کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ پەڕلەمانی کوردستان

Thursday, 24/01/2013, 12:00


بۆ / بەڕێز پەڕلەمانی کوردستان
/ دەزگاکانی ڕاگەیاندن
بابەت / داواکاری
وەك لای هەمووان ئاشکرایە کوردستان یەکێکە لە ناوچە هەرە بەپیتەکان لە بواری کشتوکاڵدا و خاوەنی سەرچاوەیەکی زۆر باشی ئاو و خاکێکی زۆر بەپیتی هەیە و لەو بوارەدا دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت ئەگەر بێتوو کەرتی کشتوکاڵ پاڵپشتی بکرێت و بە تەواوی ببوژێتەوە ئەوەش بەوە دەکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی باش تەرخان بکات بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەکو دەبینین ساڵانە ئەو بودجەیەی کەبۆی تەرخان دەکرێت کەمە و دەتوانین بڵێن لە نەبونی باشترە بۆ نمونە ساڵی دارایی (٢٠١٢) 1.97 % بودجەی هەرێمی کوردستان بوو، بە داخەوە ئەو بودجەیە کەمە و بە هیچ شێوەیەک لە ئاست پێداویستییەکانی کەرتی کشتوکاڵی دانیە چونکە لە ساڵانی ڕابوردوو بەهۆی ئەو نەهامەتیانەی بەسەر ووڵاتەکەماندا هاتووە کەرتی کشتوکاڵ گەورەترین زیانی پێ کەوتووە، بۆیە ئێمە بە ناوی گرووپی بەرگری لە مافی ئەندازیارانی کشتوکاڵ داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاوڕی جدی لە کەرتی کشتوکاڵ بداتەوە بە تایبەتی ئەم ساڵ ئێستا کە مناقەشەی بودجە دەکرێت لە پەڕلەمانی کوردستان، نوێنەری ئەو ناوچانەی کە لە خوارەوە ناومان نوسراوە داوادەکەین کە بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ لە ١٠ % کەمتر نەبێت بۆ ئەوەی بتوانین ئاسایشی خۆراکی خۆمان دابین بکەین و چیتر نەبینە شوێنی ساغ کردنەوەی بەرووبومی ووڵاتانی ناوچەکە.




١. خالید أحمد حکیم قەزای ڕانیە
٢. فاتیح کەریم قەزای شارباژێڕ
٣. بەختیار أحمد محمد ئیدارەی گەرمیان
٤. سعید إسماعیل حسێن قەزای چەمچەماڵ
٥. دڵشاد عزالدین موسی دهۆك
٦. فەلاح حمە فەرەج دەربەندیخان
٧. عمر سۆفی سلێمانی
٨. پێرس محمد سلێمانی
٩. محمد حاجی مغدید کۆیە
١٠. مەمند شێخە پشدەر
١١. سامان حسن کەریم دووکان
١٢. ئومێد أحمد هەڵەبجە


لەگەڵ ڕێزماندا...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە