دەسەڵاتی داد لە توركیا مافە كلتووریەكانی كوردیش قەبوول ناكات
Thursday, 05/11/2009, 12:00
دەستەڵاتی دادی توركیا هونەری كوردی دا پێ هەرس ناكرێ. بەهۆی وتنی گۆرانی ئۆرەمارەوە، 3 هونەرمەندی ناوەندی كەلتوری میزۆپۆتامیا 10 مانگ سزای گرتنیان بۆ بڕایەوە.
هونەرمەندان نورجان دەیرمەنجی، زەلال گۆكچە و مەرال تەكچی لە چوارچێوەی چالاكیەكانی هەشتەمین ڤێسیڤالی كەلتور و هونەری ئامەد، بەشداری كۆنسێرت ببوون و لە سەر داوای جەماوەر گۆرانی ئۆراماریان ووت، بەم هۆیەشەوە چوارەمین سزای قورسی ئامەد، بەرامبەر بەم هونەرمەندانە دۆزی كردبووەوە و بە بیانوی پروپاگەندە بۆ رێكخستنی قەدەغە 10 مانگ سزای گرتنی بۆ هەر سێ هونەرمەندەكە بڕیەوە.
پارێزەری هونەرمەندانی ناوبراو مەتین كلاڤوس، لە دژی سزاكە نارەزایی نیشان دا و ڕایگەیاند كە ئەوان لە دژی سزاكە ڕادەوەستن و داوای پێداچونەوەی دەكەن.
مەتین وتیشی كە ئەو سزایەی كە بۆ هونەرمەندان بڕاوەتەوە، دژی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربرینە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست