دروستبوونی پارتی چه‌پی کوردستان سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی گۆڕانکارییه‌کان
Thursday, 16/07/2009, 12:00
ساڵانێک بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان هه‌موو بواره‌کانی ژیانیان له کوردستاندا پاوان کردبوو بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه و حیزبه‌کانیان.
ته‌واوی سامانی ئه‌م گه‌له‌یان له نێوان خۆیان و دوو بنه‌ماڵه‌که‌یاندا بهشئهکرد و تا ئێستاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامن له ڕوتکردنه‌وه‌ی گه‌ل و نیشتماندا.
کێشه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌کان ، ڕۆژ به ڕۆژ قوڵتر ئه‌بوونه‌وه و ئه‌بنه‌وه و ناوچه داگیرکراوه‌کان پاش ده‌یان ساڵ له قوربانییدانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ، کران به به‌شێک له "یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتداران".
توێژێکی مشه‌خۆری بێبه‌رهه‌م له ده‌سه‌ڵاتداران دروستبوون که ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌کانی ئابوری کوردستاندا و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و هه‌ژاران هه‌ژارتر ئه‌بن.
ئابوری بێ پلان و بێ به‌رنامه‌ی کوردستانیان خستووه‌ته دۆخێکه‌وه که هیچ یه‌که‌یه‌کی کشتوکاڵیی و پیشه‌سازیی و به‌رهه‌مهێنه‌ر له کوردستاندا نیه و میوه و سه‌وزه و ئاوی خواردنه‌وه‌ش له دراوسێ داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وه ئه‌هێنن!
خزمه‌تگوزاریی و پێویستییه ڕۆژانه‌ییه‌کانی هاووڵاتییان ، ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر ئه‌بن.
بێ ئاو و کاره‌با و سوته‌مه‌نی ، ته‌نگیان به هاووڵاتییان هه‌ڵچنی و بێزاریانکردن ، له هه‌مان کاتدا که به‌رپرسه زیندووه‌کان و مردووه‌کان بێ ئاو و کاره‌با نه‌بوون و نین.
خێزانی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان پشتگوێئهخرێن.
جاش و خۆفرۆش و سیخوڕه‌کان ، بوون به به‌رپرس و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ، له کاتێکدا پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانییانی سیاسی ، نه‌ک هه‌ر لایان لێناکرێته‌وه ، ته‌نانه‌ت موچه و مافه‌کانیشیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ئه‌دزرێت.
پیر و په‌ککه‌وته و که‌نه‌فته و نابین و لێقه‌وماوان ، وه‌ک هاونیشتمانیی پله دوو سهیرئهکرێن و ده‌سه‌ڵات لایان لێناکاته‌وه.
ئافره‌تانی کوردستان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵدا ، توشی مه‌زنترین سوکایه‌تی و ڕه‌شه‌کوژیی بوون و دڕنده‌ترین کاره‌ساتی مرۆڤایه‌تییان به‌رامبه‌رکراوه ، هه‌ر له کوشتنی ڕۆژانه‌وه تا هه‌تککردن و لوتبڕین و سوتاندن و ده‌یان جۆری تری شێوازی کوشتن و سوکایه‌تی.
بێکاریی و نه‌بوونی کارگه و یاسای کار و ڕێکخستنی بازاڕ و به‌رهه‌م ، باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا کێشاوه و ژیانیانی سه‌ختتر کردووه و ئه‌ناڵێنن.
لاوان به‌شی شێریان له نادادپه‌روه‌ریی ده‌سه‌ڵات به‌رئه‌که‌وێت و دووچاری چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆره بوون و توشی نائومێدیی کراون و له نیشتمانی خۆیاندا ، خۆیان وه‌ک میوان ئه‌بینن.
نه‌بوونی سه‌روه‌ریی یاسا و زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه و حیزبه‌کانیان ، نرخیان بۆ مرۆڤ و مافه‌کانی نه‌هێشتووه‌ته‌وه و هه‌موو شتێکیان گرانتر کردووه ، ته‌نیا نرخی هاونیشتمانییانی کوردستانیان هه‌رزان کردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ ، سنوره‌کانی باشوری وڵاتیان ئاواڵا کردووه به ڕووی داگیرکه‌راندا و به ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان سه‌دان گوندی سنوریی بۆمبباران ئهکهرێن و دانیشتووانه‌کانیشیان وێرانه‌ماڵ و په‌رته‌وازه ئه‌بن.
له سه‌روبه‌ندی ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته سیاسی ، نیشتمانیی ، نه‌ته‌وه‌یی ، ئابوریی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایهتییانهدا له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵدا ، دروستبوونی پارتێکی جه‌ماوه‌ریی نوێ که خه‌باتی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی گه‌لی کوردستان بکات به مه‌شخه‌ڵی ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ڕێی تێکۆشان ، بوو به پێویستییه‌کی مێژوویی له کوردستاندا.
پارتی چه‌پی کوردستان وه‌ک وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌کی ئه‌و پێویستییه مێژووییانه ده‌رکه‌وت و دوای چوار ساڵ له خه‌بات به ناوی جۆراوجۆره‌وه ، له ڕۆژی 14ی گه‌لاوێژی ساڵی 2006 دا وه‌ک "پارتی چه‌پی کوردستان" ڕاگه‌یانرا.
پارتی چه‌پی کوردستان ، له چوار ساڵی ڕبوردوودا و به بێ مۆڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران ، ده‌یان خۆپێشاندانی کرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نی تر و جه‌ماوه‌رێکی زۆری خه‌ڵکدا ، ئێش و ئازار و ناڕه‌زایی و بێزاریی و مه‌ینه‌تییه‌کانی چین و توێژه به‌شخوراو و ستهمدیدهکهیان ده‌ربڕیوه.
کاتێک که پارتی چه‌پی کوردستان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ئه‌ڕژانه سه‌ر جاده‌کان و بۆ یه‌که‌م جار دروشمی "ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت ، ئه‌دۆڕێت"یان هه‌ڵگرت ، هیچ لایه‌نێک نه‌ک هه‌ر خۆی به به‌رهه‌ڵستکار دانه‌ئه‌نا ، ته‌نانه‌ت به‌شداریی خۆپێشاندانهکانیشیان نه‌ئه‌کرد و له ترسی ئه‌وه‌ی موچه و یارمه‌تییه‌کانیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نهبڕڕێت ، له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌ریی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کان نه‌ئه‌کرد.
دوای په‌ره‌سه‌ندی بێزاریی و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک که پارتی چه‌پی کوردستان بۆ تاکه چرکه‌یه‌ک لێیان دانه‌بڕاوه و هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی بووه ، چه‌ندان لایه‌ن به هۆی ده‌رامه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵدا ، خۆیان دا به‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌دا و له شه‌و و ڕۆژێکدا بوون به سوپه‌ر به‌رهه‌ڵستکار و نه‌یاری ده‌سه‌ڵات! له کاتێکدا سه‌رجه‌میان که‌م و زۆر هاوکار ، یان به‌شێک بوون و هه‌ندێکیان تا ئێستاش هه‌ر به‌شێکن له ده‌سه‌ڵات و سامانی دزراوی گه‌له‌که‌مان بهشئهکهن.
پارتی چه‌پی کوردستان یه‌که‌م لایه‌ن بوو که به به‌یان و ڕاگه‌یاندنی هه‌مه‌جۆره داوای‌کرد که هه‌ڵبژاردنه‌کان له کوردستاندا له کاتی خۆیدا بکرێت و ئه‌و پرسه‌ی وروژاند.
ده‌سه‌ڵات و هه‌ندێک له "تازه به‌رهه‌ڵستکاران" هه‌وڵ و توانایان خسته‌گه‌ڕ و توانییان "لیستی سپی سه‌ربه‌خۆ" که پارتی چه‌پی کوردستان به‌شێکی گرنگ بوو له قه‌واره‌که‌ی ، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان دوربخه‌نه‌وه ، هه‌موو لایه‌کمان ئه‌و ڕاستییه ئه‌زانین که دروشمی "ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت ، ئه‌دۆڕێت" ، دروشمێکی کاتیی و هاکه‌زایی نیه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی و ئه‌و به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی که ده‌یان ساڵه بڕبڕه‌ی پشتی به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵن و هه‌ر حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینده ، ئه‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانن که ئیتر دیواری نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر هه‌ره‌سی هێناوه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانێت له‌به‌ر شه‌پۆلی بێزاریی و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری هۆشیاری گه‌له‌که‌ماندا بوه‌ستێت.
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌مڕۆ له هه‌موو ڕۆژێک به‌ئاگا و هۆشیارتره و په‌یمانی چه‌ور و بریقه‌داری ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و ئه‌و لیستانه‌ی هاوکار و هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات بوون ، یان ئه‌مڕۆ خۆیان کردووه به نه‌یاری ده‌سه‌ڵات ، به سه‌ریدا تێناپه‌ڕێت و پێی هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت.
ئه‌وانه‌ی که خۆیان به دیموکراتخواز و گۆڕانخواز دائه‌نێن ، ساڵانێک وه‌زیری ناوخۆی سلێمانیی بوون ، به‌ڵام تا ئه‌و ڕۆژه‌ش که سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاتیان گۆڕی و پاش چوار جار له داواکردنی یاسایی بۆ مۆڵه‌تی پارتی چه‌پی کوردستان ، مۆڵه‌تیان پێ نه‌دا!
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی چه‌پی کوردستان خۆیان به به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانن که ده‌ستپێشخه‌ربوون له هه‌ڵگیرساندنی مه‌شخه‌ڵی گۆڕان له کوردستاندا و مێژوو شاهیدی ئه‌و خه‌بات و قوربانییدانهیه و گرنگ ئه‌وه‌ش نیه که کێ ئه‌مڕۆ ئه‌و دروشمه‌ی پارتی چه‌پی کوردستانی کردووه به دروشمی خۆی ، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕهوهڕهوهیهی گۆڕانکاریی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییهمان خسته ڕه‌و ، به هه‌موو شێوه‌یه‌کیش به‌رده‌وام ئه‌بین له به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌که و به‌رده‌وامیی خه‌بات و تێکۆشان ، تا هێنانه‌دی ئاوات و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و ئابورییه‌کانی گه‌له‌که‌مان و کوردستانێکی بێ چه‌وسانه‌وه و هه‌ژاریی که مرۆڤی کوردستانیی خاوه‌نی مافه بنچینه‌ییه‌کانی بێت و به ئاسوده‌یی بژی له سایه‌ی سیستمێکی پارله‌مانیی و سه‌روه‌یی یاسا و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیموکراتیی و شارستانییدا.
پارتی چه‌پی کوردستان له‌و پێناوه‌دا دروستبووه و به‌رده‌وامیش بۆ ئه‌و ئاوات و ئامانجانه به شێوازێکی شارستانییانه خهباتئهکات.
له‌م ڕۆژه‌دا و به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندی پارتی چه‌پی کوردستانه‌وه ، په‌یمان بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان نوێ ئه‌که‌ینه‌وه که هه‌میشه ئامرازی کاریگه‌ر و داکۆکییکه‌ری بین له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئاواته‌کانیدا.
سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له
پارتی چه‌پی کوردستان
14-07-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست