چاوو برۆ پان
Thursday, 18/02/2010, 12:00
دڵنیام گه‌ر چاویلکه‌که‌ت
بۆ لابه‌رم
له نیوه‌ی شه‌و
له پرخه‌ی خه‌و
په‌نجه‌ی شایه‌تمان هه‌ڵده‌بری و
ده‌بزرکێنی و
هاوار ده‌که‌ی
هۆ خه‌ڵکینه
تو خوا رێم دهن
با من ببم به یه‌که‌م ده‌نگ له بۆ گۆڕان
+++++++
بۆ به‌یانی
له 73
ئای جه‌ند خۆشه
چه‌ند خرۆشه
بۆ ئه‌و ڕیزه‌ی
تۆ پێشه‌نگی هه‌موویانی
ڕاوه‌ستاوی
له بنکه‌ی ده‌نگدانی کانێسکان
هه‌ر وه‌ک جاران
وا له به‌رتا چاکه‌تێکی کۆن و جوان
گوڵێکی مۆر
وا به لای چه‌پی سنگته‌وه
مۆمێکیش وا به ده‌سته‌وه
ئه‌م جاره‌یان بێ چاویلکه
ئاورت دایه‌وه بۆ دواوه
پۆلێک مرۆڤی دڵپاک و چاو کراوه‌ت وا له دواوه
پیره‌مێردێک له ناویاندا پێی ده‌وتیت
کوڕی بێکه‌س
ده‌نگت با ویژدانت بێ و به‌س
142 10 ڤهلهنتاینت پیرۆز بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست