کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى حزبە چەتەكە، بۆچى دەمكوژن؟

Monday, 15/02/2010, 12:00


 لەڕۆژى خۆشەویستیدا ئەو كاتەى كە عاشقانى ئەم دنیایە گوڵى خۆشەویستى دەگۆڕنەوە ، یەكێتى نیشتمانى كوردستان لەبرى ئەوەى كە گوڵێكى سورى ئەم ڕۆژەم ئاڕاستە بكات، لەڕێگەى تەلەفۆنەوە كۆڵێك جنێویان بەمن بەخشى و هەڕەشەیان لێكردم، لەبەر ئەوەى كەبانگەشەم بۆ لیستێك كردوە !ئێستە بەتەواوەتى دەتوانم بڵێم كە ئەو یەكێتى یەى كە بانگەشەى سۆسیال دیموكرات دەكات چەتەیە ، وەحزبێكى لەرزۆك و ترسنۆك و چەقاوە سوە ،یەكێتى كەلەڕێگەى چەتەكانیەوە كەدەیانەوێت لەناومان بەرن خەیاڵ پڵاون،ئەمە چ ئەخلاقێكى داڕماوە كە ئەم حزبە هەزار باڵەى تێكەوتوە ؟
سەیرە لەم دنیایەدا هەمو شتەكان پێچەوانە دەبنەوە ! یەكێتى باسى دیموكراتى دەكات كەچى خۆى بەم ڕەفتارە ناهەموارانەى دەیسەلمێنێت كە دیموكراتى پێهەزم ناكرێت و بگرە حزبێكى پەنگ خواردوە لەو پەڕى دیكتاتۆریدا، هیچ كارێكى نەشیاو لەخۆمدا شك نابەم تابوبێتە هۆى ئەوەى كە پاسەوانێكى چڵكاو خۆرى مەڵبەندى هەڵە بجەى یەكێتى هەڕەشەى كوشتنم لێبكات و جنێو بە خوشك و دایكم بدات ، نە دەوڵەتى كوردیم بە خەونى شاعیرانە وەسف كردوە و نە فڕۆكەوانەكەى هە ڵەبجەم ئازاد كردوەو نە ڕەشوەى كەركوك فرۆشتنم وەرگرتوە و نەسەردانى گۆڕى كەمال ئەتاتوركى گۆڕبەگۆڕم كردوە و نە پاسدارى ئێرانیم هێناوەتە كۆیە و نەسوجدەم بۆژنى نیكۆلاسەركۆزى بردوە !
ئاخر حزبێك كە ئەمە زمانەكەیەتى چۆن دەتوانێت داهاتوى گەش بۆئێمە دەستەبەر بكات ؟ من نازانم ئەو یەكێتیانەى كە خەریكى جنێو فرۆشتنن خۆیان گێلن یان خەڵكى بەگێل دەزانن؟ ئەوپیشەیەى كەمن دەستم پێكردوە لەیەكەم ڕۆژەوە تا هەنوكە چاوەڕێى كارێكى وام كردوە كەبەرامبەرم بكرێت ، چونكە لەوڵاتێكدا كە حزب بیەوێت خەڵكى ژێردەستە وەكوكۆیلە سەیر بكات چاوەڕوانى كارى وەهاش شتێكى زۆر ئاساییەو زۆریش نزیكە ، لەوڵاتێكدا كەحزب یارى بە قودسیاتى نەتەوەكەى بكات چاوەڕوانى ئەوەش دەكرێت كە ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەو حزبە گەل و نەتەوەكەى بفرۆشێت بەرامبەر بە پارویەكى چەورى بێگانە ، ئاخر من نازانم یەكێتى چۆن داهاتوى ئەم گەلە ڕوناك دەكاتەوە ؟ بەئاودیو كردنى نەوتى كوردستان بۆ توركیاو ئێران ؟ یان بەفرۆشتنى شەرەفى دایكان وخوشكانى ئەم میللەتە؟ یان فرۆشتنى كەركوك بە عەرەب ؟ یان تاپۆكردنى سلێمانى لە سەر خۆى ؟ لێرە وە دەڵێم با یەكێتى و ئەوكەسانەى كەوەكو یەكێتى بیر دەكەنەوە تۆزقاڵێك ئەخلاقى خۆیان كۆبكەنەوە ئینجا هەڕەشەى كوشتن لەمن و هاوبیرەكانم بكەن ،ئەوان بەحسابى خۆیان لەبەر ئەوەى دەیانەوێت من بكوژن كەگۆڕانم و جنێوم بەیەكێتى داوە ، بۆیە من لێرە وە بۆ هەموو كەسێكى ڕون دەكەمەوە كە گۆِران نەبووم و بانگەشەم بۆیان نەكردوە ، وەئەگەر بانگەشەش بۆلیستى گۆڕان بكەم شانازى پێوە دەكەم ، دەبێت یەكێتى باش لەوڕاستى یە تێبگات كە ئەوە زمانى ئێمە نى یە كە جنێو دەدەین ، ئەوە یەكێتى یە كە لەڕێگەى چەتەكانیەوە جنێو پێوەند دەكات و تۆمەت بۆ خەڵكى دروست دەكات ، ئەوە یەكێتیە كە لەڕێگەى كادرە ئیعلامیە قوندەرەكانیەوە جنێو دەدات نەك ئێمە، ئەوە گێلیەتیە كە ئەو حزبەى تێكەوتوە كە وابزانێت گەنجێك قسەى كرد ئیدى دەبێت سەركوت بكرێت ودەمكوت بكرێت ، یەكێتى پێویستە پەڕۆو پینەى خۆى بكات باشترە لەوەى كە ئێمە بێدەنگ بكات ، چونكە ئەو ڕێبازەى كەمن دیاریم كردوە كە كارى تێدابكەم كارى رۆژنامەوانیە زۆرلەو ڕێبازە نوێیە گڵاوەى یەكێتى بە پێزترە كە كارى لەسەر دەكات بە ناوى خەبات و تێكۆشانەوە هەرچەندە لاى من بەقۆناغى وڵات فرۆشتن و هەتكردنى شەرەفى تاكى كوردى پێناسەى بۆ دەكەم ، من وەكو گەنجێكى سەربەخۆى دانیشتووى هەڵەبجە و وەكوكوخوێندكارێكى پەیمانگاى هونەرە جوانەكان و وەكو ڕۆژنامە نوسێكى سەربەخۆ ، لەم مینبەرە پیرۆزەوە بڵاوى دەكەمەوە كەیەكێتى لەڕێگەى پاسەوانێكى مەڵبەندى هەڵەبجەى شەهیدەوە كەناوەكەى لاى خۆم پارێزراوە هەڕەشەى كوشتنیان لێكردوم لە ڕێگەى تەلەفۆنەوە ــ . پێویستە ئەوەش بڵێم كە من بەهیچ شێوەیەك لەیە كێتى و چەتەكانى ئەو حزبە ترسنۆك و لەرزۆكە ناترسم ، لێرەوە پێیان دەڵێم ئەوە سنگى من و ئەوە گوللە ژەنگاویە كانى ئێوە داهاتوش دەیسەلمێنێت كە ئێوە چ كەسانێكى پاشەڵ پیس و بۆگەنن.وشە لەمن و جنێو لە یەكێتى ، حەقیقەت لە ئێمەو تۆمەت بەخشینیش بۆ یەكێتى . گەورەیش بۆ ئەو خودایەى كە ئێستە ئاگاى لەوەزعى یەكێتیەو مەگەر هەر ئەو بزانێت كە ئەو حزبە لە چ دەردێكدا دەژى.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە