هه‌ولێر پایته‌ختی کوردستانه یان ئۆرشه‌لیمی پایته‌ختی جوه‌کانه
Friday, 18/03/2011, 12:00
له‌پاش خیانه‌تی 31 ئابه‌وه وداگیر کردنه‌وه‌ی هه‌ولێر وده‌رکردنی هێزه‌کانی تاله‌بانی لێی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دریغیان نه‌کردوه بۆ یه‌ك سات بۆ گۆرینی سیمای ئه‌م شاره دێرینه‌ی کورد وده‌رخستنی وه‌ك ناوچه‌ێێك بێت له بارزان وکۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی وسۆرانیه مورته‌زه‌قه‌کانیان وبه‌خشینی زه‌ویی وپاره‌ی دزراوی میلله‌ت ، هه‌مان ئه‌م سیاسه‌ته‌ش رژێمی جوله‌که به‌کاری ده‌هێنێت له قودسی داگیر کراو دژ به‌عه‌ره‌به‌کان ،ئه‌ی باشه‌گه‌ر وانه‌بێت خێره دانیشتوانی شاری سلێمانی وه‌ك حه‌ماسیه‌کان سه‌یر ده‌کرێن و بۆیان نیه‌و رێگایان لێ ده‌گیرێت بۆ چونه ناو هه‌ولێر وبه‌بێ که‌فیلێکی زامنیان هه‌بێت وبسه‌لمێنیت که سه‌ر به حه‌ماسی مه‌یدانی ئازادی نیه ونه‌هاتوه بۆ به‌شداری له خۆپیشاندان بکات وه‌هه‌ر دوینیش بوو بازگه‌کانی بنه‌ماڵه رێگریان کرد له ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی گۆڕانیان کردبۆ چونه ناو خاکی داگیرکراو وگه‌رملله‌ت ته‌نها به‌خۆپیشاندانی سلێمانی وناوچه‌کانی چاوه‌رێبێت چاکسازی له پارتی ببینێت ، به‌هه‌ڵه داچون وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ته‌نها یه‌ك شت ده‌زانن ، بتکوژن ، برسیت که‌ن ، له‌مرڤایه‌تی که‌ن ، ئه‌بی سوپاسیان که‌یت و ده‌ستخۆشیان لێ بکه‌یت و له‌غروری خۆیان ناێنه خواروه ، ئه‌بێ باش لاتان رونبێت به چی هاتون به هه‌مان شت ده‌رده‌کرێن ، به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه کاتی خۆی مه‌سعود گوتی ئێره‌مان به خوێن گرتوه وبه خوێن به‌ری ده‌ده‌ین ، به‌ڵام نه‌ك خوێنی هه‌زار پێاوه‌کانیان خوێنی هه‌رزانی رۆله‌ی هه‌ژاری کورده که لایان بێ نرخترین شته وشه‌هیدانی به‌ر قاپی ئه‌منه زه‌رده‌که باشترین به‌ڵگه‌یه و رۆژگاریش ئه‌مه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت .
تێبینی / له‌وانه‌یه که‌سێك له‌مه‌به‌ستم نه‌گات بۆ ئه‌لێم هه‌ولێر ئه‌کرێت به ناوچه‌ێێك له بارزان ، ئه‌ی بارزان نه‌وچه‌ێێك نیه له کوردستان ؟ ئه‌لێم به‌ڵێ به‌ڵام ته‌حداده‌که‌م نه‌ك خه‌ڵکی ساده ، به‌لکو کام سه‌رخۆی به‌زل ده‌زانێت له‌سۆرانیه‌کان بچێت یه‌ك پارچه زه‌وی له ناوچه‌ی بارزان بکرێت ، که‌واته چ جیاوازێێك هه‌یه له نێوان خاکی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی جوله‌که‌کان وخاکی ناوچه‌ی زه‌رد،له‌وێێ عاره‌ب مافی کرینی نیه ته‌نها مافی
فرۆشنی هه‌یه گه‌ر لێ ی داگیر نه‌که‌ن وهه‌روه‌هاش له ناحیه‌یی پیرمام هه‌مان فه‌رمان
هه‌یه بۆت هه‌یه بفرۆشیت به‌ڵام بۆت نیه بکریت گه‌ر سۆرانیبێت وسه‌ر به‌مان نه‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست