ئۆجه‌لان : ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ی ئاکه‌په که باسی لێوه ده‌که‌ن، ته‌نها پیلانێکه بۆ له‌ناوبردن و من خاوەن لە كەرامەتی خۆم و گەلەكەم �
Sunday, 18/07/2010, 12:00
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رۆژی چوارشه‌ممه دیداری له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی ئه‌نجام دا و ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو که له به‌رامبه‌ر ئه‌ودا گۆشه‌گیری توندتر کراوه.
ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان کردووه که رادیۆکه‌یان لێسه‌ندۆته‌وه و ئه‌و نامانه‌شی راده‌ست ناکه‌ن که بۆی ده‌نێردرێن.
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها گوتی: زیاترکردنی فشاره‌کان و توندترکردنی ئه‌و گۆشه‌گیرییه، په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی ده‌ره‌وه هه‌یه و ،هۆشداری ئه‌وه‌یدا که ئاکه‌په ئاماده‌کاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی نوێ ده‌کات.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی ئێستای زیندانی ئیمرالی ئه‌م زانیارییه نوێیانه‌ی به پارێزه‌ره‌کانی راگه‌یاند:" ئه‌وه هه‌فته‌یه‌که من ناتوانم گوێڕادێری رادیۆ بم. بۆ چاکردنه‌وه‌ی بردوویانه و هێشتا نه‌یانگه‌ڕاندۆته‌وه. گرفتی هه‌ناسه وه‌رگرتن زۆر زێده بووه. هه‌ربۆیه من ناتوانم بخه‌وم. هه‌ندێکجار ده‌ربیجه‌ی ده‌رگاکه ده‌که‌مه‌وه و ده‌مه‌وێ له‌ده‌ره‌وه هه‌وا هه‌ناسه وه‌ربگرم. ئیدی نامه‌کانیش راده‌ستی من ناکه‌ن و له 15 نامه ده‌ستیان به‌سه‌ر 13ی‌دا گرتووه. "
ئۆجه‌لان رایگه‌یاند ئه‌و ئامێره جێگیر ده‌که‌ن که توانستی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانیدا ده‌یکات، بۆ نووسین وه‌ریبگێڕێت.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و فشارانه‌ی زیندان په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی ئه‌و دوو هه‌فته‌یه‌ی رابردووه‌وه هه‌یه.
ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که ئه‌و فشارانه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برێن نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئاماده‌کاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی نوێ ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان هۆکارێکی دیکه‌ی ئه‌و فشارانه‌ی ده‌ستنیشان کرد که ئه‌ویش راپۆرته‌که‌ی سی پی تییه.
ئۆجه‌لان له‌مباره‌یه‌وه گووتی:" راپۆرته‌که‌ی سی پی تی ئاشکرا کرا. من پێشتریش گوتبووم؛ سیسته‌می ئیمرالی. ئه‌و سیسته‌مه به هاوکاری له‌گه‌ڵ سی پی تی به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌مه ده‌زانرێت. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن له جددیه‌ته‌وه دووره. مادام ئێوه ئه‌و شتانه باس ده‌که‌ن، که‌واته وه‌رن و خاوه‌ندارێتی له گووتنه‌کانی خۆتان ده‌ربکه‌ون. به‌ڵام خاوه‌ندارێتی له‌هیچ قسه‌یه‌کی خۆیان ده‌رناکه‌ون. ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن هاوکاریکردنه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان کرد که پێشنیاره‌کانی سی پی تی دوورن له ڕاستییه‌وه.
" سی پی تی ده‌ڵێت؛ به‌و مه‌رجه‌ی که‌وا نامه‌که‌ی نه‌کرێته‌وه و نه‌خوێنرێته‌وه ده‌توانێت له زیندانه‌وه بینێرێت. گه‌ل ئه‌مه ده‌زانن، چیده‌ڵێن، جا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م زیندانه گوێ له‌و داخوازییانه ده‌گرێت.؟ تۆ 50 جار داواش بکه‌یت، دیسان هه‌ر نامه‌کان ده‌که‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر رێگه‌یه‌کی وه‌ها بکرێته‌وه، ئه‌وا من هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک نامه بۆ ئه‌وان ده‌نێرم. به‌ڵام ئه‌وشتانه‌ی که‌وا سی‌پی‌تی باسیان ده‌کات، مومکین نییه لێره جێبه‌جێ بکرێت. ئه‌وان ده‌ستیان خستۆته ناوده‌ستی یه‌کتره‌وه، به هاوکاریکردنی یه‌کتری نێوان سی‌پی‌تی، کۆنسه‌ی ئه‌وروپا و تورکیا رێگیری له‌سه‌رله‌نوێ دادگاییکردنه‌وه ده‌که‌ن.
ئۆجه‌لان هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و فشارانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ری وه‌کو به‌رخۆدانێکی شکۆمه‌ند به‌ناو کرد و گووتی:" پێویسته ره‌وشی ئێره‌ی من باش ببێته مایه‌ی تێگه‌یشتن. من لێره‌وه ناڵێم؛ شه‌ڕ بکه‌ن، خۆی له‌خۆیدا هه‌لومه‌رجی ئێستای من بۆ ئه‌مه هاوکار نییه. که‌جه‌که هه‌یه، به‌ده‌په هه‌یه و منیش هه‌م. من لێره‌وه هه‌میشه ده‌ڵێم؛ با که‌س لاسایی من نه‌کاته‌وه. ره‌وشی ئه‌وان له من جوداتره. به‌و ڕه‌وشه‌ی له‌ئارادایه؛ من ناتوانم رێبه‌رایه‌تی پارتی بکه‌م. من لێره بۆچوونی خۆم ده‌رده‌بڕم. ئه‌وه‌ی من لێره‌وه ده‌یکه‌م به‌رخۆدانێکی شکۆمه‌ندانهیه. من خۆ له‌هه‌وڵدانی خۆکوشتن به‌دوور ده‌گرم، من تا دواهه‌ناسه به‌رخۆدان ده‌که‌م."
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌درێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر هاوکاری نێوان ئه‌ردۆغان و باشبوخ. ئۆجه‌لان گوتی؛ ئه‌و هاوکارییه مه‌ترسیدارتره له هاوکارییه‌که‌ی سه‌رده‌می چیله‌ر و گوره‌ش له ساڵی 1993دا. ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له ڕێخستنه‌کانی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان کرد و گوتی: من وه‌ڵامێکی ئه‌رێنیم دایه‌وه به بانگه‌وازییه‌که‌ی ئێوه له پێناو ئاشتیدا، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت بانگه‌وازییه‌که‌ی ئێوه‌ی پشتگوێخست و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌رفراوانتر کرده‌وه. پرسیارێکی وه‌هاشی وروژاند، ئایا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئێوه چ هه‌ڵوێستێکتان نواند؟
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هه‌ڵوێستی حکومه‌تی ئاکه‌په‌ی له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کورد به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاند:" هیچ نیازێکیان نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌که. ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ی که باسی لێوه ده‌که‌ن، ته‌نها پیلانێکه بۆ له‌ناوبردن. ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌نێوان تورکیا و ئیسرائیلیشدا هه‌یه، پارچه‌یه‌که له‌و پیلانه. "
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به‌و مژاره به‌مشێوه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو:" هێرشه‌که‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئه‌و کاروانه‌ی که یارمه‌تی ده‌گواسته‌وه بۆ غه‌ززه، وه‌ک ئه‌وه نییه که باسی لێوه ده‌کرێت. ده‌ردی ئه‌وان ناردنی هاوکاری بۆ غه‌ززه و مردنی 9 که‌س نییه. قه‌یرانی " یه‌ک خوله‌کی" هیچ په‌یوه‌ندیی به غه‌ززه و پرسی فه‌له‌ستینه‌وه نییه. ئامانجی سه‌ره‌کیان ئه‌وه‌یه که ئیسرائیل له‌دژی کوردان هان بده‌ن و په‌لکێشی پیلانی له‌ناوبردنی کوردانی بکه‌ن. ده‌یانه‌وێت ئیسرائیل، ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواش له‌و پیلانگێڕییه تێوه‌بگلێنن.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که چاوه‌ڕوانییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئیسرائیل، ئه‌مریکا و ئێراق یه‌کانگیر نه‌بوون و گووتی:" خۆی له‌خۆیدا تورکیا ته‌نها ده‌توانێت به ڕێگای فرۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی هێرشه‌کانی پێک‌بێنێت، ئه‌گه‌رنا هیچی تری له‌ده‌ست نایه‌ت.
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر هاوکاری نێوان تورکیا، ئێران و سوریا، و گووتی؛ ئه‌و هاوکارییه‌ش هیچ ئاکامیکی نابێت.
سه‌باره‌ت به‌و مژاره وه‌هایگووت:" من باوه‌ڕ ناکه‌م که سوریا ده‌ست به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بکات. پێشتریش هه‌واڵی له‌و شێوه‌یه بڵاو کراونه‌وه. لایه‌نه‌کانی شه‌ڕخواز هه‌واڵی له‌و شێوه‌یه‌یان ئاماده ده‌کرد و بڵاویان ده‌کردنه‌وه.
سوریا داوکارییه‌کانی تورکیا هه‌روا زوو په‌سند ناکات. ئێرانیش له تۆپبارانکردنی سنوره‌کان زیاتر، هیچیتر ناکات.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که هاوکاری هه‌ره مه‌ترسیدار له‌دژی کوردان، ئه‌و هاوکاریه‌یه که له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شدا پێشخراوه.
دیداره مێژووییه‌که‌ی له "دۆڵمه باخچه"، سه‌ره‌تای قۆناخێکی نوێیه. من ئه‌وکاتیش گوتبووم؛ ئه‌و دیداره له‌سه‌ر بنه‌مای کوردان ڕێکخراوه. ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕاستییه‌ش که‌وتۆته ڕوو. ئه‌ردۆغانیش ئه‌و کات گووتی؛ ئه‌و تا مردن ناوه‌ڕۆکی ئه‌و دیداره ئاشکرا ناکات.
ئه‌ردۆغان له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌ش له‌دژی کوردان ڕێککه‌وت. به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتداری خۆی مسۆگه‌ر کرد. من ئێستا بیرده‌که‌مه‌وه، ئایا ئه‌رگه‌نه‌کۆنی پێشوو مه‌ترسیدارتر بوو یان ئه‌رگه‌نه‌کۆنی نوێی ئاکه‌په؟. ئایا هاوکاری نێوان چیله‌ر و ئه‌رته‌ش له‌ساڵی 1993دا مه‌ترسیدارتربوو یان ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و ئه‌رته‌ش؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی بۆم ڕووننه‌بۆته‌وه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم هاوکارییه‌که‌ی ئه‌مڕۆ مه‌ترسیدارتره.
ئۆجه‌لان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی هاتۆته ئاراوه گووتی:" کاتێک داواکارییه‌که‌ی 99 دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی له‌پێناو ڕاگرتنی شه‌ڕدا گه‌یشته ده‌ستم، من زوو ئه‌و داواکارییه‌م په‌سه‌ند کرد. ئێستا ده‌ڵێم، چاولێکه‌ن من وه‌ڵامیکی ئه‌رێنیم به بانگه‌وازییه‌که‌ی ئێوه دایه‌وه. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ک هه‌فته به‌سه‌ر بانگه‌وازییه‌که‌دا، حکومه‌ت ده‌نگی لێوه نایه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه گوڕیان به ئۆپه‌راسیۆنه‌کان دا. باشه ئایا ئێوه هیچ حیسابیکتان له حکومه‌ت خواست؟
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکی له‌پێناو له‌ناوبردنی کوردان به‌مشێوه‌یه ڕاڤه کرد:" ئه‌و بانگه‌وازیانه‌ی که ئاڕاسته‌ی ئێمه ده‌کرێن، ئێمه ده‌که‌نه قوربانی، به‌ڵام هیچ حیسابێک له ده‌وڵه‌ت ناخوازن. ئه‌وه‌تا ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت; له‌کام گۆشه‌ی جیهاندا ده‌وڵه‌ت له‌به‌رامبه‌ر که‌سانی چه‌کدار له‌چیاکاندا بێده‌نگ بووه؟ ئه‌و دڕنده‌ییه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ته‌رمی گه‌ریلاکان په‌یڕه‌وکراوه له‌به‌رچاوانه. به‌ساغیش ده‌گیرێن، ده‌یانکوژن. به‌و کرده‌وانهیان، شکۆمه‌ندی ئێمه بنپێ ده‌که‌ن. ئێمه ده‌ڵێین؛ با هێزه‌کانی گه‌ریلا له‌هه‌رێمێکدا له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبکرێنه‌وه و ده‌رگاکان به‌ڕووی سیاسه‌تدا بکرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان پێداگیری له‌سه‌ر له‌ناوبردن ده‌که‌ن. حکومه‌ت ئاماده‌کاری ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره ده‌کات. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌ڕووی کولتوری، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و سه‌ربازییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت".
ئۆجه‌لان جارێکی دیکه چه‌مکی تێکۆشانی ده‌ستنیشان کرد و به‌بیرهێنایه‌وه که ئه‌و له‌ساڵی 1984وه به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له رێبازه‌کانی شه‌ڕکردن گرتووه و گووتی:" من هه‌مان ڕه‌خنه له چالاکییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ش ده‌گرم.
ئۆجه‌لان چالاکییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌کو چالاکی دۆنکیشۆتانه به‌ناوکرد و گووتی ،ئیدی نایه‌وێت هیچ که‌سێک ژیانی خۆی له‌ده‌ست بدات.
ئۆجه‌لان بۆجارێکی دیکه‌ش سێ پێشنیاره‌که‌ی دووپاتکرده‌وه.
رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که له‌ساڵی 1984وه ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر شێوازه‌کانی شه‌ڕ هه‌یه، که له‌ناو په‌که‌که‌دا به‌ڕێوه‌چووه.
ئۆجه‌لان وه‌ها ره‌خنه‌کانی خۆی خسته‌ڕوو:" پێش قه‌ڵه‌مبازی 1984 من هه‌ڤاڵانی خۆم ئاماده کرد و ره‌وانه‌ی وڵاتم کردنه‌وه. کاتێک من ئه‌وانم په‌روه‌رده ده‌کرد من به‌وانم نه‌گووت؛ بڕۆن منداڵ و ژن بکوژن. به‌ڵام پێشتریش باسم لێیه‌وه کردبوو؛ بۆ به‌کرێگیراوێک، سێ چه‌ته‌که و چوارچه‌ته‌که و پێنج چه‌ته‌که له‌دژی گونده‌کان چالاکییان ئه‌نجام دا. واتا ئه‌مانه کرده‌وه‌ی که‌سانی وه‌ک هۆگر، شاهین بالیچ، جه‌ماله کوێر و شه‌مدینن. من دوای قه‌ڵه‌مبازی 1984 به‌رده‌وام شێوازه‌کانی شه‌ڕی ئه‌وانم ره‌خنه کرد. من ئه‌مه‌م بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ش باس کرد که بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی منیش هاتبوون. ئه‌مه چه‌مکی من نییه بۆ شه‌ڕ.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی کرد که هه‌وڵدان بۆ راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و شێوازانه کاریگه‌رییه‌کی مه‌زنی له‌سه‌ر بڕیاڕی چوون به‌ره‌و ئه‌وروپا له‌ساڵی 1999دا هه‌بوو.
ئۆجه‌لان به‌بیریهیناوه، ئه‌وکاته هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کانم له‌به‌رچاوان گرتبوو و پاشان بڕیاری چوونم دا و وه‌های گووت:" ساڵی 1999دوو رێگام له‌به‌رده‌مدا هه‌بوو؛ چیا و ئه‌وروپا. له‌ئاکامدا ئێستا من لێره‌م. کاتێک که من رێگه‌ی ئه‌وروپام هه‌ڵبژارد دوودڵییه‌کی مه‌زنم هه‌بوو، پێشتریش له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنم کردبوو. ئایا مێژوو چۆن ئه‌مه ده‌نووسێته‌وه، من نازانم، به‌ڵام من بڕیاڕێکی به‌مڕه‌نگه‌م دا. ئه‌گه‌ر من بچوومایه چیا، ئه‌وا ئۆپه‌راسیۆنێکی مه‌زن پێکده‌هات. له‌وانه‌بوو منیان له‌ناوبردبایه. ئه‌گه‌ر منیان له‌ناویش نه‌بردبایه، له‌وانه‌بوو من وه‌کو ئه‌و هه‌ڤاڵانه بوێر نه‌بوومایه.
رێبه‌ری گه‌لی کورد داوای کرد شێوازه‌کانی شه‌ڕ به‌شێوه‌یه‌کی راست به‌ڕێوه‌ببرێن و له‌مباره‌یه‌وه گووتی:" من ئه‌و چالاکییانه‌ی که‌وا له‌دژی بنکه سه‌ربازییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌برێن ،وه‌کو شێوازه‌کانی دۆنکیشۆتانه به‌ناو ده‌که‌م. دۆن‌کیشۆت له به‌رامبه‌ر ئاشی بایی به ڕم شه‌ڕ ده‌کات. لێره‌شدا له به‌رامبه‌ر به‌و بنکه سه‌ربازییانه‌ی به ته‌کنه‌لۆژیای هه‌ره پێشکه‌وتوو ده‌پارێزرێن، نابێت 2 - 3 جه‌وان بچن چالاکی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه شێوازی من نییه. پێویسته شێوازی راست پێشبخرێت. "
ئۆجه‌لان ئه‌وه‌شی به‌تایبه‌ت ده‌ستنیشان کرد که ئه‌و نایه‌وێت هیچ که‌سێک ژیانی خۆی له‌ده‌ست بدات و گووتی:" ئه‌وکاته‌ی سه‌ربازه‌کان له‌چالاکییه‌کاندا ده‌کوژرێن، من دڵخۆش نابم. من نامه‌وێت نه گه‌ریللا و نه سه‌ربازیش بکوژرێن. ئێوه ده‌بینن که چۆن جگه‌ری دایکان ده‌سووتێت؟ ئێمه ناخوازین یه‌ک که‌سیش بکوژرێت، ئێمه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ده‌ده‌ین. له‌پێناو چاره‌سه‌ریدا ئێمه پیلانی خۆمان که بریتییه له سێ قۆناخ، ئاشکرا کرد، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێکی نه‌هاوێشت. چه‌مکی ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری له‌ناوبردنی هه‌ره دژواره."
ئۆجه‌لان سه‌ره‌خۆشی له‌که‌سوکاری ئه‌و گه‌ریلایانه کرد که گیانی خۆیان به‌ختکردووه و سڵاوی له خه‌ڵکی ئامه‌د، موش و جۆله‌مێرگ کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست