکات . خۆشتان وابزانم باشتر دەزانن کەمن سەرۆکی کۆماری عێرا ق و سەکرتێری یەکێتی و جێگریشم لە سۆشیال دیمکڕات زۆر شتی تریش. سەرۆکی خۆشترین ئاواتە بەلای منەوە.
جەزیرە * ئەی دەکرێت ئەوەمان بۆڕون بکەیتەوە کە کەمینە هەندێ شت دەبینێو هەندێکی تریش شتی تر دەینن ؟ مەبەستت لەچی یە؟
جەلال* ئەوان وا دەزانن من و هێرۆی خێزانم و کوڕەکانم و شانازی ژنخوشکم و بنەماڵەکەم دەیخۆین. ئەوەیە ئەوەش هیچ نیە .
جەزیرە* بابگەڕێنەوە بۆ پرسیارەکەی تر مەی پەڕێنە....
جەلال* نانا نای پەڕێنم خۆ فلیمی سینەما نیە. ئۆف توخوا ڕاوەستە قسەیەکم بیر کەوتەوە ئەوەکاتی خۆیشی برادەرێکی ڕەخنەگر لە کوردستانپۆست وتی جەلال خوات بێ مەی پەڕێنە واش بزانم ناوی جەزا چنگیانی بوو
جەلال* ئێ؟
جەزیرە* وابزانم ئەدای کارەکانی جەنابتان لەسەر بنەمای هەوا و هەوەسە و ئەوەش لەگەڵ بۆچون و بەرنامەی سۆشیال یەك ناگرێتەوە
جەلال* لای ئێمە هەمو شتێك ئاساییە و هەواو هەوەسیشە . چونکە حاکمی موتڵەق خۆمانین خەڵکی ئێمە ئەوەندە خەساون و مەزڵومن زۆر گوێ بەو شتانە نادەن هەر چاویان لە دەمی ئێمەیە. ئێمە خۆمان ئاغای دیواخانین ئەلعان ئارەزوم لێبێت هەر لێرەوە دەیانکەم بەگژ یەکتردا یەکتر کەلەپاچە دەکەن لە پێناوی هیچدا چونکە ڕاهاتون .
جەزیرە* کەواتە ئەوانەی دەیانەوێ بزانن دارایی یەکێتی چی لیدێ و کێ دەیخوا لە بەر ئەوە هەڵەن؟
جەلال* تۆ دەتەوێ کەچومەوە سلێمانی هەرایەکم بۆ بنێتەوە. توخوا ئەو پرسیارە فتکە.
جەزیرە * ورت ورت
جەلال* ئەوە چیت وت؟
جەزیرە* هیچ وتم وەك جەنابتان و هێرۆی هاوسەرت چۆن بودجەی میلەت فت دەکەن منیش ئاوا نیوەی پرسیارەکان فتکەم ؟
جەلال * ئا ئا ئەی ئافەرین وادیارە تۆش لە سیاسەت شارەزای شەرتبی مادام وا ئاقڵی دەبێت خەڵاتێکی باشت بکەم.
جەزیرە * کەواتە هەر ئەوندە کێشەی حیزبەکەتان بو؟ 
جەلال* ئێمە کێشەمان نیە بەڵام هەندێ برادەرمان هەیە بەناوی ڕیفۆرم بەو لاو لادا قسە دەکەن ئەگینا هیچ کێشەمان نیە یەکێتی ززززۆر بەهێزە و لە جارانیش بەهێزترە.
جەزیرە* باشە جەنابتان سەر بە کام باڵیت ؟ سەر بەو باڵەی داوای ڕیفۆرم دەکات. یان سەر بەو باڵەی بودجەو داهاتی یەکێتی فت و حەپەلوشدەکات؟
جەلال *  دەستتان پێکردەوە. ئەی من لەوساوە گوێزت بۆ ئەبژێرم؟ 
جەزیرە* ماوەیەك لە مەو بەر لە زمانی ئیوە و بەرپرسانی حیزبە شەریکەکەتان کە بنەماڵەی بارزانیە گوێ بیستی ئەوە بوین لەگەڵ ئێران ڕێکەوتون چیتر بە ناوی پەکەکە و پژاك دێهاتە سنوریەکانی کوردستان لای ئێوە تۆپباران نەکەن کەچی حاڵیەن کە جەنابت لێرەی دەڵێن لە ئەنجامی تۆپبارانەوە مناڵێک گیانیی لەدەست داوە و دایك و باوکیشی بریندار بون ئەمە چەندی بە چەندە..؟
جەلال* ئەوە سیاسەتە سیاسەت. سیاسەتیش داکو بابی نەماوە. برادەرانی ئێرانی هەر قەڵاجوالان و سەری ڕەش تۆپباران نەکەن قەیدی نیە.
جەزیرە * ئێمە بەتەماین کۆتایی بەپرسیارەکانمان بێنین چیترت ماوە بێڵێت ؟
جەلال* ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە هەتا مردن مام جەلال لە سەروی هەمو ڕەوتەکانە سەر بەهیچ ڕەوتێکیش نیە. وەرە وەرە گوێت بێنە جگە لە جەلالیەکان.. واتە خۆم..هاهاها. بەینی خۆمان بێت.... ئەگەر ئەوان نەبن هەر مناڵە ورتکە شار بەدەرمان ئەکەن. هاهاهاها حاڵی بویت، ئیستاش دوبارەی دەکەمەوە من لە خزمەتی هەموا ندام وەك سەدام دەیگوت من لە ئێوەم و ئێوەش لەمنن. کەچی سەدام درۆشی دەکرد، منیش ئاوووووا بابەکەم ... حاڵی بویت ؟
هاوڵاتییەکی پلە چوار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە