کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی دانی نا به‌ داخوازییە رەواکانی شه‌قام و تاوانی سه‌رکوتکردنی

Saturday, 29/10/2011, 12:00


به‌پێ ی هه‌واڵێکی سایتی هاوڵاتی بارزانی له‌ که‌ناڵی ئاسمانی عه‌ره‌بی یه‌وه‌ نه‌ک کوردی یه‌وه‌ دانی نا به‌ ڕه‌وایی به‌شێکی زۆری داواکانی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام پاش لێدانی شه‌قام به‌هێزی چه‌ک، بۆ یه‌کجاریش نه‌هات له‌ که‌ناڵ و میدیا ڕووزه‌رده‌کانیانه‌وه‌ دان بنێت به‌ ڕه‌وایی زۆربه‌ی ئه‌وداخوازی یانه‌ دا....!

ئه‌و قسانه‌ی بارزانی ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت که‌ خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یان ناشه‌رعین و به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ربه‌و هه‌مووتاوان و بێ مافی یانه‌ی که‌ له‌ دژی خۆپیشانده‌رانی شه‌قام وداخوازی یه‌کانیان کراوه‌ و به‌رده‌وام ده‌کرێت، چونکه‌ له‌ 19 ی نیسانه‌وه‌ که‌س بۆی نی یه‌ خۆپیشاندان بکات له‌ دژی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و بێمافی یانه‌ی که‌ به‌رامبه‌ربه‌ خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان ده‌یکه‌ن...!
ئه‌وان خۆیان ناوناوه‌ ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و ئه‌ویاسایه‌شیان ئیفلیج و گه‌نده‌ڵ کردووه‌ که‌ خۆیان بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی خۆیان له‌ په‌رله‌مانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌دا دایانڕشتووه‌...!
گه‌رده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان دیموکراتی بوایه‌ وده‌سه‌ڵاتی یاسا سه‌ربه‌خۆ، ده‌بوایه‌ داواکاری گشتی بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بارزانی بدایه‌ وه‌ک سه‌رۆکی هه‌ریم و به‌رپرس له‌ به‌رامبه‌ربه‌وهه‌موو تاوان وبێمافی یه‌ نایاسایی یانه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان و شه‌هیده‌کانی 17 ی شوبات کراون...!
له‌هه‌مان کاتدا به‌م قسانه‌ی نه‌ک ته‌نها که‌سایه‌تی خۆی به‌رپرسیارکرد به‌رامبه‌ربه‌ هه‌مووئه‌و تاوان و بێ مافی یانه‌ ، به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتیشدا به ڕاشکاوی‌ په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌ کارتۆنی یه‌که‌شیانی بێمانا کرد و به‌رپرسیارێتی تاوانه‌کانیش که‌وته‌ ئه‌ستۆی ئه‌وان چونکه‌ بێده‌نگ بوون و لپرسراوانه‌ هه‌ڵسوکه‌وتیان نه‌کرد به‌رامبه‌ربه‌وهه‌موو تاوانانه‌ی که‌ هێزی پۆلیس و ئاسایش و تیرۆریان کردوویانه‌ له‌ دژی خه‌ڵک!
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ ئه‌مان به‌س به‌ ناو دیموکراتی و په‌رله‌مانی یه‌، چونکه‌ بارزانی به‌م قسانه‌ی دیسانه‌وه‌ ئه‌و ڕاستی یه‌ی بۆ هه‌موومان سه‌لمانده‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ خۆیه‌تی بڕیارده‌رو ئیلهام به‌خشی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌...!
هه‌رچی تاڵه‌بانیشه‌ بۆته‌ کلک و جێبه‌جێکه‌ری بڕیاره‌کانی بارزانی و ته‌واوکه‌رێتی...!

ووته‌ و دانپیانانه‌که‌ی بارزانی ده‌چێته‌ پاڵ ئه‌و هه‌موو قسانه‌ی که‌ به‌رده‌وام وه‌ک بنێشته‌ خۆشه‌ی سه‌ر زمانی دووباره‌ و ده‌باره‌ی ده‌کا‌نه‌وه‌، له‌هه‌مان کاتدا هه‌وڵێکی فێڵبازانه‌ی تریه‌تی بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ڕای گشتی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، تا پیشانی بدات که‌ ئه‌و سه‌رۆکی هه‌رێمێکی ئازادی دیموکراتی یه‌ و دڵسۆزه‌ به‌رامبه‌ربه‌ خه‌ڵک و مافه‌کانیان و به‌ ڕه‌وای ده‌زانێت...!
به‌ڵام بارزانی پاش هه‌شت مانگ له‌ تاوان و بێمافی له‌ خه‌و ڕاده‌چڵه‌کێت و ئه‌و ڕه‌وایی یه‌ ده‌بێنێت...!
هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش باش ده‌زانن که‌ بارزانی سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی پارتی بارزانی کوردستانه‌ و به‌س خۆی تاکه‌ بڕیارده‌ره‌ له‌ ناو پارت و ده‌سه‌ڵاتیشدا، هه‌رچه‌نده‌ تاڵه‌بانی وه‌ک هاوپه‌یمانی ئیستراتیجی به‌ڕواڵه‌ت هاوبه‌شه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و بڕیاره‌کاندا...!

خوێندنه‌وه‌یه‌کی تربۆ قسه‌کانی بارزانی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و وه‌ک هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی ترهه‌وڵئه‌دات به‌م شێوازه‌ سواوه‌ی سیاسته‌تکردن، هه‌مان هه‌ڵه‌ی سیاسی هاوکاره‌ دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک موباره‌ک و قه‌زافی دووباره‌بکاته‌وه‌ و به‌خه‌یاڵی خۆی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان تووشی خۆشباوه‌ڕی بکاته‌وه‌ پێ یان !

هه‌رچه‌نده‌ شه‌قام و داخوازی یه‌ ڕه‌واکانی بێکه‌سه‌ و بێکه‌س کوژیان کردووه‌، به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان هۆشیارن و به‌ئاگان له‌ هه‌موو ئه‌و گۆڕانکاری یانه‌ی که‌ له‌ ده‌وروبه‌روجیهاندا ڕووئه‌ده‌ن، بۆیه‌ بارزانی ناتوانێت به‌م قسانه‌ی دیسانه‌وه‌ خه‌ڵکی ناڕازی شه‌قام بخه‌ڵه‌تێنێت و درێژه‌ بدات به‌ ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌ویی یان له‌ له‌ کوردستان و خۆی گێل بکات له‌ گۆڕانکاری یه‌کانی ده‌وربه‌ری که‌ ڕووئه‌ده‌ن...!

بارزانی ده‌یه‌وێت به‌ناوی ڕیکخستنه‌وه‌ی ماڵی کوردی یه‌وه‌ له‌ دژی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی و دیکتاتۆریه‌تی مالکی، ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ی کوردستان بێده‌نگ بکات، له‌هه‌مان کاتدا وه‌ک چاره‌سه‌رکه‌ری هه‌موو کیشه‌کان خۆی بکاته‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی هه‌میشه‌یی کوردستان! له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ خۆیانن سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی که‌ له‌ عێراقی نوێدا کورد ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ خۆیان بوون عێڕاقی دوای سه‌دامیان دروستکرده‌وه‌، له‌ کاتێکدا عێراق وا لێکهه‌ڵوه‌شابوو که‌ عه‌ره‌بی عێراقی به‌ته‌نها بۆیان دروست نه‌ ده‌کرایه‌وه‌ بێ هاوکاری بارزانی و تاڵه‌بانی و سه‌رکردایه‌تی ئه‌وکاته‌ی کورد ....!
ئه‌وبابه‌ته‌م له‌نووسێنه‌که‌ی پێشوومدا به‌ تێروته‌سه‌لی باسکردووه‌، کلیکی ئه‌م لینه‌که‌ بکه‌ بۆ خوێنده‌وه‌ی:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=909dc7ea

په‌یامی ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی داخوازی یه‌ ڕه‌واکانی شه‌قامه‌ که‌ خۆشی ڕیاکارانه‌ به‌شێکی زۆری به‌ ڕه‌واده‌زانێت، به‌ڵام به‌ ناوی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی یه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار له‌ بیر خه‌ڵکی به‌رنه‌وه‌‌ و شه‌قام بێ ده‌نگ بکه‌ن و شه‌رعیه‌ت بده‌نه‌وه‌ به‌خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان، له‌ کاتێکدا شه‌قام ئه‌وشه‌رعیه‌ته‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ له‌ کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا له‌ سه‌رای ئازادی ...!
ئه‌ی ئه‌وه‌ هه‌رخۆتان نین هاوکاری ئێران و تورکیا ده‌که‌ن، که‌واته‌ به‌کردارخۆشتان به‌شێکن له‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌ره‌کی یه‌کان که‌ له‌دژی ماف و داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردن...!

بێده‌نگی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کان و ڕۆشنبیران و نووسه‌ران تاوانێکه‌ و مێژوو لێ ی خۆش نابێت...!

سروشت و مرۆڤ له‌ گۆڕانکاری به‌رده‌وامدان و ئه‌وپرۆسه‌ی گۆڕانه‌ ناوه‌ستێت، وه‌لی کاریگه‌ریه‌کانی پێشکه‌وتنی زانست و ته‌کنیک له‌وانه‌یه‌ بتوانن پێشی بخه‌ن یان تۆزێک دوای بخه‌ن...!
یاسای سروشت و ژیان وا هاتووه‌ و پرۆسه‌ی گۆڕانیش به‌رده‌وامه‌ بێ وه‌ستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ شتێک بێ کۆتایی نی یه و دیکتاتۆره‌کانیش کۆتایی یان دێت دره‌نگ بێت یان زوو......!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە