تورکیا ـــ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
Thursday, 17/12/2009, 12:00
ـ وردبوونه‌وه‌یه‌ک له تورکیا. دوو ساڵ ده‌ستی یه‌کێتیی گه‌لم بده‌نێ، من به دوو مانگان سه‌رکه‌وتنتان بۆ مه‌یسه‌ر ده‌که‌م. مه‌هاتما گاندی
هاوارێک !
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بۆته پیره‌پیاوێکی به سه‌د جێگا پێکاو. ڕۆژ نییه له‌شی ئه‌و پیره‌پیاوه زامێکی تر وه‌رنه‌گرێت. زامی له‌شی خه‌ڵکی ئێران، عێراق، فلستین، ئه‌فگانستان، پاکستان، تورکیا و گه‌لێک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست نیازمه‌ندی ده‌رمانه، به‌ڵام ده‌رمانی زامی گه‌لانی ئه‌م هه‌رێمه و هه‌موو ڕه‌نجبه‌رانی سه‌رزه‌وی له هه‌گبه‌ی دهرمانفرۆشێک دایه که ڕمبی تیژی ده‌ستی ڕاستی ئه‌و دێوه‌زمه خوێنخۆره به‌رده‌وام فێره زامه و، له ته‌نیشت کۆنه زامان خه‌ریکی ئاواکردنی زامی نوێیه.
له نێو جه‌رگی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه ناوی کورده؛ کورد مافی که‌سی پێشێل نه‌کردووه، پێدرێژی بۆ ناو ماڵی که‌س ناکات، بیری خاپورکردنی ماڵ و حاڵی که‌سی له که‌لله دا نییه، ژه‌نگی دوژمنایه‌تیی هیچ که‌سێکی خانه‌نشینی مێشکی خۆ نه‌کردووه، به پێی پێوه‌ره‌کانی زانستی کۆمه‌ڵناسیی سیاسی، کوردی هه‌ژار نه ڕه‌گه‌ز په‌رسته و نه به‌رچاوته‌نگ، نه فاشیسته و نه ترۆریست، نه ده‌مارگرژه و نه پان کوردیست، نه لاده‌ره و نه تێکده‌ر؛ هه‌ر ته‌نێ به ئاواته‌وه‌یه ده‌گه‌ڵ دراوسێیانی به برایه‌تی بژی، به شه‌رتێک وه‌ک هاووڵاتییه‌کی ئێرانی، عێراقی، تورکیایی و سوریی بناسرێت و مافی سیاسی، کۆلتۆری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی پێشێل نه‌کرێت. به‌ڵام چونکه حاکمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که گه‌لی کوردیان تێدا ده‌ژی، له‌مێژ ساڵه ده‌گه‌ڵ دێوه‌زمه‌ی کوشنده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست سازاون، هه‌تا زامی له‌شی نیشته‌جێیانی ئه‌م ڕۆژهه‌ڵاته ماڵ شێواوه خوێنی گه‌رمتری لێ بچۆڕێته‌وه، دێوه‌زمه و بێچوولهکانی سهرخۆشتر و سه‌رکێش تر ده‌بن. جێی داخه که گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پێبه‌سته و قۆڵبهستهی هه‌ر ئه‌و دێوهزمهیهن، چونکه به ده‌ستی ئه‌و دێوه‌زمه‌یه کوێر کراون و دوژمن ناناسن؛ له جیاتی دوژمن کوتانمان، خه‌ریکی خۆ کوتانین. خۆ گوژی و خۆ کۆتانمان لێ بۆته کولتورێکی پیرۆز و ده‌سبه‌رداری نابین.
تورکیای دوێنی ــ تورکیای ئیمڕۆ ساڵی 1300 زایینی، له تورکیا دا ئیمپراتورییهتی عوسمانی دامه‌زرا و ماوه‌ی 700 ساڵی بێ پسانه‌وه، باڵی زاڵی به‌سه‌ر به‌شێک له دوو به‌شی جیهانی سه‌رده‌می خۆی دا کێشا. ئه‌و ئیمپراتوریایه له کێبه‌رکێی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مدا، ته‌نیا چاوسووری وڵاتانی ئیسلامی بوو که شاخی له شاخی ئیمپراتورییه‌کانی ڕووس و ئه‌وروپی ده‌دا. به‌ڵام ده‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی زه‌مان و، به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی خه‌ڵک، ساڵی 1844 زاینی واته له ده‌می پاشایه‌تیی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌مدا بیری ڕزگاری و ڕه‌هابوون له‌چنگ سته‌می پاشاکانی عوسمانی، به‌ره‌ی ڕوناکبیری له سه‌راسه‌ری تورکیا و داگرتهکانی دا هه‌ژاند. به‌ڵام ئه‌م هه‌ژانه نه‌که‌وته سه‌ر سفره‌ی شۆڕشی خه‌ڵک به‌مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ده‌زگای ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکه هه‌ر له ناو هێزی نیزامی عوسمانی‌دا، سه‌رله‌شکه‌ر ئه‌حمه‌د نیازی، سه‌رۆکی سوپای سێیه‌م که له داگرتهی مهکهدونیا دا سه‌رگه‌رمی خزمه‌ت به ئیمپراتوریای عوسمانی بوو، ساڵی 1908 دژ به خانه‌دانی عوسمانی کۆدیتایه‌کی سه‌ربازی وه‌ڕێ خست. ئه‌م کۆدیتایه حکومه‌تی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی نه‌ڕووخاند، به‌ڵام هه‌نده ویستێکی دێموکراتیکی کهمدهوامی لێکه‌وته‌وه. چی پێ نه‌چوو شه‌ری یه‌که‌می جیهانی هه‌ڵاییسا و گولله‌ی ئاخرینی له تۆماری ته‌مه‌نی700 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی وه‌شاند. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه دا کار و باری وڵات به ده‌ست چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی پایه‌به‌رزی ئه‌رته‌ش به‌ڕێوه ده‌چوو. مسته‌فا که‌مال به پله‌ی ژهنهڕالیی ئه‌رته‌ش یه‌کێک له‌و ئه‌فسه‌ره زیت و وریا و چالاکانه بوو که له شه‌ڕه‌کانی (گالی پۆلیا) دا گه‌لێک قاره‌مانه‌تی نواند و هێرشبه‌رانی یۆنانی و هێزه‌کانی یه‌کگرتووی ئه‌وروپی ناچار به پاشه‌کشێ کرد. مسته‌فا که‌مال توانی هێرشی هێزی دوژمن تێک بشکێنێت و هاوکات کۆنگره‌یه‌کی نیشتمانیش له تورکیادا بنیاد بنێ. کۆنگره‌ی نیشتمانی ساڵی 1919 له شاری سێواس به‌سترا و مسته‌فا که‌مال به سه‌رۆکایه‌تیی کۆنگره‌که هه‌ڵبژێردرا.
مسته‌فا که‌مال وه‌ک بلیمه‌تێکی نیزامیی پراگماتیست، له ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1923 ی زایینی‌دا، به ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی کۆماریخوازی تورکیا هه‌ڵبژێردراو پۆستی سه‌رۆک کۆماریشی گرته ده‌ست. له ماوه‌ی 14 ساڵ سه‌رکۆماریدا، به لاساکاری له وڵاتانی ئه‌وروپی، ئاڵۆگۆڕێکی به‌رچاوی له کۆمه‌ڵگای وڵات‌دا به ئه‌نجام گه‌یاند. سیاسه‌تی له دین جیا کرده‌وه. حیزبی(کۆماری گه‌ل)ی له‌سه‌ر شێوازی حیزبه ڕۆژئاواییه‌کان، به‌تایبه‌ت فرانسه دامه‌زراند. حیزبی ناوبراو هه‌تا ساڵی 1950، تاقانه حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا بوو. مسته‌فا که‌مال له هه‌مان کاتدا که له ناوه‌وه‌ی وڵات دا سه‌رگه‌رمی چاکسازی و نه‌وژه‌ن کردنه‌وه‌ی داموده‌زگای ناوه‌وه‌ی وڵات بوو، له کۆنفه‌رانسه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ئاگادار بوو. بۆ وێنه، له 24 ژوییه‌ی 1923 دا ژه‌نه‌رال عیسمه‌ت پاشا(عیسمه‌ت ئینۆنۆ) و جه‌لال بایار، وه‌ک دوو نوێنه‌ری تورکیه بۆ به‌شداری له کۆنفه‌رانسی لۆزان و سڕینه‌وه‌ی به‌نده‌کانی په‌یمانی سێڤه‌ر، له لایه‌ن مسته‌فا که‌ماله‌وه ڕه‌وانه‌ی شاری لۆزانی سویسرا کران. عیسمه‌ت پاشا و جه‌لال بایار له کۆنفه‌رانسی لۆزان دا گه‌لێک ده‌سکه‌وتی گرینگ‌یان به قازانجی تورکیای که‌مالی وه‌ده‌ست هێنا.
مسته‌فا که‌مال وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی نیزامیی ده‌مارگرژ، به چاوێک له دێموکراسیی ڕۆژئاوای ده‌نواڕی، به‌ڵام به هه‌ر دوو چاوه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی تورک و وڵاتی تورکانی ده‌بینی. بۆ وێنه له باره‌ی زمانی تورکی دا گوتویه‌تی:[ زمانی تورکی ده‌گه‌ڵ پڕشنگی هه‌تاو نیشتۆته سه‌ر زه‌وی و له خاکی تورکیا دابه‌زیوه]. واته زمانێکی که له سه‌رتانسه‌ری تورکیا دا قسه‌ی پێده‌کرێت، زمانی تورکییه و دانیشتوانی تورکیا سه‌رپاکی تورکن.
له یه‌ک که‌لامدا ده‌کرێ بگوترێ، ئه‌کرانی سینه‌مایه‌کی که ڕوو به دوو چاوی ئاتاتورک کرابۆوهوه، به چاوی پان تورکیستی سه‌یری فیلمی دێموکراتیزه بوونی وڵاتانی ئه‌وروپی، مافی مرۆڤ و سازان و ئاشتی جیهانیی ده‌کرد. به‌ڵام له کرده‌وه دا نه‌ته‌وه‌په‌رستی و تورکایهتییهکی ڕه‌به‌قی له کار و کرده‌وه‌کانیدا ده‌بیندرا. گه‌شه نه‌کردنی دێموکراسی له کۆمه‌ڵگای تورکیه دا ده‌توانێ به‌هۆی ئه‌و بینین و فه‌لسه‌فه‌یه بێت که باوکی تورکان له سیسته‌می عه‌سکه‌رتارییه‌ت دا وه‌ک که‌له‌پور له شوێن خۆیدا جێی هێشت. ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی عه‌سکه‌رتارییه‌تی تورکیا بخه‌ینه به‌ر چاو، ده‌بینین که کۆدیتا به دوای کۆدیتای نیزامی دا هاتووه و، له ئاکامی هه‌ر کۆدیتایه‌ک دا، ئه‌وه‌ی شوێنه‌واری بیری ئازاد و مافی مرۆڤ و دێموکراسییه‌ت بووه، نه‌یهێشتۆته‌وه و سڕیوێتهوه.
ساڵانی(1960، 1971، 1980 و 1997)، ساڵی کۆدیتای ژه‌نه‌راڵه‌کان ده‌خه‌نه‌وه بیر. کۆدیتای نیزامیی ژه‌نه‌راڵه‌کان بۆته هۆی ئه‌مه که له 10 سه‌رکۆماری هه‌تا ئێستای تورکیا، شه‌ش که‌سیان له کۆدیتاچیانی نیزامی بن، که سه‌رجه‌م 25 ساڵ و9 مانگ و18 ڕۆژ حاکمیه‌تێکی زاڵیان به‌سه‌ر کتێب و قه‌ڵه‌م و قانوون دا سه‌پاندووه.
دێمۆکراتیزاسیۆنی تورکیا سازکردنی فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ر له ئافتاوهیهکی ته‌نه‌که، چه‌نده به‌دوور له واتای واقعییاته، دیموکراتیزه کردنی تورکیاش هه‌ر ئه‌وه‌نده؛ ئه‌مه قانوونی سیاسیی تورکیه ده‌یڵێت نه‌ک من و تۆ. قانوونی حکومه‌تی تورکیه مۆری ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یی له‌و ڕۆژه‌وه له پێناسه‌ی خۆی داوه، که باوکی تورکان (ئاتاتورک) نیشتۆته سه‌ر حوکم. فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ت ــ نه‌ته‌وه‌ی ئاتاتورکی باوه‌ڕمه‌نده به تورکیایه‌کی یه‌ک نه‌ته‌وه ـ یه‌ک زمانیی، که تێیدا هێزی سه‌ربازی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و فۆڕمه سیاسی ـ نیزامیه، پره‌نسیپه‌کانی وه‌ک ئه‌ساسنامه‌ی نیزامی له زانکۆی نیزامی و له سه‌ربازگه‌کان دا ده‌رخواردی مێشکی پهرسۆنهلهکان ده‌دات. له به‌رزترینی لووتکه‌ی پیرامیدی ئه‌رته‌شی تورکیا دا، شۆڕای ئه‌وله‌کاریی نه‌ته‌وه‌یی(شۆرای ئه‌منییه‌تی میللی) هه‌یه که له 10 ئه‌ندامی ئه‌و شۆڕایه ، پێنج ژه‌نه‌رالی خاوه‌ن هێزی نیزامی به‌شدارن و ئه‌وانی تر که‌سانێکی سیڤیلن، که ڕهشایین.
ده‌سه‌ڵات خوداییی ژه‌نه‌راڵه‌کان له‌م شۆڕایه دا کارێکی وه‌های کردووه، که سه‌رجه‌می هێز و به‌رپرسایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێکی که په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ و کاریگه‌ریان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه هه‌یه، له سیاسه‌تی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا، له ده‌ست هێزی نیزامی دابمێنێته‌وه. به زمانێکی ڕه‌وانتر، شۆڕای ناوبراو ئۆرگانێکی مل ئه‌ستووره که گه‌لێک له کابینه‌ی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌هێزتره. به‌رده‌وامیی ئۆتۆریته‌ی سه‌ربازی، به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی باڵای ژه‌نه‌راڵه‌کان له شۆڕای ئه‌منیه‌تی میللیی توکیادا، مه‌زنترین ئاسته‌نگی دێمۆکراتیزه کردنی وڵاته.
هێزی نیزامی، حیزبی کۆماریخوازی و فهشیستهکانی تورکیا گرێدراوی ئه‌م باوه‌ڕه‌ن و پێیان وایه که‌مالیزم ئه‌مه‌یه و هه‌رچی دژی ئه‌مه‌یه، له که‌مالیزم به دووره. به‌ڵام دێموکراته‌کانی تورکیا وا بیر ناکه‌نه‌وه و پێیان وایه که‌مالیزم به مانای سازکردنی سیسته‌مێکی سیاسییه له تورکیا دا، که ده‌گه‌ڵ یاساکانی شارستانییه‌تی ئه‌وروپایی یه‌کتر بخوێننه‌وه. ئه‌م دوو بۆچوونه، ئه‌گه‌رچی ملیان به ڕیخۆڵه‌ی که‌مالیزمه‌وه پێچراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له نێو کۆمه‌ڵگای تورکیا دا دژایه‌تییه‌کی ناسکیان خولقاندووه. شه‌ڕه دهندووکهی ئه‌م دووه، وه‌ک شه‌ڕی بووک و خه‌سووی ناو ماڵی کورده‌واری وایه؛ خه‌سوو خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌به‌قه، به‌ڵام بووک نازدارێکی بێ نازه. له نێوانی ئه‌م بووک و خهسوهش دا، به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسراییل و یارانیان ئاسته‌نگن له ڕێی یه‌کلا بوونه‌وه‌ی کێشه‌کان؛ ئه‌مریکا به ده‌ستێک سه‌ری ده‌وڵه‌ت ده‌خورێنێت و به ده‌سته‌که‌ی تری چه‌قۆی حکومه‌ت تیژتر ده‌کاته‌وه.
به‌رهه‌م و ده‌ره‌نجامه‌کانی دێموکراتیزه بوونی کۆمه‌ڵگای تورکیا . یه‌که‌مین به‌رهه‌می دێموکراتیزه‌بوونی تورکیا، لاچوونی ئاسته‌نگی سه‌ر ڕێگای به ئه‌ندامبوونی تورکیایه له یه‌کێتیی ئه‌وروپیدا. دووه‌م کازیوه‌ی هه‌تاوی پڕ له به‌ختیاریی، که شکۆدارانه به‌سه‌ر بستاو بستی ئه‌نه‌دۆڵی دا ده‌کشێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دانیشتووانی تورکیایه بۆ ناو هه‌مێزی شارستانییه‌تی نوێ و ئاشنا بوون به مافی ئینسانییه. مافی مرۆڤ و شارستانییه‌تی نوێش ته‌نیا شهمشێرێکن، که فه‌لسه‌فه‌ی به‌ردینی ئاتاتورکی دا‌دێنن و ده‌ست و په‌لی ئینسان له کۆت و به‌ندی که‌سایه‌تی په‌ره‌ستن ڕزگار ده‌که‌ن.
ده‌رمانی ده‌ردی ئه‌و شه‌ڕه خوێناوییه‌ی که ماوه‌ی80 ساڵه گازهرای پشتی خه‌ڵکانی تورکیای تێکشکاندووه، دێموکراسی و له یه‌کتر تێگه‌یشتنه. به‌ڵام دوژمنانی دێموکراسی و تێگه‌یشتن، جگه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، نه فڕیان به خه‌می دایکی تورکه‌وه هه‌یه و نه دایکی چاو به گریانی کوردیش ده‌بینن.
ئه‌گه‌ر به چاوێکی مووقهڵێشهوه سه‌یری هێرشی درێژخایه‌نی هێزی نیزامیی تورکان بۆ سه‌ر کوردستان بکه‌ین، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی تێدا ده‌بیندرێت که هه‌ر یه‌ک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کان ده‌گه‌ڵ ڕوحی یاساکان و شارستانییه‌تی نوێ دژایه‌تییان هه‌یه. قانوونی تورکیا، حاشا له بوونی کورد له تورکیا دا ده‌کات، به‌ڵام به‌شێکی یه‌کجار زۆری سه‌رمایه‌ی میللیی تورکیا ته‌رخانی هه‌ر ئه‌و شه‌ڕه درێژخایه‌نه ده‌کرێت که مه‌ڵبه‌ندی جوگرافیاییهکهیدا کوردی تێدا ده‌ژی و کوردستانه. تورکیا به داری زۆری کۆمه‌ڵگای کوردی خستۆته پاراوێزێکی نیزامی و له شارستانییه‌تی نوێی به دوور ڕاگرتووه. کوردستانی ژیر حوکمی تورکیا له ژێر گوشاری سیسته‌می پڕێسی ئه‌رته‌ش دا ڕه‌نگ و نمایه‌کی هه‌ژارانه‌ی لێ نیشتووه و، وه‌پاشکه‌وتوویی تێدا بۆته خانه‌نشین. له حاڵێکدا له‌و لاتری تورکیا دا دنیایه‌کی ڕازه‌وه و ڕه‌نگین هه‌یه که بابه‌تی سه‌یرانی توریزمی ئه‌وروپاییانه. ئه‌م جیاوازییه خۆی له خۆیدا ئاماژهگهری ڕه‌گه‌زپه‌رستی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و، نادێموکراتیک بوونه. به‌ڵام هیچ شک له‌مه دانییه که کردنه‌وه‌ی ده‌رگای به‌ختیاریی دیموکراسی به سه‌ر وڵات دا، باخچه‌یه‌کی ڕازاوه‌ی چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی ئازاد ده‌که‌وێته ناو مێژووی مرۆڤ، که تێیدا سه‌رجه‌م هێز و پۆتانسیه‌لی ئینسانه‌کانی سه‌رگه‌رمی بنیات نانی کۆشکی برایه‌تی ده‌بن.
دێموکراتیزه‌بوونی کۆمه‌ڵگای تورکیابه زیانی کێ ته‌واو ده‌بێت؟ هێزی عه‌سکه‌ریی تورکیا به پێی قانوونی ئیمڕۆ و دوێنێی وڵات، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکن که وێنه و نموونه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له هیچ وڵاتێکی دێموکرات‌دا ده‌ست ناکه‌وێت. سیاسه‌تی عهسکهرسالاریی له سیسته‌می ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌کردنی فێرگه و زانکۆکانیش دا، ته‌نانه‌ت به سه‌ر ناوه‌رۆکی کتێبی دهرسییش ڕاده‌گه‌ن و هه‌موو هه‌وڵیان له پێناو شوردنه‌وه‌ی مێشکی کۆمه‌ڵگا دایه. ده‌زگای دادوه‌ری تورکیا که‌وتۆته ژێر ڕکێفی ژه‌نه‌راڵه‌کان و، سه‌باره‌ت به تاوانی مه‌زنی سیاسی، گه‌ز و ڕبه‌ی ژهنهڕالهکانه که سزای تاوانبار دیاری ده‌کات.
له ڕاستیدا، ده‌سه‌ڵاتی له راده به ده‌ری ژه‌نه‌ڕاله تورکه‌کان به‌ستراوه‌ته‌وه به هێزی مادی و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوریی. هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵه تورکه‌کان هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆیانیان کردۆته پشتیوانه‌ی سامان و دارایی ئه‌فسانه‌یی و، دارایی و سامانی بێ حیسابی ئه‌وانیشه که ڕۆژ به ڕۆژ ده‌سه‌ڵات و ده‌ستڕۆیشتوویی ئه‌وان به‌هێزتر ده‌کات .
سیسته‌می نیزامیی تورکیا خاوه‌نی مه‌زنترینی کۆنسهرن*(koncern)ی ئابوورییه له تورکیادا، که ئه‌و کۆنسهرنه له30 تراستی ده‌وله‌مه‌ند پێک هاتووه. سه‌رجه‌م تراستهکان له به‌شی ته‌کنۆلۆژیادا به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌یان چه‌شنه که‌لوپه‌لی پیشه‌سازین، هه‌روه‌ها له بازه‌رگانی و هه‌نارده‌ی که‌لوپه‌ل بۆ ده‌روه‌ی وڵاتیش دا شاده‌ماری ئابووریی وڵاتیان له ناو په‌نجه دایه.
کۆنسهرنی ئه‌فسه‌رانی پایه به‌رزی تورکیا به(ئۆیاک Oyak) به‌نێوبانگه. ئۆیاک له تورکیا دا ته‌وه‌ره‌ی به‌توانای ته‌کنۆلۆژیای پیشهازییه؛ ماشێن(ئوتومبیل و هه‌مه چه‌شنه ماشێنی کارساز)، پیشه‌سازیی خوارده‌مه‌نی(له به‌رهه‌مهێنانی که‌لوپه‌لی هه‌مه چه‌شنه خواردن و خواردنه‌وه ڕا بیگره هه‌تا ده‌گاته که‌ره‌سه‌ی سازکردنیان)، پیشه‌سازیی نه‌وت و په‌ترۆشیمی، پیشه‌سازیی چیمه‌نتۆ و که‌لوپه‌لی خانووسازکردن، که‌رتی توریزم، ده‌یان شه‌ریکه‌ی مه‌زنی ته‌کنۆلۆژیکی بۆ سازکردنی ئامێری پزشکی و موهه‌ندیسی مۆده‌رن، به‌ناوبانگترینی بانک، شه‌ریکه‌ی بیمه، ئاژانسی کرین و فرۆشتن له تورکیا و ده‌ره‌وه‌دا، به ڕمێنترینی زه‌نجیره سوپهرمارکهتی ده‌وله‌مه‌ند له مه‌ترۆپۆله‌کان دا و گه‌لێک شتی تریش له ئۆیاک دا جێگیرن. شایانی گوتنه که زیاتر له سی هه‌زار(30،000)کرێکار له‌م تراستانه داخهریکی کارن. ده‌سمایه‌ی کۆنسهرنی ناوبراو له‌و بڕه پاره و پوله پێکهاتووه که له(10%) مه‌عاشی مانگانه‌ی سه‌رجه‌م له کارکهوتووانی ئه‌رته‌ش پاشه‌که‌وت کراوه و ده‌کرێت.
ئه‌وه‌یکه جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه‌یه که (ئۆیاک)ی سازمانی نیزامی تورکیا، خاوه‌نی ده‌یان ملیارد دۆڵار سه‌رمایه‌ی بانکییه و له ساڵدا80% قازانجی ساتوسه‌وداکانی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و سه‌رمایه ئه‌فسانه‌ییه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، قه‌ت فلووسێک باج وسه‌رانه به ده‌وڵه‌ت نادات. ئه‌مه له حاڵێکدایه که کۆگا ئابورییه‌کانی هاوچه‌شنی(ئۆیاک)، چونکه به‌شی تایبه‌تین و خه‌ڵکی، ناچارن زیاترین مالیات و سه‌رانه بده‌ن.
هه‌لی گونجاو بۆ ژیانی پهرسۆنهلی نیزامی هه‌ر ئه‌وه‌نده زۆره، که ده‌کرێ بڵێین بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رته‌ش ژیانێکی ئاسووده‌ی به‌لاشیان له خزمه‌ت دایه. له سوپه‌رمارکێته‌کانی نیزامی دا هه‌مه چه‌شنه که‌لوپه‌لێکی ژیان، ئه‌ویش زۆر به هه‌رزانی، له به‌ر ده‌ستی ماڵباتی ئه‌وان دایه. کاپیتالی بانکه‌کانی ئه‌رته‌ش، قه‌رزی که‌م قازانجیان بۆ کڕینی ماڵ پێده‌دات. ماڵ و منداڵیان له ژێر خێوه‌تی بیمه‌ی ده‌رمانی دان. له خوێندنگه‌کاندا گه‌نج و مندالیان پشتیوانی به ده‌سه‌ڵاتیان له پشت سه‌ره. به کورتی ئه‌و خێر و خۆشییه‌ی که به‌رهه‌می ده‌ستڕه‌نجی تێکڕای خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگای ئه‌نه‌دۆڵه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌بێته ئاوی فێنک و به گه‌رووی هێزی نیزامی و ماڵ و منداڵیان دا ده‌چته خوار.
دێموکراتیزه بوونی وڵات، به واتای وشک بوونی ئه‌و ڕووباره پڕ له خێر و به‌ره‌که‌ته‌یه که هێزی نادێموکڕاتی ئاتاتورکی گیانی پێده‌گرێت. شه‌ڕه دهندوکهیهکی که له نێوان هێزی زه‌به‌للاحی نیزامی له لایه‌ک و هێزی دێموکڕات له به‌رێکی تر دا له ئارا دایه، وه‌ک شه‌ڕی بووک و خه‌سووی ناو ماڵی کوردی وایه؛ خه‌سوو خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌به‌قه، به‌ڵام بووک نازدارێکی بێ نازه. له نێوانی ئه‌م بووک و خهسوهش دا به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسراییل و یارانیان ئاسته‌نگن له ڕێی یه‌کلا بوونه‌وه‌ی کێشه‌کان؛ ئه‌مریکا به ده‌ستێک سه‌ری ده‌وڵه‌ت ده‌خورێنێت و به ده‌سته‌که‌ی تری چه‌قۆی حکومه‌ت تیژتر ده‌کاته‌وه.
..................................................
*[ کۆنسهرن(Konsern) : به کۆمه‌ڵه تراستێک ده‌گوتریت که پێکه‌وه هاوڕی و هاوبه‌ش بن.
تراست: بریتییه له چه‌ند شه‌ریکه‌یه‌ک که که‌لوپه‌لی یه‌کسان بده‌نه ده‌ر و به‌شێکی مه‌زن له بازاڕی وڵاتان بخه‌نه ژێر ڕکێفه‌وه. ئه‌م کۆگا مه‌زنه ئابوورییانه له وڵاتانی سه‌رمایه‌داریدا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی له ڕاده به ده‌رن و، خۆیان وه‌ک فه‌رمانڕه‌وایه‌کی
ڕه‌به‌ق به‌سه‌ر سیستمی بازه‌رگانی و نیزامیی وڵاتانی تر دا فه‌رز ده‌که‌ن.]
دوایی به‌شی یه‌که‌م
کوردستانپۆست: بۆ خویندنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م وتاره شیکارییه گرنگه‌ی مامۆستا دانشیار ده‌توانن کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌ن:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_files/TurkyaKaremdanshyar.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست