کورته ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێز پارێزه‌ر زانا ڕۆستایی سه‌باره‌ت به(من هه‌ڵه‌بووم)
Saturday, 17/10/2009, 12:00
ئه‌م به‌ڕێزه ئه‌ڵێ:(كەلتورى داننان بە هەڵە و گەرانەوە لێى و هەڵگرتنى بەرپرسیارێتى هەڵەكان لەلایەن كەسێكەوە یان چەند كەسانێكەوە لە بنەرەتدا لە ئیسلامەوە سەرچاوەى گرتووە). پێم وایه پێش هاتنی ئیسلامیش که مێژووه‌که‌ی بۆ زیاتر له 1400 ساڵێکه ، چه‌ندین ئایین وکه‌لتوورو شارستانی هه‌بوون. دیاره هیچ شارستانیه‌کیش بێ بوونی ئه‌و چه‌مکانه‌ی مرۆڤ به‌کۆمه‌ڵگاکه‌یوه ئه‌به‌ستێ ، بوونی نه‌بوه. له‌کاتێکدا هیچ له‌و شارستانێتیانه‌ی که‌هه‌بوون خاڵی نه‌بوون له‌چه‌ندین بیرمه‌ندوو فه‌یله‌سوف وڕۆشبیر که توانییانه به‌رده‌وامی به‌و شارستانیانه بده‌ن و کێبڕکێ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ن. وه وه‌ك دیاره ئه‌م شارستانیانه‌ش هیچیان هه‌روا نه‌که‌وتونه‌ته سه‌ر پێی خۆیان گه‌ر بێ‌تۆ چه‌ندین هه‌ڵه‌و چه‌وتیان نه‌کردبێ، ئه‌مه‌ش شتێکی گه‌لێ ئاساییه‌و له‌هه‌موو کات وسات وشوێنکدا هه‌ڵه ئه‌کرێ ، هه‌روه‌ك خۆت ئاماژه‌ت پێداوه. تۆ بڵێی کاتێ زه‌رده‌شت وسوکرات وئه‌فلاتۆن وئه‌رستۆ،، ئه‌وانی تر هه‌ڵه‌یان کردبێ، دانیان پێدا نه‌نابێ؟، وه‌یان تۆ بڵێی هه‌موو ئه‌و مرۆڤ وکۆمه‌ڵگایانه‌ی پێش ئیسلام کاتێ هه‌ڵه‌یه‌کیان کردبێ، هه‌روه‌ك یه‌کێتی و پارتی گوێیان لێخنێ بێت و چاویان له‌ئاستیدا نووقاندبێ؟ پاشان به‌و پێیه‌ی که ئایینی ئیسلام خۆی به‌ته‌واوکه‌ری ئایینه‌کانی تر ئه‌زانێ و ته‌واو باوه‌ڕی به‌ئایینه‌کانی پێش خۆی هه‌یه، ئه‌مه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که ئایینه‌کانی تریش وه‌ك ئیسلام سه‌رچاوه‌یه‌ك بوبن بۆ ئه‌و که‌لتووره‌ی که‌داننان به‌هه‌ڵه‌دا شتێکی باشه وهه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیاریه مۆڕاڵێکی ساغڵه‌م ودروسته؟
ئه‌ی ئه‌وه نیه له‌ئاینی مه‌سیحییه‌دا، کاتێ یه‌کێ هه‌ڵه ئه‌کات،ئه‌چێ بۆ لای پرسته‌که‌ی(پیاوی ئایینی لای مه‌سیح)و داوای غفران وچاکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی لێ ئه‌کا؟ که‌له‌ڕاستیدا ئه‌و پیاوه ئایینیه لێره‌دا ڕۆڵی ڕاسته‌وخۆی خوا ئه‌بینێ وبڕیار له‌سه‌ر جۆری ئه‌و هه‌ڵه‌یه ئه‌داو له‌پشت په‌رده‌که‌وه ، له‌داواکار خۆش ئه‌بێ،ئێدی هیچ ڕۆڵی ڕۆژی حساب بۆ خوا نا‌هێڵێته‌وه.
له‌زمانی عه‌ره‌بیدا ناشێ بۆ لیبووردن ووشه‌ی (ته‌وبه) به‌کار بێنین، ئه‌و ووشه‌یه ته‌نها مانایه‌کی ئایینی هه‌یه‌و له‌هیچ بوارێکی تردا به‌کار نایه‌ت، بۆ ئه‌مه‌ش ووشه‌ی (مه‌عزره) به‌کار ئه‌هێنرێت بۆ لێبووردن، واته ئه‌بێ ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه گه‌لێ ئاشکرا بێ ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێنه هه‌ڵه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست