پێنج گەریلاى پەژاك ژەهراوى كران
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
پێنج گەریلاى پەژاك ژەهراوى كران
دیارى محمد
ناوەندى چاپەمەنى و ڕاگەیاندنى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان لەبەیاننامەیەكدا هەواڵى كوشتنى 5 گەریلاى ڕاگەیاند كەلەدالاهۆ لەڕێگەى پێدانى ژەهرەوە بەئامانج گیراون لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە ئەو پڕوپاگەندانەى ئێران لەبارەى ئەوەى كەسوپاى پاسداران پێنج گەریلاى ئەوانیان كوشتووە دوورە لەڕاستیەوە بەڵكو ڕاستى ئەوەیە كەئەو گەریلایانە لەڕێگەى ژەهرەوە كوژراون لەلایەكى ترەوە ئێران چوار ئەندامى پارتى ژیانى ئازادى كوردستانى لەسێدارە دا بەگوێرەى زانیاریەكانى سبەى بۆ ڕێگەگرتن لەم هەنگاوانەى ئێران حاجى ئەحمدى سەرۆكى پەژاك نامەیەكى بەرفراوان ئاراستەى چەندین دام و دەزگاى نێودەوڵەتى دەكات لەوانە یەكێتى ئەوروپا بۆ ئەوەى ڕۆڵى خۆیان بگێڕن لەم هەنگاوانەى ئێران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست