کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمەلگا بێدەنگ بوون واتا کۆیلەبوون

Monday, 25/06/2012, 12:00


لەراپەرینەوە دوای شەری براکوژی بۆدەسەلات لەکاتی شاخداودووبارەکردنەوەی دوای راپەرین لەپێناوی دەسەلات وسەروەتدا دووبارە بوونە قوربانی چەندین رۆلە کورد کە بژێوی ژیان ناچاری کردبوون ببنە جەنگاوەریان وەبێسەروشوێنکردن ومال ویرانکردنی چەندین خێزانیش

وەدوای ئەم هەمووتاوانە بۆ هاتنەدی ئامانجەکانیان ئەوەی لای ئەوانە بوونی نەبوو مەسەلەی نەتەوەیی وخوێنی شەهیدان وگوزەرانی کۆمەلگا تاکار گەیشتە ئەوەی بۆسەرکەوتنی یەکجاری پارتی لەشکەری سەدام هێنایەوەوکەلەمەوە تازەکردنەوەی نۆکەرایەتی روویدا،کە سەوزچووەباوەشی ئیران وزەردیش چووە باوەشی تورکیاوە کە سەرەتای فرۆشتنی هەمووئاوات وهیوایەکی کۆمەلگابوو کە بە چۆرێک لەگەل بەغدادش مەسەلە نەتەوەیەکانیان فرۆشت بۆ مانەوەی خۆیان ودەسەلاتیان لەگەل دابەشکردنی کۆمەلگا لەهەموو روویەکەوە لەنێوان خۆیاندا ئەمەش نیشانەی بیدەنگ بوونی کۆمەلگا بووە

ئەم بێدەنگیەش بووە فرسەتێک کە رێکەوتنێک بکەن بە ناوی ستراتیجیەت کە بەمانای تەواوەتی زیاتر بێدەنگکردنی کۆمەلگا ودەستگرتن بەسەر هەموو بوارەکاندا ودابەشکردنی داهات وسەروەتی هەرێم خستنەژێر دەستی ئەندامانی بنەمالەکان وگەورەلێپسراوەکان کە بەهێزی بژێوی ژیان کۆمەلگا سەروخواربکەن کە بەجۆرێک گەندەلی بالی کێشاوە بەسەرکۆمەلگادا بیری نەتەوەیەتی وهیواوئامانجەکانی ببێتە سامان وسەروەت پەیداکردن ئەم حالەتی نایەکسانیە لە دابەش کردنی پارەو بە هەمان شێوە بوونی نایەکسانی وگرفتی دەسەلاتی سیاسی وبوونی کوتلەگەرای و جیابوونەوە لە حیزب وزیاد بوونی نفوزی حیزبی ئیسلامی وگۆرانکاری لە بیدەنگی کۆمەلگا دروست بوو کە ١٧ شوبات نیشانەی ئەوگۆرانکاریە بوو، وە لەرووی حیزبیشەوە ئۆپۆزسیۆن لەدایک بوو بەلام بەهێزلە بواری راگەیاندن ورەخنەدا وکاردانەوەی بەهاری عەربیش کاردانەوەی دروستکرد لەسەر هەلسوکەوتی سیاسی لەسەر ناوچەکە ئەمانە هەمووی هۆیەکەن کە ئەگەرچی سەرەتا کۆمەلگای کوردوستان بیری نەتەوەیەتیەوە و رزگاربوونیان هەموو ئەو درۆی سیاسی وقسەی زلی دەسەلاتیان لا پەسەندبوو وە بێدەنگ بوون بەلام ئەم بیست سالی وەزعیت ژیان لە هەرێمەکەدا سەلماندی بۆ هەموولایەک ئەمجار لە مەسەلەی بوجەوە بەبێ جیاوازی چینایەتی بێدەنگ نەبن و بەرهەلستی راستەقینەی بەرانبەر بەکەن خۆیان نەک ئۆپۆزسیۆن بۆ گەراندنەوەی هەموو پایەکانی ژیان لەهەموو بووارێکەوە هاتنەدی یەکسانی ودادپەروەری گەربێت و کۆمەلگا دووبارە بێدەنگ بن دەبێت کۆیلەی دەسەلاتی بنەمالەبن هەتا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە