ئەگەرى سەر هەڵدانەوە خۆپیشاندا تاچەندە ئەگەرێكى چاوەڕوانكراوە؟
Thursday, 01/12/2011, 12:00
ئەگەر ئێمە بگەڕێینەوە بۆمێژوو دیاردەى خۆپیشاندا پەیوەست نیە بە هیچ جوگرافیایەكەوە وەناتوانین پەیوە ستى كە ین بە هیچ نەتەوەیەكەوە چونكە ئەو دیاردە یە پەیوەندى هەیە بەتیۆرى ئازادی و بونى ناعەدالە تیەوە لەهەرجێگەیەك ئازادى سنورى بۆدانرانا عەدالەتى بونى هەبووڕودانى خۆپیشاندان ئەگەرێكى چاوەڕوان كراوە، زۆر جارپشكۆى خۆپیشاندان بەوتەى لێپرسراوێك یان ڕودانى پێشێلكاریەكى مافی مرۆڤەوە كەڕودەدات یان هەبونى دۆخێكى ناعەدالەتیەوەئاگرەكە خۆشتردە بێت هەبونى ئەتمۆسفیرى ناعەدالەتى ئەوەندەى تر هێزى داگرسانو گە شانەوەى ئەو پشكۆیە زیاتر دەكات كاتێك ئەم دۆخەدروست دە بێت نیشتمان لێوان لێو دە بێت لەناعەدالەتى وپێشێلكردنى مافی مرۆڤ چینێك دروست دە بێت یارى بەپارەو سەروەتو سامانى نیشتمانێك دەكات بە سەدان تریلیۆن پارە ڕەوانە بانكە كانى دەرەوە دەكات خێرو بێرى نیشتمان بۆخۆى كۆنترۆڵ دەكات چینێكیش دروست دە بێتپێچەوانەى ئەو توێژە یە نان نابێت بیخوات سەرجادەو لاكۆڵانە كان دە بێتە شوێنى خەوتنى بەساڵا چوە كان گەنجە كان گیر فانیان بەتاڵ دە بێت ڕێژەى بێكارى زیاد دەبێت لەشكرێك لە بەتاڵەو بێكار شەقامەكان دا گیردەكات لەم جۆرە كەش و هەواى لێوان لێو لەناعەدالە تیەدا ئەگەرى سەر هەڵدانى دیاردەى خۆپیشاندان دێتە ئاراوە چینەكانى كۆمەڵگاش دەبنە كەرەستەى دروست بونى ئەو ئەتمۆسفیرە پڕژاوە ژاوەى كە دە سەڵات لەكەنارە كانى لەناو چون نێزیك دەكاتەوە،بونى ئۆپۆزیسیۆنو كاریگەرى دەرە كیش ئەوەندەى تر ئەگەرى ڕودانى دیاردەكە زیاتر دەكات هەڵبەت ئەم دۆخەش بە جوڵاندنى هێزوە كردنى شارەكان بە سەر بازگە سە قامگیر نابێت وەك چۆن لەكوردستاندا كرالە ڕۆژانى مانگى شوبات دا هەڵبژاردنى ڕێگاى دیالۆگ وە هاتنەخوارەوەى كاراكتەرە سیاسیە كانى دە سەڵات بۆناو جەماوەر ئەو هەڵچونە خۆڕسكە دادەمركێنێتەوەوبەرەو خاوبونەوەى دە بات بەپێچەوانەشەوە ئەگەر دەسەڵات و كاراكتەرە كانى خۆیان دورە پەرێز بگرن نەیەنەخوارەوە بۆناو جەماوەر هێندەى تر توڕەى جەماوەر دەئاڵۆزێنێت جەماوەرى كوردستان فێرى جۆرێك لەنەریت بوە بەتایبەت ئەم توێژە نوێ یەى گەنجان لەدواى (17/شوباتەوە) لەگەڵ بونى ئۆپۆزیسیۆنێكى كارا لەناو گۆڕەپانى سیاسی كوردستاندا كە دەیانەوێت بەسەر سەرجەم جومگە كانى دە سەڵاتەوە ببنەڕەقیب و چاودێر وەدەیانەوێت بپرسن ئەو سەدان ملیۆن تریلێۆن دۆلارەى كە بەرهەمى سروشتى كوردستانە ڕۆژانە لە بەر چاوى خەڵكەوە دێتە گیرفانى سیاسیە كانەوە بۆكوێ دەچێت وەچى لێدێت؟تاكەى لەناو ژورە داخراوە كاندا گرێ بەستە نەوتیە كان واژۆدەكرێن ؟ لەولاشەوە لە شكرێك لە گەنجى بێكار شە قامەكانیان داگیر كردوە بەدواى پاروە نانێكدا وێڵن كوڕی بەر پرسە كان شەوانە لە نادى و باڕە كاندا دە بێتە شەڕیان لە سەر كیژە لەش فرۆشە كان ئەمانەمشتێكن لە خەروارى ئەونا عەدالەتیانەى كە ئەتمۆسفیرى كۆمەڵایەتى كوردستانیان شێواندوە ئەوە لەلایەك لەلایەكى تر ئابورى كوردستان هەمووى لەدەستى چەند خێزانێكدامۆنۆپۆڵوكۆنترۆڵ كراوە دەبێت ئەوان پشكی شێریان هەبێت لە سەرجەم بازرگانیەكاندا دەنا كەس بۆى نیە سەنتێكى دەست بكەوێت لە خێرو بێرى ئەم نیشتمانە چەندین دەوڵەمەندو بازرگان هەن كە هەموودا هاتە كەیان هى بەرپرسە كانە بەناوى ئەوانەوە ناسێنراوە ئەمەش جۆرێكى ترە لەخۆڵ لە چاوكردنى جەماوەر لێرەوە تێدەگەین كە ئەوانەى هاتنە سەرشە قام هەڵگرى ئەم خەمانە بون نەبونى خزمەت گوزارى و لێدانو ئیهانە كردنى چالاك وانانى سیاسی و چەندین كەمو كوڕى تر هۆكارى دروست بونى ئەو دۆخە ئاڵۆزەبون كە جەماوەرى هێنایە سەر شە قام بەر پرسە باڵاكانیش لەلێًدوانە كانیاندا بونى ئەو كێشانەیان پشت ڕاست دەكردەوە پرسیارەكە لێرە دائەوە یەئایاكەئەم كێشانە بونیان هەبوو بۆچارەسەر نەدەكران ؟هۆكارى ئیفلیجى دەسەڵات لە ئاست چارە سەرى ئەم كێشانەداچى بوو؟بۆجەلادو تەقە كەرە كانى (17شوبات) نادرێنە دادگا هێزو گروپە سیاسیە كان بۆبەر گریان لێدەكەن ؟بۆڕادەستى یاسا یان ناكەن؟وەڵامى هەموئەم پرسیارانە دە بێت لەلاى سیاسیەكانى ئەم هەرێمە بێت تاوەكو ئەم هۆكارانە بونیان هەبێت ئە گەرى دروست بونى خۆپیشاندان لە هەر ساتێك دا ئە گەرێكى چاوە ڕوان كراوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست