کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فراكسیۆنى گۆڕان ... ئاى لەبڵندى هەڵوێستان !!..

Wednesday, 08/02/2012, 12:00


.




هەموو(28/10/ 2009) تان لەبیرە، كاتێك فراكسیۆنى گۆڕان و یەكگرتو ، لەنێو پەرلەمان دەنگ و متمانەیان بەنیوەى یەكەمى كابینەى شەشەمى دكتۆر بەرهەم نەبەخشى و هاتنە دەرەوە، ئەوێ ڕۆژێ پاساوى یاسایى و شەرعى خۆتان بۆ دەنگدەرەكانتان خستە ڕوو.
ئەمڕۆش لەسەر و بەندى دەنگ و متمانە بە نیوەى دووەمى كابینەى شەشەمى نێچیرەڤان بارزانى ئەرك و تۆخكردنەوەى دەنگى دەنگدەرانتانە بەوەى هەمان هەڵوێست وەربگرن.
بۆ ئەوەى بەهەق بەردەوامى بەئەرك و پێگەى ئۆپۆزسیۆن بونى خۆتان بدەن، ڕەوایەتى ئەوەیە كە پرانسیپەكانى هەوێنى سیستمى سیاسى دروست سەبارەت لە پرۆسێسى بڕیاردانى سیاسەتى گشتى بدەن بە ڕووى دەسەڵاتى كوردیدا.
وەك دەبینن، لە هەرێمى كوردستان بەتایبەت لە دواى 17ى شوباتى 2011 ئیدى قورسایى ئەركى ئۆپۆزسیۆن دەیان جار و كەڕەت گەورەتر بووە.
چاكسازى ڕیشەیى دەیان پرۆژەو دیدو بۆچۆن خراوەتە بەردیدى دەسەڵاتدارانى هەرێمى كوردستان.
كارى پەرلەمان دەركردنى تەشریعە بۆ چاكەى گشتى و بەڕێوەبردنى وڵات.
كارى دەوڵەتدارى پەرلەمان سەرچاوەیەتى لەژێر چەترى دەستورێكى دیموكراس و ئیجماعى نیشتمانى لەسەر بێت.
مەخابن لە غیابى دەستوردا یەك لە هەرێمە دەوڵەمەندەكان بەسامانى سروشتى ، هەرێمى كوردستانە.
بڕوانن ، تەواوى كایە ژیاریەكان چۆن سست و لاوازو ناشەفاف هیچ ستراتیژێك نیە بۆ دروستكردنى ماڵى كوردى ڕاستەقینە.
هەموو بوارەكانى ژیانى ئەم هەرێمە ، دەست بۆ هەر بوارێك دەبەیت، سەراپا نوقمى شكست ونەبونى پلانە.
دادپەروەرى و یەكسانى و هاوڵاتی بوون، تەنها دروشمى بریقەدارو تاساوە.
فەزاى سیاسى و ململانێى سیاسى ، دەستاو دەستكردنى دەسەڵات، مەرجى وشیارى دام و دەزگا ناڕەسمیەكانى هەر دەوڵەتێكن.
هەرێمى كوردستان زێدەتر لە بیست ساڵە ئەزمونێكى شكست خواردوى لە دەوڵەتدارى و بەڕێوە بردن پەیڕەوكردووە.
گەنجى وڵات وشك هەڵاتون بەدەست بێ كارى و نەبونى فورسەتى ژیان . نیوەى یەكەمى حوكمەتى دەسەڵات سولفەیەكى پێنج ملیۆنى قەرزە كوێرەیەكى فەراهم بۆ گەنجان كرد.
ئەمەندەیان كوتاوەتەوە بەچاویاندا زۆر جار هەست بەشەرم دەكەن. هەرچەندە زیادكردنى سولفەى هاوسەرگیرى پرۆژەى ئێوەبوو.
ئێوە دەنگى نیوملیۆن مرۆڤى بەش خوراو دڵسۆزو خاوەن ئینتیماى ڕاستەقینەن .
شێرە ژن و پیاوە جوامێرەكان ، هەر ئەوەتان لێ چاوەڕوان دەكرێت كە : سەربەرزانە ڕۆژى متمانە بە نیوەى دووەمى كابینەى شەشەمى حوكمەتەكەى نێچیرەڤان بارزانى بایكۆتى كۆبونەوەى پەرلەمان بكەن و سەربەرزانە دەنگى نا بۆ متمانەدان بە حوكمەتى حیزبى بدەن!!...

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە