سۆسیالیزم و ژن
Tuesday, 01/12/2009, 12:00
سە دەی نۆزدەیەم سە دەی جیا بوونەوەی ململانەوە چینایەتیەكانە,بڵاو بوونەوەی بەخێرای لیبرالیزم بە ناوی بولرژوازیەت وسۆسیالیزم كە بەناوی چینی زەحمەت كێشانەوە یە كسانی بە بنەما دەگرت, ئیتر وەكو جاران ململانێی ئایدرۆلۆژی چینی دەرەبەگایەتی كەوەكو بنەمایەكی ئاینی هەیە دەبینرا. روانینگەی سۆسیالیزم لەمەر كێشەی ئازادی و ژیان كردنی ژنان ئەكرا مژارێكی هەرە ستراتیژی بوایە كەچی تا دوا رادە پشت گوی خراوە گرینگی تایبەتی پێ نەدراوە, تێۆری فەلسەفەی ماركس لە فەلسەفەی سۆسیالیزم دا سنوری ئازادی هەر لەلایەن پیاوە بۆ دیاریكراوە, هەر لەبەر ئەمەش لە كلتورو ئادابی نەریتی شۆرش گێری دا ئەم فەلسەفەیە تیۆریەكی وەها ئەساسی بۆ ژنان نەخوڵقاند تاكو ژن بتوانێت پێشەنگایەتی خۆی و كۆمەڵگەوە مرۆڤایەتی بكات. هەروە هەات ئەو قاڵب وشێوازە كلاسیكیە باوانەی كۆمەڵگەی پاش ڤەرۆیانە نەی توانی لەناوی ببات گۆران وكاریگەریەكی قوڵی لەنێو كۆمەڵگەدا بەرچەستەنەكرد, هاوكێشەی چەوساوەی نێوان پیاو ژنی وەكو خۆی مایەوەو پارێزراوی مایەوە.لێرەدا ئیرادەی ئازای ژن لە سۆسیالیزم دا هەربە نهێنی مایەوە.
ژنان بە درێژای مێژوو لە ئەنجامی ئەو خراپەكاری و چەواشە كاریانەی كە رووبەروویان بۆتەوە لە بێ ناسنامەبوونی خۆیان و تێگەیشتن لە رەگەزی خۆیان دوور خراونەتەوە.بە هۆی جیاوازی لە رادە بەدەر توشی زەرەرو زیان بوونەتەوە. لە قۆناغەكانی شۆرش دا ژنان لە ئەنجامی جیا وازی چینایەتی ئاینی و ئەتنیكی یاخود تێروانینی سیاسی لە دانانی پەیوەندی سیاسی و سۆزداری رووبەروی زەحمەتیەكی گران بوونەتەوە.
ئەم مژارەش تەگەرەی لە بەردەم بە بزاڤ بوونی زنان ناوەتەوە لە بەر ئەمە ششی كردنەوەو لێكدانەوەی راستیەكان بەم قارەمانەتییەی ژنان لە شۆرشەكانی جیهان دەنگی داوەتەوە.كێشەی رزگاری ژن هەمیشە وەكو پلەی دوەم و تێرواتنینی كێشە كە لە روانگەی دەسەڵات دارانەوە. لێگەرینەكانی ئازادی ژن لە ناو ئەم فەلسەفەیەی سۆسیالیزم دا بە تەواوی پێچەوانە بۆتەوە,بروای بە فەلسەفەی ئازادی خۆی نەهێناوە. لە ئەنجامی ئەم هۆكارانە دا گەیشتن بە ئەنجامی جیهان بینیەك بەرەنگی ژن لە تەوەرەی ژن دا ودیاری كردنی رێبازە ئایدۆلۆژیەكان ناكۆكیە رەگەزیەكان و چینایەتیەكان لە بەرچاو بگرێت. هەروەها پێناسەی پێشەنگایەتی كرداری ژنێك كە بە ئیرادەی سەربەخۆی و ئەركێكی مێژوویە كە ئەمرۆ كەوتۆتە بەردەم رێكخراوەكانی ژنان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست