مامۆستایه‌ک که ده‌ستدرێژی سێکسی کردۆته سه‌ر منداڵ، ئیستا له هه‌ولێر مامۆستایه
Friday, 16/11/2012, 12:00
ئه‌یسه‌ر ئه‌لسوهه‌یری عه‌ره‌بێکی عێراقییه، له سوید مامۆستای ته‌کنیکی کۆمپیته‌ر بووه، پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کی سوییدا کارده‌کاتد، دوایی ده‌رده‌که‌وت که ئه‌م کابرایه منداڵبازه، گومانی ده‌ستدرێژی سێکسیی لێده‌کرێت بۆ سه‌ر زیاتر له 58 کچی منداڵ، له‌سه‌ره ئه‌وه ده‌گیرێت، 10 ساڵ حوکم ده‌درێت، پاش ته‌واوبوونی نیوه‌ی زیندانییه‌که ساڵی پار و له رۆژی 14 / 12 / 2011 له سوید ده‌رکرێت و به فڕۆکه‌یه‌ک ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌کرێته‌وه.
ئه‌م کابرا تاوانباره چۆته مێژووی تاوانبارانی سویدیه‌وه که هه‌موو که‌س ناوه‌که‌ی ده‌بیست سڵی لێده‌کاته‌وه، ئه‌و ناوسراوبوو به (Alexandramannen)، ئه‌مه‌ش ناوێکی ئه‌لێکساندرا ناوی کچه که له ئینته‌رنێتدا خۆی وه‌ک کچێک ناساندووه، واته پیاوه‌که‌ی که ناوی ئه‌لکساندرایه. هه‌واڵی رۆژنامه‌کانی سوید ئه‌مڕۆ رایده‌گه‌یه‌نن، که ئیستا له شاری هه‌ولیر ده‌سه‌لاتی کوردی و حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ک مامۆستا له قوتابخانه‌یه‌ک دایانناوه و وانه‌ی کۆمپیته‌ر به منداڵانانی کورد ده‌ڵێته‌وه. کچێکی 13 ساڵ له ژێر ده‌ستی ئه‌م تاوانباره‌دا کچێنی له ده‌ستداوه و سکی پڕ بووه. باسی ده‌ستدرێژیی و قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌ی کردوویه‌تی له کتێبێک‌دا جگیای نابێته‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ک زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کوردستانپۆست په‌یوه‌ندیی کرد به‌و رۆژنامه سویدییه‌وه، که هه‌والاکه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، له وه‌لامدا رۆژنامه‌نووسێکیان وتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له کوردستانه‌وه دوورین و به فاکت ده‌بێت قسه بکه‌ین، نامانه‌وێت بچینه ناو باسی که‌سێکه‌وه که هیچ په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و که‌سه لێره هیچ پاشه‌رۆژ و شانسێکی نه‌مابوو، پێمان خۆشه خه‌ڵکی کوردستان له مه‌ترسی ئه‌م که‌سه ئاگاداربکه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر پێیان بڵین ئه‌و که‌سه زۆر خه‌ته‌ره و ئاگاداری کچ و منداڵه‌کانی خۆتان بن، چونکه که‌سێکی نه‌خۆشه و ده‌ستدرێژی سیکسی ده‌کاته سه‌ر منداڵ و له‌وانه‌شه پاش ده‌ستدرێژییه‌که له‌ناویشیان به‌رێت، هه‌روه‌ک چۆن له فلیمه سامناک و ترسناکه‌کاندا نمونه‌یان زۆره.
کوردستانپۆست وه‌کو په‌رپرسیارییه‌تیه‌ک بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی بۆ شاری هه‌ولیر، ئه‌م هه‌واڵه راده‌گه‌یه‌نه‌ێت، هه‌رچه‌نده ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که به‌رپرسانی هه‌ولیر به‌مه‌یان زانیوه و ده‌ریان کردووه، به‌ڵام گومان ده‌کرێت له هه‌ولیردا مابێته‌وه و له شوێنێکی دیکه دایانمه‌زراندبێت، یان ره‌نگه هه‌واڵه‌که درۆبێت و له‌وێ مابێته‌وه، بۆیه هیوادارین هه‌رچی ئه‌مه ده‌خوێنێته‌وه زوو که‌سوکاری ئه‌و منداڵانه ئاگاداربکاته‌وه، که منداڵه‌کانیان له‌و کابرایه دوور بخه‌نه‌وه، چونکه حکومه‌تی هه‌رێم و پارتی و پاراستن به‌ته‌نگ ئابڕو و شه‌ره‌فی هاونیشاتیمانی خۆیانه‌وه نایه‌ن، هه‌رچی که‌سانی تاوانبار و به‌ده‌ره‌وشت و مه‌ترسیداره ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردستاندا جێگایان کراوه‌ته‌وه و له خۆیانیان نزیک کردۆته‌وه، پایه و پله و پۆستیان پێداوان، ده‌نا چۆن رێی تێده‌چێت کابرایه‌کی عه‌ره‌ب له شاری خۆی و له به‌غدا جێگای نابێته‌وه به‌ڵام دێته هه‌رێمی کوردستان به ئاسانی کاری ده‌ستده‌که‌وێت!؟
له خواره‌وه لینکی ئه‌و باسه له سایته سویدییه‌که و به ئینگلیزی بخوێننه‌وه، که وێنه‌ی ئه‌و تاوانباره منداڵبازه‌ی تێدایه، له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ئه‌و قوتابخانه نمونه‌ییه‌ی، که ئیستا وه‌ک مامۆستای ته‌کنکی کۆمپیته‌ر له هه‌ولێر کاری تێدا ده‌کات، دووباره هیوادارین هه‌موو هه‌ولێرییه‌کانی لێ ئاگاداربکرێته‌وه:
ئه‌و قوتابخانه‌یه زۆربه‌ی منداڵی کاربه‌ده‌ست و سیاسیی، و بازرگانه ده‌سترۆیشتووه‌کانی تێدایه، هه‌ندێک له‌و مندالانه پێشتر له سوید خوێندویانه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ کوردستان.
هه‌ر که‌سێک زانیاری له سه‌ر ئه‌و مامۆستایه هه‌یه بۆمان بنووسێت.
وێنه‌ی مامۆستاکه و قوتابخانه نمونه‌ییه‌که:
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article15756506.abhttp://www.aftonbladet.se/nyheter/article14076269.abhttp://www.aftonbladet.se/nyheter/article14027480.abhttp://www.aftonbladet.se/nyheter/article13979328.abhttp://www.aftonbladet.se/nyheter/article11641129.abhttp://www.aftonbladet.se/nyheter/article11574800.abhttp://www.aftonbladet.se/nyheter/article10927203.abhttp://www.aftonbladet.se/nyheter/article10859327.ab به ئینلیزی
http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2012/11/state6616.htm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست