کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


با قۆناغی سێهه‌می خه‌بات ده‌ست پێ بکه‌ین.

Friday, 01/05/2009, 12:00

1709 بینراوە


گه‌لی کوردستان ، خه‌ڵکی چاوکراوه‌ی گه‌له‌که‌مان ، به‌خۆتان ده‌زانن به‌ سه‌ر دوقۆناغی خه‌باتدا گوزه‌رمان کردو به‌رهه‌مه‌که‌شیمان به‌ چاوی خۆمان بینی ، قۆناغی یه‌که‌می خه‌بات قۆناغێکی یه‌جگار سه‌خه‌ت بوو، به‌رگه‌ی هه‌مو ئه‌و نه‌هامه‌تی و ماڵکاولییه‌مان گرت و چۆکمان دانه‌دا ، به‌عس ده‌یکوشتین ، زینده‌ به‌چاڵی ده‌کردین ، رۆژانه‌ په‌تی سێداره‌کانیان هه‌ڵخرابوو ملی کوردی پێوه‌ ده‌کرا، ره‌زوباغی ده‌سوتانین، گونده‌کانی کوردوستانی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌کسان کرد، ژه‌هر خواردی ده‌کردین ، زیندانه‌کانی هه‌میشه‌ رۆڵه‌ی کوردی لێ غایب نه‌ده‌بو، هه‌رچی پێ کرابێ ده‌رحه‌ق به‌کورد کردی ، به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان هێشتا ئاماده‌ی چۆک دادان نه‌بو ، ئه‌وه‌ ئیراده‌ی ئێمه‌ بو له‌ به‌هاری 91 کوردستان له‌ داگیرکه‌ران خاوێنکرایه‌وه‌ و قۆناغی خه‌باتمان له‌ قۆناغێکه‌وه‌ گواسته‌وه‌ بۆ قۆناغێکی ترو شۆرشێکی نوێمان ده‌ست پێ کرده‌وه‌ و متمانه‌مان به‌ م زۆڵه‌ کوردانه‌ به‌خشی و ئێستاش دوای 18 ساڵ خۆ به‌رێه‌ بردن و کورد به‌کورد به‌کوشت دان و خیانه‌ته‌ مێژویه‌کانیان و هتد....... ئێستاش ئه‌وان داهاتی کوردستان بۆ خۆیان و بنه‌ ماڵه‌ کانیان ده‌دزن و ئێمه‌ی کوردو شۆرشگێریش زڵته‌ی چاومان دێ، قۆناغی سێهه‌می خه‌بات ماوه‌ به‌رپای بکه‌ین و له‌ ده‌ست ئه‌م هه‌مو دزو گه‌نده‌ڵه‌ رزگارمان ببێ ، که‌ ئه‌م قۆناغه‌ قۆناغێکی زۆر ئاسانه‌و هه‌رکات بمانه‌وێ ده‌یگۆرین و زۆریش ساناتره‌ له‌ قۆناغه‌کانی رابوردو ، ئێستاش له‌م کات و وه‌خته‌دا زه‌مینه‌ له‌باره‌ و با ئه‌م هه‌له‌ زێرینه‌ له‌ ده‌ستی خۆمان نه‌ده‌ین و سه‌رانی مه‌سعودو جه‌لال شار به‌ده‌ر بکه‌ین و متمانه‌ به‌خه‌ڵکانی دڵسۆزو خه‌مخۆر ببه‌ خشین تا له‌سایه‌یدا گونده‌ وێرانه‌ کانی کوردستان ئاوا دان بکه‌ینه‌وه‌و ده‌ستی رێزو شه‌رفه‌مه‌ندانه‌ به‌سه‌ری پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کاندا بهێنین و خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتی له‌ نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری و بێکاری ده‌رباز بکه‌ین ، که‌ دڵنیام رۆحی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌ کانیشمان شادده‌بێت ، گه‌لینه‌ با ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و له‌م کۆیلایه‌تیه‌ خۆمان قوتار بکه‌ین ، هه‌ر وه‌ک چۆن ده‌روازه‌ی راپه‌رین که‌وته‌ رانیه‌ ئاواش با گرده‌که‌ بۆ ئه‌م گۆرانه‌ بکه‌ینه‌ ده‌روازه‌ی راپه‌رین و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بۆ راپه‌رین بگۆرین ، دڵنیابن سه‌رانی مافایی ته‌نها له‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری هه‌ڵچێنراودا شێری شێر خۆرن به‌ڵام که‌ هاته‌ سه‌ر ئیراده‌ی میله‌تێک ئه‌وکاته‌ وه‌ک سه‌ران و بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام سه‌ریشیان ده‌چێت و ماڵیشیان ، بۆیه‌ له‌ به‌رتان ده‌ پارێمه‌وه‌ خه‌ڵکی کوردستان با ئه‌م راپه‌رینه‌ بکه‌ین و ده‌رفه‌ت له‌ ده‌ست نه‌ده‌ین ، دوایی په‌شیمان بونه‌وه‌ دادی که‌س نادات .

راپه‌رن ئه‌ی راپه‌رن خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت و برسی
ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ له‌ ناو به‌رن، تا ئێوه‌ بکه‌ونه‌ خۆشی.






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)