کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مردن یه‌کجاره‌و ده‌نگ به‌لیستی گۆڕان بده‌ن

Thursday, 14/05/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر چاوێك به‌ مێژووی کوردا بخشێنینه‌وه‌ مێژوویه‌کی پڕ له‌ خوێناوی،پڕ له‌ده‌رده‌سه‌ری،پڕ له‌ ئازایی و قاره‌مانی،پڕ له‌هه‌ڵه‌ی گه‌وره،گه‌وره‌ ده‌بینین.هه‌رچه‌ند کتێبه‌که‌ی کاک نه‌وشیروانیش حه‌قیقه‌تێکی تاڵی تری پێداین ،هینده‌ تاڵ بوو وای لێکردبووم هه‌ر ده‌هاتم و ده‌ڕۆشتم له‌به‌ر خۆمه‌وه‌ وڕێنه‌م ده‌کرد ده‌مووت کورد سه‌رکرده‌ی نییه‌ ئێمه‌ بۆیه‌ بێ ده‌وڵه‌تین.بۆیه‌ من ده‌بێت هه‌مووڕۆژێک پۆرتم بشکێت له‌ ناو هاوڕێکانمدا پێم ده‌ڵێن تۆ ده‌ڵێیت خه‌ڵکی کوردستانم کوا کوردستانمان پشان بده‌ له‌سه‌ر نه‌خشه.ئای که‌ ئازارم ده‌دات نه‌ته‌وه‌یه‌کی چل ملیۆنین که‌چی تازه‌ به‌تازه‌ سه‌رۆکی عێراق پێمانده‌ڵێت درووست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه.ئاخر سه‌رۆک شتێکت پێده‌ڵێم له‌به‌ینی خۆم و خۆت ده‌رنه‌چێت دڵیشت عاجز نه‌بێت من شه‌ڕێکم کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ مامۆستاکه‌م پێی ووتم تۆ عێراقیت، له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌ هاوپۆلێکم پێی ووتم کوردستانم پشان بده،‌ سوێندم بۆ خوارد که‌ من عێراقی نیم من کوردستانیم.نا وامه‌زانن که‌ من که‌سێکی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستم،ئه‌وه‌ی گیانله‌به‌ر بێت به‌ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌وه‌ من ڕێزی لێده‌گرم به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م منیش ده‌ووڵه‌تی خۆمم هه‌بێت شانازی به‌ ووڵاته‌که‌مه‌وه‌ بکه‌م،منیش وه‌ک و هاوڕێکانم ووڵاته‌که‌ی خۆمیان پشان بده‌م له‌سه‌ر نه‌خشه.من زۆر ڕقم له‌نه‌خشه‌یه‌ جونکه‌ سه‌رم لێده‌شێوێت که‌ ده‌چمه‌ سه‌ر نه‌خشه،نازانم چوار چێوه‌ی ووڵاته‌که‌م چۆن دیاری بکه‌م.بێمبوره‌ سه‌رۆکی هه‌رێم ڕۆژێک داوایان لێکردین باسی سه‌رکرده‌یه‌کی ئازا بکه‌ین که‌سێك هه‌ستا باسی به‌ڕێزتی کرد بێمبوره‌ من به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو که‌ باسی تۆیان کرد من زۆر پێکه‌نیم.جونکه‌ من پێموایه‌ که‌سێک ئازایه‌ که‌ له‌ ئاستی خواسته‌کانی میلله‌ته‌که‌ی بێت،که‌سێک ئازایه‌ که‌ خیانه‌تی نه‌کردبێت،که‌سێک ئازایه‌ که‌ یه‌کسه‌ر بڕیاری ئاشبه‌تاڵ نه‌دات هه‌ر که‌زانی که‌مترین مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌یه.‌‌
با زۆر دوور نه‌که‌ومه‌وه‌ ته‌نیا باسی سه‌رکرده‌کانی کورد نه‌که‌م به‌ڵکو باسی میلله‌تی کورد بکه‌م میلله‌تێک که‌ ڕووبه‌ڕووی ڕژێمی به‌عس بۆیه‌وه‌ به‌و هه‌موو دڕه‌نده‌ییه‌وه، میلله‌تێک که‌ ناسراوه‌ به‌ قاره‌مانێتی.میلله‌تێک هه‌میشه‌ له‌ خه‌باتکردندا بووه‌ به‌ ئێستاشه‌وه‌ له‌ پێناوی ئازادیدا،ئه‌گه‌ر جاران شه‌ڕتان کردبێت به‌شه‌ڕ وویستبێتتان ئازادی بهێننه‌ دی ئێستا له‌ ڕێگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌توانن دووباره‌ خۆتان ئازاد بکه‌نه‌وه‌ ،به‌ڵام به‌مه‌رجێک ترس له‌ له‌شی خۆتان ده‌ربکه‌ن ئێوه‌ میلله‌تێکی ترسنۆک نین.مردن یه‌کجاره‌ هه‌تا ده‌توانن ده‌نگ هه‌ڵبڕن بڵێن ئازادیمان ده‌وێت داوای مافه‌کانی خۆتان بکه‌ن. ده‌نگ به‌وه‌ بده‌ن که‌ ده‌توانێت گۆڕانکاریتان بۆ بکات.سوێند ده‌خۆم به‌ چیا به‌رزه‌کانی کوردستان، سوێند ده‌خۆم به‌و سروشته‌ جوانه‌ی کوردستان که‌ ئێستا بێ ڕه‌نگ و بۆ بووه،‌ سوێند ده‌خۆم به‌چاوی ئه‌و مناڵه‌ جوانانه‌ی که‌ له‌سه‌ر جاده‌کان شت ده‌فرۆشن چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن که‌سێک بێت له‌سه‌ر جاده‌ ڕزگاریان بکات،سوێند ده‌خۆم به‌سه‌ری ئه‌و پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نانه‌ی کاتێک که‌ پاڵ ده‌نێن به‌ عه‌ره‌بانه‌کانه‌وه‌ ده‌ڵێیت ئێستا نا ئێستا رۆحیان ده‌رده‌چیت.ئه‌گه‌ر هاتوو کاک نه‌وشیروان ده‌نگێکی باشت به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام له‌ ئاستی پێویستدا نه‌بیت چۆن ئێستا داوا له‌خه‌ڵک ده‌که‌م ده‌نگت بده‌نێ،ئه‌و کاته‌ش یه‌که‌م که‌س ده‌بم داوا له‌ میلله‌ت ده‌که‌م که‌ ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رز بکه‌نه‌وه‌ پێشیان ده‌که‌وم هه‌تا تۆش به‌ده‌ردی پارتی و یه‌کێتی به‌رن. ‌ ‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە