مەسعود و داعش چى یەكترن؟
Sunday, 14/08/2016, 20:00
ئەوەى تێبینى و سەرنج دەدەم لە بەزم وهەراكەى داعش ، هەڵوێستى پارتى تەواو خستومیەتە گومانەوە، كەبۆچى ولەبەر چى پارتى وا خەم سارد وبێدەنگە، بۆچى لەسنورى دەسەڵاتى ئەو هیچ ئاڵۆزى و بارگرژیەك روونادات؟
بۆچى تەواوى سەركردە باڵاو پلە دارەكانى سوپا كە هەڵدێن روو لە هەولێر و دەسەڵاتى پارتى دەكەن؟
بمانەوێت یان نا ئەم شەڕە شەرێكى كۆنە قین و مەزهەبیە، رەگ و ریشەو مێژوویەكى دێرینى هەیە،سونە وشیعە بەدرێژایى مێژوو هەر لەخەلافەتى ئیمامى عەلى یەوە ئەو ناكۆكى و ناتەبایى یە بونى هەبووە،بەڵام ئێستا بە هۆى بێ عەقڵى وپاشكەوتوى عەرەبى خێڵەكى و دەوڵەتانى دەوروبەر، ئاگرى شەڕەكە خۆش بووە.ئەمە بۆخۆى بەهانەو چەكێكى باش و كاریگەرە تا سەرلەنوێ ئاگرى شەڕ و ماڵویرَانى پێ بەربدەنەعێراق و ناوچەكە بۆخۆشیان لەبەرەكەى بخۆن.
مەسعود بارزانیش لەم شەڕە پیلان و ئاڵۆزیە پشكدارە، گەر بیرمان بێت ئەو ساڵێكە خۆى بۆ دژایەتى شیعە و حكومەتى مالیكى یەكلا كردۆتەوە، بەئاشكراو بێ ترس پیشتگیرى عەرەبى سونە دەكات و، زوو زوو میواندارى لایەن و كەسایەتەی سیاسیە سونیەكان دەكات، بەدەر لەوەش، لەمێژە مەسعود بارزانى بۆتە جەنەڕالێكى سوپاى توركیا و پیاوى ئەردۆغان ،كە توركیاش ئێستا نوێنەرایەتى سوننە دەكات و لەدژى شیعە و دەسەڵاتى مالیكى لەكاردایە.
بۆچى موسڵ كرایە ئامانج؟
1-گرتنى موسڵ بەو ماوە كەمەو بەبێ تەقە و كوشتار، هەڵهاتنى سەدان هەزار چەكدار، شتێكى قبوڵ نەكراوە. مایەى هەزاران پرسیارە؟ بەیاننامەكەى نوجێفى و ناوهێنانى داعش بەموجاهدین و ئاسانكارى بۆیان، تەواوى دەستەكەى كەشفكرد، لەسەرێك هەموو ئەو چەك و جەبخانەو تەقەمەنیانەى لەوێ هەبوو،دەستان بەسەردا گیرا، بردرانە سوریا، بۆ ئەوەى لەوێ شەڕى دژى بەشار ئەسەدى شیعەى پێبكرێت، لەسەرێكى دیكەشەوە پەیامێك بێت بۆ مالیكى كە، دڵنیابێت هەرگیز سوننە و نابێتە پارێزەرى عەقڵیەت و حوكمدارى شیعە .
2-گەر بزانین مەسعود بارزانى و پارتى بەردەواملە شەڕ و ململانیانە لەسەر رۆژئاوا و دژایەتى خۆیان بۆ یەپەگە وپەكەكە بەئاشكرا خستۆتە روو، بەهەمووشێوەیەك گوشارو ئابڵوقە دەخەنە سەر ئەوان، لەبەر ئەوەى ئەو هێزانە نوێنەرى راستەقینەى گەلن، تاكە هێزێك كە بتوانێت لەرۆژاوا(كوردستانى سوریا) شتێك بۆكورد بەدەست بێنێت ،تەنها و تەنها هەر یەپەگە و پەكەكەیە، كە بونەتە جێگاى متمانەو باوەڕى میللەت، ئەمەش بۆ توركیا بەسانایى هەرس ناكرێت،كوردى پارچەیەكى دیكەش ،كە هاوپەیمان وگرێدراوە بەپەكەكەوە هەرێمى سەربەخۆى هەبێت، هەم زەنگى خەتەرە بۆ كوردانى وڵاتەكەى خۆشى، هەم ئابورى بەرژەوەندیشى ئەخاتە مەترسیەوە، بۆیە چ پارتى وچ توركیا ناتوانن لەهەمبەر هێزى یەپەگە خۆیان رابگرن و زامنى ئارامى سنور بكەن، بۆ ئەوەش چۆن لەرابردودا هاوكارى مادى و مەعنەوى داعش و گروپە ئیسلامیەكانیان ئەكرد لەدژى كورد،ئەوا ئێستا زیاتر دەیكەن داعشیش لەجاران دەستى كراوەتر دەبێت، دەتوانێت لەهەردوو سنورى توركیا و پارتى جموجوڵ بكات.
3- ولایەتى موسڵ كە شارەكانى هەولێر و كەركوك وسلێمانى دەگرێتەوە، خەونێكى سەدان ساڵەى داگیركەرى توركیایەو هەمیشە چاوى تەماعى لەسەرە و ئەیەوێت بەهەر نرخێك بێت بیخاتە سەرنەخشەى وڵاتەكەى خۆى، بەتایبەت بۆ ئەورۆ كە خێر و بێرەكەى لەئەندازە بەدەرە، هەروەها حكومەتى عێراقیش لاواز وبێ دەسەڵاتە، لەولاشەوە مەسعود بارزانى گلۆپى سەوزى بۆداكیرساندوە رێگاى خۆشكردوە تا بەكەیفى خۆى جموجوڵ وبنكەى سەربازى دابنێت، رەنگبێت بەهاوكارى داعش و سوننە پێگەى خۆى لە موسڵ قایم بكات، گەر بزانن داعش لەخۆڕاو بەبێ هیچ بەهانەیەك خەڵك دەكوژێت،كەچى لەموسڵ چەندین دیبلۆمات و كەسانى كونسوڵگەرى توركیاى دەست بەسەر كرد، بەبێ ئەوەى توركیا بۆیان تەنگە تاو بێت ،یان داواى ئازادكردنیان بكات، بەسانایى رزگاریان بوو،ئەمەش ئەوە دەرئەخات كە داعش و توركیا تەبا و كۆكن.
4-موسڵ گەورەترین شارى عێراقى سوننە نشینە، زۆرترین سەركردەى سەربازى پلەدارەكانى عێراق چ ئێستا وچ سەردەمى رژێم خەڵكى ئەوێن، پەلامار و گرتنى شارێكى وا گەورە وگران، شتێكى محاڵە،گەر بەشەڕە بەردیش بوایە بەهەفتە یان دەرۆژ نەدەگیرا، بەڵام خۆبەدەستەودان و تەسلیم بوون بەهێزێكى كەم و سنوردار و كەم چەكى وەكو داعش، چەندین ماناو واتا هەڵدەگرێت، دیارترینیان، شكاندنى شكۆ و هەیبەتى سوپاى عێراقە، تاوا لەخەڵكى عێراق بكات هەرگیز سڵ لەوسوپایە نەكەنەوە، سوپایەكى بەزیو ترسنۆكە، سەربارى ئەوەش، هەرگیزاو هەرگیز سوپاىمالیكى ناتوانیت لە سنورى دەسەڵاتى سوننەدا پێگەى هەبێت. لەوانەش زیاتر، هۆشداریە بۆمالیكى تا پێى بڵێن واز لە دژایەتى سونەبێنەو وەرەوە هۆش خۆت، چیتر بیر لە ولایەتى سێ یەم مەكەرەوە، گەر نا ئەوا بەغداو شارەكانى دیكەش بەهەمان دەرد دەچن
ئەى كورد چى بكات وچۆن لەمەسەلەكەبڕوانێت؟
وەكو بۆچونى خۆم پێم باشە كورد نەبێتە لایەن و تەرەفى هیچ مەزهەبێك، ئاشكرایە كە دەسەڵاتى یەكێتى لەژێر كاریگەرى ئێراندایە وئێرانیش مالیكى وشیعەى مەتڵەبە، بۆ ئەوەش پێویستى بە هاوكارى كوردە، وەك باسدەكرێت ئێران گرنتى داوە بە یەكێتى كە بەیعەت بداتەوە بەمالیكى بۆ ولایەتى سێ یەم ،ئەویش جێگەكەى تاڵەبانى بۆ وەردەگرێتەوە.هەروەها لە ئەنجومەنى پارێزگاو حكومەتى هەرێمیشدا بشكى باشى بۆ مەیسەر دەكات. پێویستە كورد لەوە هوشیارتر وچاوكراوەتر بێت،بە پێدانى پۆست و پلە نەكەوێتە شەڕێكى نەخوازراوە، وە دوژمنێكى دیكە بۆخۆى پەیدا نەكات، من پێم باشە پێشمەرگە دورو نزیك خۆى لەو شەڕە هەڵنەقورتێنێ، تەنها پاسەوان و پارێزگارى لەسنورى خۆى بكات،تا ئەوشوێنەى كەلەنەخشەدا سنورى كوردستانە بچێتە پێشەوەو پێگەى خۆى لێ دابنێت، وەك تەماشاكار لە رەوشەكە بڕوانێت، با ئەوان بۆخۆیان ئەژدادى یەكتر دەربێنن و یەكترى تەفروتونا بكەن، چونكە كورد زۆرى چێشتوە بەدەست عەرەبەوە، بەدرێژایى مێژوو هەر زاڵم بوە بەسەریەوە.شەڕى هەردولا بەقازانجى كوردە ئەگەر بزانین و لەخۆمانى تێك نەدەین، تا ئەوان بێ هێز ولاواز وبەزیو بن, بەسوودى ئیمە كۆتایى دێت، پاشەڕۆژ بمانەوێت یان نائەوان رێك دەكەونەوە ،یەكەم خاڵیشیان لەسەر ئەوە كۆك دەبن كە دژایەتى كورد بكەن و،نكوڵى لەمافى كورد بكەن.
خۆزگە بەناوو سەركردایەتى سیاسى كورد، بەعەقلأ لۆژیك مامەڵەى لەگەڵ رەوشەكەدا دەكرد، بەهەستیارانەوە بجوڵێت ولێدوان بدات و ببَتە خاوەن یەك گوتار و هێز،پارتى نەڵێ سیر ویەكێتى بڵى پیاز، ئەوبۆخاترى توركیا ئەم بۆخاترى ئێران ئاگر لەخەرمانى چەند ساڵە بەرنەدەن.چاڵدێران وسەعد ئابادێكى دیكە نەخەنەوە سەر مێزى سیاسەت.
ئەوەى كەماوە باسى بكەم ئاماژەى پێبدەم، ئەوەیە لەتەواوى وڵاتانى جیهاندا،كاتێك بارو زروفێكى نەخوازراو روو لە وڵات دەكات، جا كارەساتى سروشتى بێت یان شتگەلى دیكە، سەرۆكەكەى واز لەهەموو شتێك دێنێت وئەو پرسە دەكات بە دەستێكى كارەكانى، كەچى ئاغاكەى ئێمە سەرۆكە نەزان و نەخوێنەوارەكەمان، لەگەرمەى ئەم كێشەو فەرتەنەیەدا كە خەریكە عێراق پارچە پارچە دبێت و هەموو لایەك هاتونەت سەرخەت و هەریەك بەشێوە و رەنگێك خۆى بۆ ئەگەر و پێشهاتەكان ئامادە كردوە،كەچى جەنابى كڵاوسوور زۆر بێخەمە و مێش میوانى نى یە، لەدەرەوەىوڵاتەوە خەریكى گەشت و گەڕانە. ئیتر مرۆڤ چۆن لەروى بێت بڵێت مەسعود سەرۆكمە،ئایا پێتان وانى یە كە مەسعودیش كاراكتەرێكى سەرەكى ئەو گرژى و ئاڵۆزییەیە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست