کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود بارزانی وه‌ک دوژمنێکی سه‌ره‌کی باکور!.

Saturday, 25/06/2011, 12:00


کۆمه‌ڵێک به‌ناو رۆشه‌نبیر و شاره‌زا به‌ بواری باکوری کوردستان و دۆزه‌ ره‌واکه‌ی ، خۆیان کردۆته‌ ردین سپی شه‌وانه‌ و رۆژانه‌ له‌سه‌ر سه‌کۆی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ده‌سه‌لات و هی دیکه‌ ، باس له‌ ره‌وشی باکوری کوردستان ده‌که‌ن.
تا ئێره‌ ره‌نگه‌ باسکردن له‌ دید و روانگه‌ی جیاجیاوه‌ ده‌رهه‌ق به‌ دۆزی کوردان له‌ باکور مافی هه‌موو که‌سێکه‌ ، به‌لام کاتیک ئه‌م به‌ناو شیکردنه‌وه‌ی سیاسییه‌ خوارده‌کرێته‌وه‌و راستییه‌کان ده‌شێوێنرێت بۆ گه‌وره‌ نیشاندانی AKP ، لێره‌دا ته‌ڤلیهه‌ڤه‌که‌ ده‌ستپێده‌کات ، شیکردنه‌وه‌که‌ راستگۆیی خۆی له‌ده‌ستده‌دا.
له‌ سایتی ئاوێنه‌ که‌سێک به‌ناوی که‌ریم ریپۆرتاژێکی ئاماده‌کردووه‌ که‌ تێیدا به‌ناو که‌وتووه‌ و باس له‌ نزیکی هه‌رسێ هێزی سیاسی باشور"پارتی و یه‌کێتی و گۆڕان" له‌ بزاڤی رزگاریخوازی باکور ، له‌ کۆتاییدا به‌ ده‌رئه‌نجامێکی زۆر لنگه‌وقووچ ده‌رده‌چێت و ده‌ڵێت: پارتی رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ ده‌رچواندنی کۆمه‌ڵێ په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی ره‌نجی کوردان ، به‌ناو ئاماژه‌ به‌شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی و له‌یلا زانا ده‌هێنێته‌وه‌.
دیاره‌ ئه‌و به‌ناو شیکه‌ره‌وه‌ و شاره‌زایه‌ ئاگاداری مێژووی دوور و هه‌نووکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود نییه‌ که‌ ئه‌و هاوکارییه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ سیسته‌می فاشی تورکان کردوویه‌تی و به‌رده‌وام ده‌یکات وێنه‌ی نییه‌ ، جاشایه‌تییه‌کی رووته‌ بۆ داگیرکاران ، هه‌ر له‌مدواییه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌ نێو خێڵ و عه‌شیتره‌ته‌کانی سه‌رسنوور بۆ AKP له‌ ژێر ئیتفاقییه‌کی ستراتیژی نێوان ئه‌ردۆگان و مه‌سعود بوو له‌ ‌ هه‌ولێر ، که‌ له‌ ئاهه‌نگی گۆڕانی وتنه‌که‌ی مه‌سعود و ئه‌ردۆگان به‌ حزوری نێچیر و ژنه‌که‌ی ئه‌ردۆگان مۆرکرا.

دیاره‌ دیسان برای به‌ناو شیکه‌ره‌وه‌ و ریپۆرته‌ر ئه‌وه‌شی له‌ یادچووه‌ که‌ مه‌سعود بارزانی بۆ رۆژنامه‌ی ته‌ره‌فی تورکی دانینا به‌ به‌کوشتدانی 3600 چه‌کداری خۆی بۆ تورکیا له‌ دژی ئه‌و بزاڤه‌ی که‌ برای ریپۆرته‌ر به‌ نزیکی ئه‌وانی داده‌نێت!.
شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی له‌ ته‌مه‌نێکدا په‌شێمانی خۆی دووپاتکردۆته‌وه‌ ، ده‌ڵێت: ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماومه‌ بۆ پاککردنه‌وه‌ی رابوردوومه‌ ، هه‌ربۆیه‌ خه‌ڵکی ئه‌و فورسه‌ته‌یان پیدا و هه‌لبژێردرا. هه‌رچی له‌یلا زاناشه‌ ، وێرای ره‌خنه‌ی زۆرمان بۆ وه‌رگرتنی مه‌دالیای مه‌لا مسته‌فا ، که‌ ئێمه‌ پێمانوایه‌ مێژووی ئه‌و ژنه‌ به‌رخۆده‌ره‌ زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ مه‌لا مسته‌فا، مه‌لا مسته‌فایه‌ک مێژووه‌که‌ی ته‌ژییه‌ له‌ هه‌ڵاتن ،که‌چی ئه‌و ژنه‌ له‌ نێو په‌رله‌مان تورکیادا به‌ کوردی سوێندی خوارد و 10ساڵ له‌ته‌مه‌نی له‌ پێناو دانا. ئێمه‌ تێده‌گه‌ین له‌یلا زانا سیاسه‌ت ده‌کات ، ده‌یه‌وێت لانی که‌م دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌کانی کوردان ، که‌ بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعوده‌، بێ لایه‌ن بکات یا دوژمنکارییه‌که‌ی بۆ دۆزی ره‌وای کوردان که‌متر بکاته‌وه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ برای شیکه‌وره‌ی سایتی ئاوێنه‌ ، گرنگه‌ بۆی سه‌ردێکی میژووی خیانه‌تکارانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌رهه‌ق به‌ هه‌ر بزاڤێکی رزگاریخوازانه‌ی کوردان له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌کدا ،هه‌ر له‌ باوکییه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا بخاته‌ به‌ر‌ دید و سه‌رنجی خۆی.
شیکردنه‌وه‌ و ئاماده‌کردنی ریپۆرتاژ به‌رپرسیاره‌تییه‌کی میأووی و مۆڕاڵییه‌ ،بۆیه‌ گرنگه‌ ئاماده‌کار و یا بنووس ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانێت له‌ فاکته‌کان نزیک بێته‌وه‌ تا بتوانێت گیان به‌به‌ر ئه‌و نووسینه‌ و یا ریپۆرتاژه‌وه‌ بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە