مێزگردێك بۆ هه‌ردوو به‌ڕێزان کاك(حه‌مه توفیق و سه‌رکۆ عوسمان) له‌شاری ڤانکوڤه‌ر/که‌نه‌دا به‌ڕێوه چوو.
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
پێشه‌کی کۆڕه‌که به‌چه‌ند ساتێکی ماته‌مینی بۆ شه‌هیدانی کوردستان به‌گشتی و هونه‌رمه‌ندی به‌هه‌ڵوێستی گه‌له‌که‌مان (ئه‌رده‌لان به‌کر) به‌تایبه‌تی ده‌ستی پێکردو پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێز حه‌مه توفیقه‌وه به‌ووردی تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی کوردستان وئه‌و ده‌رهاویشته نوێیانه‌ی که‌له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی جولای ئه‌م ساڵه‌وه هاتۆته کایه‌وه. به‌ڕێزی ئه‌و ڕه‌فتاره نامرۆڤایه‌تیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو مه‌حکوم کرد له‌مه‌ڕبه‌کارهێنانی شێوازی هه‌ڕه‌شه‌و نانبڕواکردنی زیاتر له 2000 هاوڵاتی کورد، له‌سه‌ر بیروبۆچوونی جیاوازی سیاسیان، وه ئه‌م نه‌ریته نوێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌هی به‌عسیه‌کان وڕژێمه به‌سه‌ر چووه‌کان وه‌سف کرد.
له‌هه‌مان کاتدا وێرای ده‌ست خۆشی کردن له‌ئاماده‌بووان وچالاکوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه کرد‌و ڕۆڵی ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند، وه وای پێ‌باش بوو، که‌چۆن هه‌نووکه له‌کوردستان و ئه‌وروپا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌وتۆنه‌ته سه‌رسکه‌ی سیاسی خۆیان وتوانیویانه زیاتر ڕێکخراوانه‌تر کاره‌کانیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، داوای له هه‌موو ئه‌وانی تریش کرد له که‌نه‌داو ئه‌مریکا، که‌به‌زووترین کات هه‌مان ڕێ‌و شوێنی ئه‌وان بگرن و زیاتر خۆیان ڕێك بخه‌ن وبتوانن به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه ئه‌نجوومه‌ن بۆ خۆیان هه‌ڵببژێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی قۆناغی ئێستا زیاتر پێوستی به‌و جۆره قاڵبه ڕێخستنانه هه‌یه ، تا بتوانن هه‌ژموون له‌سه‌ر هه‌موو ڕه‌وه‌ندی کورد‌و سیاسه‌تی ئه‌و ووڵاتانه بکه‌ن که تیا ئه‌ژین. هه‌روه‌ها گۆڕنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بۆ حزبێکی سیاسی له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونی زۆرینه‌ی که‌سایه‌تی وهه‌وادارانی بزووتنه‌وه‌که هاوته‌ریب نیه‌و مانه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه بۆ ئێستا مایه‌ی دڵ خۆشیمانه .
ئه‌وه‌ی شایه‌تی باسه ڕه‌وه‌ندێکی زۆر به‌شداری ئه‌م میزگرده ته‌له‌فۆنیه ڕاسته‌وخۆیه‌یان کرد‌و توانیان به‌وپه‌ڕی کراوه‌یی وشه‌فافانه ئاڕاسته‌ی پرسیاره‌کانیان له‌و دوو به‌ڕێزه بکه‌ن و وه‌ڵامی گونجاویان ده‌ست بکه‌وێ، لێره‌دا ئاماژه بۆ بوون وڕۆڵی کوردستانیانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئازیز ئه‌ده‌ین، که‌وا چه‌ند هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وگه‌لێ له‌و هیواو خواستانه‌یان له‌سه‌ر ته‌نافی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌ڵخستوه، هه‌روه‌ها ئه‌و بوختان ودرۆیانه‌ی ده‌سه‌ڵات گوایا له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردوه له‌ئاست ئه‌و تۆبارکردن وسنوور به‌زاندنه‌ی هه‌ردوو ووڵاتانی ئێران و تورکیا، که‌له ئه‌نجامدا بۆته هۆی دروست بوونی نائارامی و که‌وتنه‌وه‌ی زیانی مرۆیی و مادی به‌ناوچه‌کان ، ڕه‌تکردوه‌و لێره‌دا ئاماژه به‌و داتا‌و زانیارانه کرا، که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جگه له‌وه‌ی له‌به‌رنامه‌کانیاندا جه‌خت له‌کوردستانی بوونی خۆی ئه‌کا، هه‌روه‌ها له‌ڕێگای سایت وپه‌یامنێره‌کان و که‌ناڵی knn و ڕۆژنامه‌که‌یدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی دژی نائارامی و بشێوی بۆ هه‌موو کوردستان به‌بێ جیاوازی ڕووماڵ ئه‌کا وله‌ئاکامه‌کانیشی هه‌ڵوێستی ڕون وئاشکرای هه‌یه.
پاشان ئه‌و دوو به‌ڕێزه ڕۆڵی گرنگیی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی به‌رسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی کرد له‌م قۆناغه‌دا، که‌داکۆکی کردنه له مافی هاوڵاتیان له‌هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی مۆدرێن و دوور له‌هه‌ر ده‌مارگیری وتووندو تیژیه‌ك ، که ته‌نها به قازانجی ده‌سه‌ڵاتی نادیموکراتی ئێستای کورد ته‌واو ئه‌بێ، بۆیه هه‌رچی له‌توانای ئه‌و خوشك و براده‌رانه‌یه که‌نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لن، خستویانه‌ته گه‌ڕو له‌نزیکه‌وه و له‌نێوان کوچه‌و کۆڵاکه‌ندا له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا و له په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئێش وئازاره‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و بوختانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌درۆ خسته‌وه، له‌وه‌ی به‌شدار نه‌بونی سه‌رۆکی لیسته‌که‌و چه‌ند ئه‌ندامێکی تر وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هۆکاره‌که‌ی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که ڕێبدرێ به‌چه‌ند گه‌نجێك وهێنانی ده‌م وچاوی نوێ که گوڕ‌و تین بداته ئه‌م بزووتنه‌وه نوێیه.
له‌بڕگه‌یه‌کی تری ئه‌م مێزگرده، به‌ڕیز حه‌مه توفیق باسی له‌خۆئاماده‌کردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی کرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق به‌گشتی و شاری که‌رکوك به‌تایبه‌تی، لێره‌دا گرنگی ئه‌م شاره‌ی له‌سه‌ر ئاستی مێژوویی وداهاتووی بۆ گه‌لی کورد کرد‌و، پێ وایه گۆڕان ئه‌توانێ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ڕابردوودا شکستیان به‌به‌رنامه‌ی خۆیان هێناوه‌و هیچیان بۆ تێکه‌ڵه‌یه (کورد‌و عه‌رب بو تورکمان و ئه‌وانی تر)نه‌کردوه‌و نه‌یان توانیوه جۆرێك له شێوازی پێکه‌وه ژیان بۆیان ده‌ستبه‌ر بکه‌ن، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه له‌و شێوازه کونخوازه‌و ئاماده‌نیه ده‌ست له‌به‌رژه‌وه‌ندیه بنه‌ماڵه‌ییه‌کان هه‌ڵبگرێ ونایانه‌وێ جگه له‌حزبایه‌تی کردن هیچ جۆره شێوازێکی تری سه‌رده‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌بردن له‌و شاره‌دا به‌ڕێوه بچێ، بۆیه گرنگی دان له‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره هانبدرێ له به‌شداری کردن له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان و گرێدانی هیواو خواسته‌کانیان له به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی گۆڕاندا ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی دروست ئه‌کا. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که‌ده‌نگ دان به گۆڕان واته، ده‌نگ دان به‌نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل ودوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی بنه‌ماڵه‌یی وپاوانخواز. ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی شاری که‌رکوك ئه‌کات، ئه‌وه‌یه که بردنه‌وه‌ی کورسی زیاتر ئه‌بێته پاڵپشتیه‌ك بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌رسته‌ی گۆڕان له‌کوردستان وکه‌به‌هۆیه ئه‌توانن زیاتر فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروست بکه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز حه‌مه توفیق باسی له‌هه‌ڵبژاردن کرد له‌ڕابردوودا که‌وا ده‌نگده‌ر ته‌نها ئه‌چوون بۆ ده‌نگدان ، ئێدی ئێستا هاوکێشه‌کان گۆڕانکاری دوای هاتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که هاتوه‌و ،هاوڵاتی گه‌لێ ووشیار بوه‌و به ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵبژاردن ئه‌کا که‌له‌گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ڕو به‌رنامه‌که‌ی بگونجێ، ئه‌م نه‌ریته نوێیه‌ی سیاسه‌ت دواتر به‌قازانج بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراتی کوردستان ته‌واو ئه‌بێ.
له‌وه‌ڵامی یه‌کێ له‌و پرسیارانه‌ی که ئایا په‌یوه‌ندی هه‌یه نێوان کاك نه‌وشیروان ومه‌لا کرێکار؟ کاك حه‌مه توفیق ئه‌وه‌ی به سینارێۆیه‌کی کومیدی ده‌سه‌ڵات شوبهاندو ، ووتی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هیچ له‌سه‌ر ئێمه له‌گه‌نده‌ڵی و دزی شك نابات، په‌نا ئه‌بات بۆ ئه‌و جۆره موهاته‌رات وقسه بێبنه‌مایانه، گۆڕان وکاك نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ هێچ لایه‌نێکی ده‌ره‌کی په‌یوه‌ندی نیه‌و ته‌نها پشت و په‌نای گه‌ل وجه‌ماوه‌ری سته‌م دیده‌و ڕه‌وه‌ندی کورده له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سنووردار نیه‌و تایبه‌تیش نیه له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌و شوێنی جوگرافی. هه‌روه‌ها بوونی کۆمه‌ڵێ سه‌رکرده‌ی یه‌کێتی له‌گرده‌که به‌وه لێکدایه‌وه، که‌یه‌کێتی چی تر نه‌ی توانی خزمه‌ت به‌جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بکات وله‌ئاست به‌رپرسیاری ئه‌واندا بێ، بۆیه بڕیار درا درێژه به خه‌باتی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی بده‌ن وشێوازێکی نوێ له‌تێکۆشانی شارستانی په‌یڕه‌و پێبکه‌ن .
پاشان کاك سه‌رکۆ به‌هه‌مان شێوه باسی له گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌موو ئه‌و ته‌ڤگه‌ره کوردیانه کرد و ڕه‌تی ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سانه‌ی دایه‌وه،که ده‌سه‌ڵات ئه‌یانه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی پێ له‌که‌دار بکه‌ن، له‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه دژه هه‌ڵوێستی هه‌بوه له‌ئاست چه‌ند بۆچوونێکی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێرو خودی به‌ڕێز عه‌بدوڵای موهه‌تدی، بۆیه ئه‌مانه‌ش ته‌نها ئه‌چنه خانه‌ی گۆمڕایی و بێ بنچینه له‌هه‌ر ڕاستیه‌ك، و کاك سه‌رکۆ بێئاگایی خۆی له‌و جۆره بوختانانه به‌دوورگرت. هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی گه‌ر سێ خاڵی چاره‌نووساز لای گۆڕان هه‌بن، ئایا چین؟ له‌وه‌ڵامدا به‌شداری گۆڕانی کرد به‌یه‌ك لیستی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا، به‌مه‌ش زیاتر ڕۆڵی نه‌یار دێته کایه‌وه، که‌له‌خزمه‌ت پرۆسه‌ی دیموکراتی وبه‌ڕێوه‌بردندا ئه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند یه‌ك هه‌ڵوێستی گرنگه له‌ئاست مه‌سه‌له چاره‌نووسازه‌کان، ئه‌وه‌نده‌ش و زیاتریش فره ده‌نگی و فره ڕه‌نگی به کارێکی پیوست دائه‌نرێ. وه‌بوونی نه‌یار وه‌ك چاودێرێك لێره‌و له‌به‌غدا ، ئه‌رکێکی چاره‌نووسازه‌و ئه‌وسا هه‌رکه‌س به‌ئاره‌زووی خۆی ناتوانێ یاری به چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مان بکاته‌وه. خاڵی چاره‌نووساز لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر خۆی له‌و هاوکێشه گشتگیره‌دا ئه‌بینێته‌وه که به‌شداری هاوڵاتیان له‌بڕیاردان پێدان بره‌و پێبدات، کاری ئه‌و ته‌نها له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا قه‌تیس نه‌کاو بتوانێ وای لێ‌بکا تایه‌کی به‌هێزی ته‌رازووی بڕیار دان لای جه‌ماوه‌ر بمێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو حزبه سه‌ره‌کیه تائێستا په‌یڕه‌ویانکردوه، بریتییه له‌بڕیار دان له‌ژووره تاکه که‌سیه‌کانه‌وه‌و بێ بوونی هیچ چاودێرێکی جه‌ماوه‌ری، بۆیه له ئێستاوه هانی جه‌ماوه‌ر بدرێ که‌ڕاسته‌وخۆ به‌شدار بێ له‌هه‌دوو پرۆسه‌که‌دا(هه‌ڵبژاردن و بڕیاردان)، که‌ئه‌مان گه‌یه‌نێته بار‌و دۆخی زیاتر به‌ره‌و شه‌فافیه‌ت وڕوونکاری. وه‌خاڵی سییه‌م زیاتر خۆی له‌ستراتیژی ڕۆڵی کورد ئه‌بینێته‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێوراوه‌کان ، که‌بتوانێ به‌شێوه‌یه‌کی کاراتر هه‌وڵبده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد‌و سازش نه‌کردن له‌مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یه‌تیه‌کان، دیاره ئه‌مه‌ش بێبونی ستافێکی کاراو لێوه‌شاوه گه‌لێ ئاسته‌مه بتوانێ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا بکه‌ی.
ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت/حه‌مه سوسه‌یی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست