بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئەو لیژنانەی کە بارزانی دروستیان دەکات هەموویان درۆ و مایەی شەرمەزارییە!

Tuesday, 27/12/2011, 12:00


پەنابردن بۆ لیژنە و لیژنەکاریی لە لایەن بنەمالەی دەسەڵاتداری بارزانیی و تالەبانی، ئەویش لەکاتی هەر ڕوودوێکدا لەخۆیدا ئیفلیج کردنی ڕۆڵی یاسایە، کە لە کوردستان هەموو ڕۆژی لەلایەن خودی سەرۆک و بنەماڵەکەیی و بەرپرسانی تروە لە ئاستە جیاوازەکان پێشێل دەکریت، لەهەموو کۆڕو کۆبوونەوەی حیزبی و جەماوەریش ئەم ڕستەیە ی مەسعود نەک هەر بۆتە بنێشتە خۆشە بەڵکوو بە زمانیەوە لکاوە..دەبێ یاسا سەروەر بێت
زۆر جار مەسعود بارزانی لە قسەکردندا خۆی وەکو پێشمەرگەیەک پیشان دەدات، گوایە پێشمەرگایەتی کردوە لە ڕەخنەش ناترسێت.
تاڵەبانی لەسەردەمی شاخ کاتێک لە پێشمەرگەیەک توڕە دەبووکاتێک فریای ئەوە نەدەکەوت بە قوڵە گۆچانەکەیەوە حەسیر مەیدانی بکات، دەیووت بەو کوردستانە فڵانە کەس تەقەی تیدا نەکردوە داخەکەرم تاڵەبانی هێندە تەمەنی نەماوە ڕۆژێک جامی توورەیی هەشتاکانی شاخی پرببێتوو بڵێت بەو کوردستانە کە مەسعود پێشمەرگایەتی تێدا نەکردووە.
ڕووداوەکانی ئەم دوایەی بادینان و چوونی بەهەڵە داوانی بارزانی دوو جار بۆ ناچەی دهۆک، ڕاگەیاندنی لیژنەیەکی تر بۆ لێکوڵینەوە لەڕاستی ڕووداوەکان کە هەموومان دەزانین ڕاستیەکان لە کوێن..
لەگەڵ دانانی لیژنەی بارزانی لەهەان کاتیشدا کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ لێکوڵینەوە لە ڕووداوەکان بەسترا و ئەوانیش شان بەشانی بارزانی لیژنەیەکیان پێک هێنا و چەند بریارێک درا، ئیستا لیژنەکەی بارزانی کارەکانی تەواو کرد و ئەنجامەکەی ڕاگەیان کە لە خوارەوە باسی دەکەین، کەچی لیژنە داماوەکەی پەرلەمان لە بەردەرگای پەرلەمان پاسەوانە تایبەتیەکانی کەمال کەرکوکی
نایەڵین بگاتە باڵەخانەی حکومەت دووسەد مەترێکی لێوە دوورە، پرسیار ئەوەیە، کە کێ دەتوانێت پارتی تاوانبار بکات!؟
پێش دەرچوونی ئەنجامی لیژنەکە بارزانی لەژێر لێوەوە ووتی... هاندان لەلایەن لایەن و حیزبەوە هەبووە.. دواتر چەند کاژمێرێک پێش ڕاگەیاندنەکە دیسان بارزانی ووتی مەلاکەی زاخۆ بێتاوانە، بەڵام بیری چوو بڵێت لەبەر ئەوەی پارتییە و ئێمەش فەرمانمان پێکردوە ئەگینا لەو کەرتە ڤیۆیەدا بە ڕوونی دیارە، کە هانی خەڵک دەدات پەلاماەی نادی و شوێنی مەساجەکان بدەن ، تەنانەت لە بێئاگایی دەڵێت قسەم لەگەل بەرپرسی ئاسایش و پۆلیس کردووە.
ڕاگەیاندنی کۆتایی لیژنەکە دوو دێڕە، یەکەمیان دەڵێت هاندانی خەڵک هەبووە لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لایەنێکەوە کە مەبەستیان لە یەکگرتووە و دێڕی دووەمیش دەڵێ بەرپرسانی ناوچەکە کەمتەر خەم بوونە
کەواتە کورت و کرمانجی بەپێی ئەم شانۆگەرییەی پارتیی و لیژنەکەی بێت، ئەوا یەکگرتوو تاوانبارو پارتی کەمتەر خەمە ومەلاکەی زاخۆش ئەورۆژە هەرلە زاخۆش نەبووە!
کەوابوو ئێمە دەتوانین ئەو لیژنەیە و هەموو لیژنەیەکی تر ناوبنێن گاڵتەجاریی. هەر کاتێک تووشی کارەساتێکی وا بوون، نەڵێن لیژنە پێکەدەهێنین، چاکترە بڵێن بڕیارماندا گەڵتەجاڕییەک پێبهێنین و بە خەڵکی کوردستان رابوێرین.
هەڵوێستی یەکگرتوو ئەمجارە بۆ هۆی بەرگری کردنی خودی عارەق خۆرەکانی دەڤەری بادینانیش کە دەزانن پارتی نادیەکانی سوتاندوە ئەندام لایەنگرانی خوارە کە چەندە تووڕەن لە پارتی هیشتا نەهاتۆتە سەر سوڵح و پارە وەرگرتنی حەرام. هەرچەندە بەشەرمەوە ئەنجامی ڕاگەیاندنی لیژنەکەی بارزانی ڕەت دەکەنەوە داوای ئەوە لەپارتی دەکەن کە دەبێت پارتی داوای لیبوردن بکات کە نایکەن لەم خاڵی بەهێزییەوە حیزبێک خاوەنی ٣٠٠٠٠ هەزار فیدابێت چۆن داوای لێبوردن لە خەڵک و لایەنێک دەکات، سی هەزار فیدایی هەر بەدەم خۆشە دەبێ چەندیان بۆ ئێمە واتە کوردانی هەندرەران و نووسەرانی ناڕازیی دانابێت.
بارزانی دوای دەستخۆشی لە ئەندامانی گاڵتەجارییەکە کە سەرتاپایای ئەندامی پارتی بوون، لەکاتێکدا دەبوو لە خەڵکی بێ لایەن پێکبهاتبایە، لێرەشەوە بارزانی دەیەوێت جارێکی تر سود لەکات وەر بگرێت و وەک هەموو ڕووداوکانی ڕابوردوو بە تێپەڕ بوونی کات هێدی هێدی پرسەکە کۆن دەبێت و لە بیر دەچیتەوە ، بۆ بە لێڕادا بردنی زیاتری ڕوداوەکانی بادینان کە خودی پارتی زەرەر مەندی یەکەم بوو تەنانەت لە لێدوانێکی کەم وینەی نیچیر بارزانیدا کە دەلێت، نابمە سەرۆکی حکومەتێک کە بەفەرمانی بەرپرسی لقێک ناوچەیەک بسوتێنرێت، دەشکرێت لە نێچیر بارزانی بپرسین بۆچی بۆ سوتان و وێرانکاری دەبێت رەزامەندی بەڕێزتانی لەسەر بێت؟
بارزانی جارێکی بۆ لەبیر بردنەوە ڕوداوەکانی بادینان، هەر بۆ رابواردن بە خەڵکی کوردستان دێت باسی ناوچە دابڕاوەکان دەکات، کە لە راستییدا ئێمەی کوردستانپۆست ئەو ناوچانە بە داگیرکراو پێناسە دەکەین، جەنابی سەرۆک بارزانی ئەو پرسە دەباتە خزمەت کەمال کەرکوکی و جارێکی تر لەمەش زێدە تر دەروات و دەڵێ پرسەکە دەبەینە ناو خەڵک واتە ڕاپرسی بۆ گەڕانەوە ناوچە داگیرکراوەکان کە چەندین ساڵە ئەم سەرانە بە کەرکوکیشەوە فرۆشتوویانە.

ئێمە پێوستمان بەڕا پرسی نییە بۆ گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بەڵکوو پێوستمان بە ڕاپرسییەکە باڵی ڕەشی بنەماڵەکەتان لە کوردستان نەهێڵێت .
لە کۆتایدا لەکاتێکدا کەمال کەرکوکی تەنیا چەند ڕۆژو نیوێکی ماوە لێدوانی ئاگراوی دەدات هەڕەشەي ئەوە دەکات کە هیچ هێزێک نییە ڕەشنوسی دەستوور بگەڕێنێتەوە پەرلەمان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە