لابردنی ناوی حه‌مه‌خانی حاجی دارا و ته‌حسین شاوه‌یس له لیستی شه‌هیدانی کوردستان
Saturday, 23/05/2009, 12:00
1871 بینراوە
له پرۆسێسی ئه‌نفالکردنی گه‌له‌که‌ماندا، کۆمه‌ڵێک که‌سی خۆفرۆش و ناپاک به‌شداریان کردووه. وه‌لێ به‌داخه‌وه به‌شێک له‌وکه‌سانه هه‌تاماوه‌یه‌کی زۆر خۆیان خزاندبووه هه‌ردوو پارته زلهێزه‌که‌ی کوردستانه‌وه، هه‌ندێکیشیان پۆستی عه‌سکه‌ری گرنگیان دراوه‌تێ. به‌شێکیان پاش مردنیان حسابی شه‌هیدانیان بۆکراوه. هه‌ردوو تاوانبار (حه‌مه‌خانی حاجی دارا، ته‌حسین شاوه‌یس) ، که به‌شداری ئه‌نفالکردنی گه‌له‌که‌مان بوون ، هه‌تا دوا هه‌ناسه پشتگیریان له رژێمی به‌عسی فاشی کردووه. وه‌لێ به‌داخه‌وه ئه‌م دوو تاوانباره، پارتی ناویانی خستۆته ناولیستی شه‌هیدانی کوردستانه‌وه. هه‌ربۆیه ئێمه داواکاریان له سه‌رۆکی کوردستان و پارتی ، که ناوی ئه‌م دووتاوانباره له لیستی شه‌هیدان ده‌ربهێنێت. ئه‌م دوو تاوانباره سووکایه‌تییه به هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان . ئه‌مه شه‌رمه‌زاریه‌کی گه‌وره‌یه ، کاتێک شه‌هیدانی چیای هه‌ندرێن و کۆره‌ک ، له‌په‌نا ئه‌م دووتانبارانه بێت.
ئێمه هیوادارین که پارتی ناوی به‌رزی شه‌هیدان ، تێکه‌ڵ به‌ناوی تاوانباران نه‌کات .
ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید
21/05/2009