کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ به‌ڵگه‌وه‌ پاش مستەفا بارزانى، هێرۆى برایم ئەحمەدیش سیخوڕی موسادی ئیسرائیلی بووه‌

Monday, 25/03/2013, 12:00








چەند رۆژێك لەمەوبەر گروپێكى هاككەرى پرۆفیشناڵ بەناوى (سكتور 404) توانیان پێگەى فەرمى دەزگاى سیخوڕى بەناوبانگى مۆسادى ئیسرائیلى بشكێنن و ناوى نزیكەى (30,000) سیخوڕى ئەو دەزگایە ئاشكرابكه‌ن بە ناونیشان و ژمارەى تەلیفۆن و ئیمە لەكانیانەوە، ئەم كارەش بەتەواویى بەرپرسەكانى ئەو دەزگایەیى توشى شۆككرد، بۆ زانیاریى زیاتر دەربارەى ئەم هەواڵە دەتوانین تەماشاى ئەم لینكە بكەین:

http://www.informationclearinghouse.info/article34383.htm

بێگومان هەموومان لە مێژە ئەو راستییەمان بە بەڵگەى مێژووییەوە بۆ ئاشكرابووە، كە چۆن باوكى بەناو رۆحى كورد مستەفا بارزانى سیخوڕى عیارە 24ى مۆساد بووە و مووچە و كۆمەكى دارایى لێیان وەرگرتووە، بێگومان ئەم سیخوڕیە بەهیچ جۆر و شێوەیەك بۆ بەرژەوەندى نەتەوەى كورد و كوردستان نەبووە، بەڵكە تەواویى سیخوڕی و كۆیلایەتییەكە بۆ قازانجى مادى و بەهێزكردنى پێگەى دەسەڵاتى بنەماڵەكەى بووە، هەروەك چۆن مستەفا بارزانى پێشتریش بەفەرمى و بەبەڵگەى فەرمى بڵاوكراوە سیخوڕى دەزگاى سیخوڕى و داپڵۆسێنەرى (KGB)ى سۆڤیەتى جاران بووە، بەهەمان شێوەش مووچەخۆر و سیخوڕى دەزگاى (ساڤاك) ى ئێرانى كاتى ڕژێمى شاهەنشایى بووە، بۆ زانیاریى باشتر ئەتوانین تەماشاى ئەم لینكە بكەین:

http://afkarhura.com/index.php?option=com_content&view=article&id=4763:2012-05-08-15-31-29&catid=1:akbar&Itemid=21

گومان لەوەشدا نییە ئیستا نەوەكانى بەهەمان شێوەى باوكیان رێبازى خۆفرۆشى و سیخوڕیان گرتۆتەبەر و لە پێناو بەرژەوەندى بنەماڵەدا هێڵى سوور نەماوە دژ بە میللەتەكەیان نەیبەزێنن .
بێگومان سیخوڕى خۆفرۆشى جەلال تاڵەبانى و خانەوادەكەى شتێكى نوێ نییە و هەمووان پێى ئاشناین، بەڵام ئەوەى بڕێك نوێكارى تیایە سیخوڕى هێرۆى برایم ئەحمەدە بۆ مۆسادى ئیسرائیلى لە رێگاى (تسیبى لیڤنى) وەزیرى دەرەوەى پێشووى ئیسرائیلەوە ، دیارە پیرێژنەكەى دەباشان لە مێژە لە خەونى سیخوڕكردندا بووە بۆ دەزگایەكى سیخوڕى نێودەوڵەتى بەناوبانگ، بەتایبەتى پاش ئەوەى بەئاشكرا لە بۆنەكاندا شانازیى دەكرد بەوەى قوبادى كوڕى كچە جوویەكى ئەمریكى كردووە بەهاوسەرى خۆى ، بەڵێ قوباد تاڵەبانى پاش پرۆسەى ئازادى عێراق (شیرى كراهام) ى كردە هاوسەرى خۆى كە باوكى جەمسەرێكى گرنگى لۆبى جووى ئەمریكایە .
قوباد تاڵەبانى ئاهەنگى هاوسەرگیریى لە ئیتاڵیا و لە كۆشكى (كاستیلیۆ دى بلاجیۆ) سازكرد كە تێچوونەكەى بەدەیان ملیۆن دۆلارى ئەمریكى بوو و دوا فلسیشى لەئیدارەى گشتى یەكێتیەوە بەفەرمانى تاڵەبانى بۆ خەرجكرا، ئەو ئیدارە گشتیەی كە (دلێرى سەید مەجید)ى تاوانبار و كاسەلێسى بنەماڵە دووسەد دۆلار تیایدا بەڕەوا نابینى بۆ خێزانى كەم ئەندامێكى سەنگەر و پێان دەڵى سواڵكەرى حیزب، بەڵێ هەر بۆ زانیارى زیاتر لەسەر ئەم بابەتە تكایە سەردانى ئەم لینكە بكەن:

http://www.karemlash4u.com/vb/showthread.php?t=45476

بەگەڕانەوە بۆ سیخوڕى هیرۆى برایم ئەحمەد، بۆ یەكەمجار ئەم هەواڵە بەبه‌ڵگەوە لەلایەن بەرهەڵستكار و شاعیرى بەناوبانگى عێراقى (سعدى یوسف)ه‌وە ئاشكرا كرا، هەروەها ئەو هەموو چاوپێكەوتنەكانى هێرۆى لەگەڵ (تسیبى لیڤنى)ى كۆنە وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل ئاشكرا كردووە هاوشانى سەردانەكانى هەردوولا بۆ یەكترى و پیلانەكانیان بۆ سنوورداركردنى ئەو هێزە سیاسییانەى، كە دژ بە بەرژەوەندى ئیسرائیل لەناوچەكەدا كاردەكەن، هەروەك چۆن بەهاریكارى ئەم دوو ژنە مەزنترین تۆڕى سیخوڕى ئیسرائیلى لە ناوچەكەدا بەشێوەیەكى تۆكمە و نهێنى دامەزرێنراوە، گەورەترین هاوكارى مۆسادیش بۆ ئەم مەبەستە دەزگاى بەناو (دژە تیرۆر) بووە، كە (پاڤێڵ تاڵەبانى) سەرۆكایەتى كردووە بە بودجەیەكى زەبەلاح و كراوەوە .
شایەنى باسە كەسێكى وەك (تسیبى لیڤنى)، كە زۆرێك جێى سەرنجى هێرۆى برایم ئەحمەد بووە و چەندین خوان و یادگاری و وێنەیان هەیە پێكەوە، لەم دواییانەدا و پاش ئەوەى وەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیلى جێهێشت لە چەندین لێدوان و یاداشتدا بەئاشكرا شانازایی كردووە بەوەى كە كاتى ئەو سیخوڕى دەزگاى مۆساد بووە چەندین جار كارى سێكسى لە تەك نەیارانى ئیسرائیلدا بەسەر بردووە لەپێناو بەدەستهێنانى زانیاریى لێیانەوە، لەو نەیارانەش كە لیڤنى ناوى هێناون هەریەك لە (سائیب عریقات) كە سەرۆكى لیژنەى دانوستكارى فەلەستینی بووە، لەگەڵ (یاسر عبدربە) كە ئەمیندارى گشتى رێكخراوى رزگاریخوازى فەلەستینى بووە، بۆ زانیاریى ورد لەمبارەیەوە ئەتوانین تەماشاى ئەم لینكە بكەین:
http://www.almesryoon.com/permalink/50138.html#.UVAynEa-lko

ئەوەى لەم بابەتەدا لە هەمووى گرنگترە و پێویستە هەمووان لێى دڵنیابین ئەوەیە، كــــــە چ مەلا مستەفا و كوڕەكانى و چ جەلال و هێرۆى هاوسەرى و كوڕەكانى هەموو سیخوڕی و خۆفرۆشیەكانیان بۆ بەرژەوەندى كورد و كوردستان نەبووە بەڵكو تەواویى ئەو نیشتیمانفرۆشیانە تەنها بۆ بەرژەوەندى مادى و دەسەڵاتى ناشەرعى بنەماڵەكانیان بووە هیچى تر، ئەوەتا وەك لە لینكى سەرەوەدا هاتووە لیڤنى لە لێدوانەكانیدا دەڵێت من بەفەتواى مەزنترین حاخامى ئیسرائیلى كارى لەشفرۆشیم كردووە لەگەڵ دوژمنەكانى ئیسرائیلدا، چونكە بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى میللەت و نیشتیمانەكەمى تیابووە، بەوەى لە شەوە سوورەكاندا زانیارى ستراتیژى و گرنگم لێوە پەیداكردوون، بەڵام ئایا سیخوڕى مستەفا بارزانى و كوڕەكانى و هێرۆ و جەلال تاڵەبانى ئەبێ كامە بەرژەوەندى كورد و كوردستانى تیابێت لە خۆدەوڵەمەندكردنى نایاسایى بنەماڵەكانیان زیاتر! .
بەڵى هێرۆ و كوڕەكانى كۆنتڕۆڵى تەواویى شادەمارى بازرگانییە مەزنەكانى بەشى سەوزى كوردستانیان كردووە و موڵك و سامانە ئاشكرا و نهێنیەكانیان، كە بەرهەمى راستەوخۆ و ناراستەوخۆى سیخوڕى خۆفرۆشیانە وڵاتى داگیركردووە، تكایە بۆ زانیاریى زۆر ورد و تەواو لەسەر موڵك و سامانەكانى هێرۆ و جەلال و كوڕەكانیان تەماشاى ئەم لینكە بكەن:

http://afkarhura.com/index.php?option=com_content&view=article&id=3414:2011-12-24-11-51-18&catid=1:akbar&Itemid=21

لە كۆتایدا ئەبێ لامان سەیر نەبێ، كە تاكە حیزب و تاكە جوگرافیا و تاكە دەسەڵات لە جیهاندا كە سیخوڕى خاوەن فایلى دوژمنى سەرسەختى میللەتەكەى خۆى بەچەپڵەرێزان بەرێ كردبێت و تەنانەت پاداشتیشى كردبن حیزبەكى تاڵەبانى بوو، ئەمەش لەبەرئەوەى لاى ئەو سەركردانە سیخوڕى پیشە و بەرنامەیە نەك تاوان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە