ئهوانهی به ناوی ئیسلامهوه سووکایهتیی به ئاینی ئیسلام دهکهن
Thursday, 09/05/2013, 12:00
ئەم بهناو ئیسلامییه سیاسییانهی که به ناوی ئیسلامهوه حیزبیان دروستکردووه و ئاینی ئیسلامیان کردووه به قهڵاغانێک بۆ ئهوهی کهس رهخنهیان لێنهگرێت، ههرچیش رهخنهی گرت ئیتر ئهو کهس کافر و مولحده، دهبێت رهجم بکرێت و ژیانی لێبسێنرێتهوه، ئهم ئیسلامه سیاسییانه که به سهلهفییهکانیش ناسراون، جگه له داردهست و دروستکراوی دوژمنان هیچی تر نیین.
كوڕینە سەیرکهن ئهمانه هەرچى شتێك بۆ خۆیان باش و گونجاو رەوابێت، یان خۆیان پیادەى بكەن، سەد لەسەد حەڵاڵ و رەوا و جائیزە ،ئەگەریش شتێك خۆیان دەستیان پێ نەگات ،یان نەتوانن بەجێى بهێنن، ئەوا دەیخەنە قاڵبى مونكیرات و سەیئات ، هەزاران تەفسیر و تەئویل و شتى بۆ دەدۆزنەوە تا پێت بڵێن لێى دوركەوەرەوە حەرام وگوناحە.
كوڕەكەم تەمەنى تەنها 10دانەساڵە، وەكو هەموو مناڵێك حەزى لە شێوازى تازەى جلوبەرگ و سەرتاشین وملوانكەیە، رۆژێك ملوانەكەیەكى لەمل كردبوو،ناوى خۆى لەسەر بوو، یەكێك لە ناسیاوەكانم لەو كەسانەن كە خۆیان بەخەلیفەى پێنجەم ناگۆڕنەوە، سەیریكرد و وتى ،ئەزانى ملوانكە بۆ پیاو حەرامە، خاسەتەن ئاڵتونیش، لەملى داكەنە و لاى ببە،منیش تاقەتى ئەوەم نەبوو زۆر لەگەڵیا بدوێم، بۆى روونبكەمەوە ،كە ئەوە مناڵە و جارى لەهەمو شتێك بەخشراوە ، تەنانەت ئەرك و فەرزەكانى ئیسلامیشى لەسەر نیە،بۆیە قڕو قەپم لێ كرد، بەڵام بالەوەخۆشترتان بۆباسبكەم،ئەوبەڕێزە زاوایەكیان هەیە، مامۆستاو خەتیبە، كارو پیشەى كڕین وفرۆشتنى ئۆتۆمبَیلە، كە هەمووان دەزانین ، لەگەڵ رێزم بۆ زۆرینەى ئەو بەڕێزانەى ئەو كارەدەكەن ،بەڵام بەتێكڕا هەموو دەزانین،ئەو كارە ئهگهر ساختەچێتى و قۆڵبر نهبێت ناتوانیت لهسهر ئهو پیشهیه بهردهوام بیت، ئینجا سوێند خواردنى درۆ و چاوبەست و هەڵخەڵەتاندنى تیایە، تا بڕێك پارەت دەست دەكەوێت، سەدان سوێندى درۆ و تەڵاقى لابەلا ئەخورێت. ئەمە نمونەى زۆربهی خەتیب و وتاربێژى ئهم ئیسلامییهکانی ئهمڕۆیه، بهتایبهتی ئهوانی که پاره و موچه و خانهنشینیش له حیزبهکان وهردهگرن، له پاڵیشدا و له ژێریسهوه ههزار کاری ناشرین دهکهن.
باش بوو بیرم كەوتەوە، ئیمام خەتیبێكى سەلەفى یش دەناسم و ئاشنایەتیم لەگەڵیا هەیە، ئەویش لەژێر ناو و پەردەى جۆراوجۆردا چەندەها فرتو فێڵى كردوە، تەنانەت كەئەچێت بۆماڵان یان میواندارى، حساب بۆ پەرداخە ئاوى حەرامیش ئەكات،كەچى، چى بێت لەئێوە نهێنى،خودا شاهیدەو ئامادەشم لەودونیاش ببمە مودەعى بەسەریەوە، چیكردبێت باشە؟ جاچى نەكردوە قوربان،! یەكەم، دوو دانە مهعاشى چەور وقەبەى هەیە، لاى حكومەتى هەرێم عینوانى مامۆستایە ، مهعاشى مامۆستایەتى وەرئەگرێت، لاى حكومەتەكەى خاڵە مالكیش ئیمام وخەتیبى مزگەوتە، نەسیحەتى هەزارانى وەكو ئێمە و مانان دەكات ، تا حەرام نەخۆین و غەش و ساختە وفرت و فێڵ نەكەین،دووەم: هەربەوشەوە نەوەستاوە، هەستاوە لەتەنیشت ماڵى باوكى عەرزەیەكى حكومى چاك وتەختى داگیر كردوە كە نە تاپۆى هەیە ونە هیچ، بۆخۆى كردویەتى بەخانوو، ئێستا تیایدا نیشتەجێیه، بۆ ئەوەش پرسیارم لێكرد،وتم باشە مامۆستا ئەى ئەوە حەرام و گوناح نیە؟!زۆر بێ منەت وتى نا،بۆچى؟ ئەوعەرزە یان ماڵى كەسێكە كە نایناسم،یان ماڵى حكومەتە،هەركاتێك خاوەنى بۆ پەیدابو ،لەگەڵى سوڵح ئەكەم ورێك ئەكەوم، بەخۆشى بێت یاخوا، خۆزگە ئێمەش ئیمام وخەتیب بوینایە.سێ یەم: شتێكى لەوەش سەیرترى ماڵى باوكى ئەو مامۆستا دوانزە ئەمپێرە،ببورن،دوانزە عیلمە، هەستاون چیان كردبێت باشە؟ بەدزى وقاچاخ چوون ،خەتێكى ئاوى زیادەیان لەبۆرى رەئیسى راكێشاوە،واتە ئێستا حسابى نائیب عەریفیان بۆدەكرێت، دوو دانە خەتى چاكیان هەیە، قیروسیا لەوەش، بەوەش ناوەستن، موعەدەلى خوایى ماتۆڕى ئاو لەو بۆریە رەئیسیە ئەبەستن كە هەرچى مەلا و ئەهلى ئیمانە ئەڵێَن ئەوە دزیەكى ئاشكرایە،ئابیرمان نەچێت،وەنەبێت بۆ كارەباش دەستەوەستان بن، نا بۆ ئەوەشیان حسابى خۆیان كردوە، لەكۆڵانى ئەودیویانەوە، خەتێكى فولیان بەسڕى ومەخفى تەرتیب كردوە، بەكوردیەكەى ئەو مامۆستا بەڕێزە جەنەتێكى بۆ خۆى لەم دونیایە فەراهەمكردوە.
دەبا تۆزێك واز لەو بەڕێزە بێنین وبچینە سەرئەهلى ئیمانێكى دیكە، ئەم حەفتەیە به خیزانهوه چوین بۆ سەیران ،سودفە چوینە تەنیشت ماڵێكەوە كە هەر هەموویان ریشن وموحاجەبە و میقنەعە لەسەر بوون،هەر كە زانیان ئێمە لە پێڕى خۆیان نین، كچانى سەر روتمان لەگەڵایە، یەكسەر بە سەیارەكانیان، لەنێوان ئێمە و خۆیان سیاجێكیان دروست كرد، ئێمەش كەوتینە هەواى خۆمان و گۆرانى و هەڵپەڕكێ و جۆلانە و چى وچى، ئەوەبوو كات درەنگى كرد و كەوتینە خۆ پێچانەوە بۆماڵەوە، ئەوان پێش ئێمە رۆیشتن وشوێنەكەیان چۆڵكرد،بەڵام كاتێكم زانى ئاگرێكى گەورە و بەتین یان، پاش خۆیان بەجێ هێشت، ئاومان برد بیكوژێنینەوە،كە سەیر ئەكەین چى بێت باشە؟ هەرچى پیسى وخۆڵ وپاشماوەیەكیانە،تاقەتیان نەبوە بیخەنە ناو كیسەى خۆڵەوە ،بەمەرجێك برادەرانى گەشت و گوزار كیسە و شتیان بەسەر هەموو سەیرانچیەكاندا، دابەشكردبوو.سوتاندویانە.
لەسەرو بەندى نووسینى ئەم نوسینەدا بووم، هەواڵى ئەوەم پێگەیشت كە خانمە پەیامنێرەكەى كەناڵى جزیرە (غادە غویس) لەكاتى چونى بۆ سوریا بۆ روماڵكردنى روداو و شەرەكان لەلایەن كۆمەڵێك چەكدارى بەناو سوپاى ئازاد (جبهە نەسرە) دەستدرێژى كراوەتە سەر و، دەشڵێن ئەوە تەعەدا نەبوە بەڵكو ئەو خانمە وەكو هەرخانمێكى موسڵمانى دیكە رازى بووە بە ئەنجامدانى جیهادى جەستە لەگەڵ ئەمیرەكەیان.
جا بەڕێزینە شین واوەیلاو هاوارى من بۆ ئەوەیە كە من بۆ خۆم موسڵمانم نوێژ دەكەم، بەرۆژو دەبم، لە حەرام و قەدەغەكان خۆم دەپارێزم،ئەوەى كە لەسەر شانمە لە بەجێهێنانى ئەركە ئاینیەكان درێغى ناكەم، بەڵام تكام وایە كە ئەو ریشن وشەڕوال كورتانە باش بناسن ، بزانن كێن وچ ماڵێكن، چۆن لەژێر ناو و پەردەى ئیسلامدا بونەتە مۆرانە ومیكرۆب ودهیانهوێت ئاینەكەیان وهک خۆیان ناسرین بکهن، ئەوەتاعهلی باپیر، بەئیعترافى خۆى ئەوە دەخاتە روو كە بەگومانى سیخورى وكاركردن بۆ رژێمى بەعس برایەكى خۆى كە تەنها (16) ساڵ بووە كوشتوە، بەبێ ئەوەى هیچ بەڵگە یان تاوانێك بخاتە روو، لەوەش زیاتر، قەتل لە ئیسلامدا نەهى لێكراوە،هەروەها گۆمان وشك لەكارە ناشایستەكانن،ئەدى چۆن ئەو ئەمیرى موسڵمانانە ئەو قەتلەى كرد چۆن و پاساوى چییە؟
من شینى ئەمڕۆمە، ئێستا دەنگۆى ئەوە هەیە كە بۆ جێگە گرتنەوەى شوێنەكەى مەسعود بارزانى چەندین كەسایەتى بەنیازن خۆیان بۆ ئەو پۆستە بپاڵێون كە دیارتریان دوو هەوادارى یەكگرتون ، بۆیە تەمەنا دەكەم كە ئیسلامیەكان نەبنە ناو ودەنگ وزۆرینە، ئەوەتانێ لەوڵاتانى وەكو میسر وتونس و لیبیا و سوریا نمونەكانیان دیار بەرچاو وئاشكران، كەجارێ لە سەرەتاى رێگان و، هێشتا جێگا پێى خۆیان قایم نەكردوە، ئەوها رەفتار دەكەن،ئەدى سبەى رۆژ بوون بە بەڵاومۆتەكە بەسەرمانەوە چیمان لێ دەكەن؟ وەكو چۆن ریشنەكانى تاڵیبان رەوایى و حەڵالیان ئەدا بە بازرگانى تلیاك وحەشیش،بەدورى مەزانە ، ئەمانیش بۆ خاترى بەرژەوەندى و هاتنە سەركورسىو فریودانى خەڵك و،چاوبەست كردنمان، بڵێن ئەوانەى ئەهلى مزگەوت نین یان لەجەماعەتى خۆیان نین ، كافر ومورتەد وغەیرە دینن، لەبەر ئەوە بۆ برایانى دینى وموسڵمانان و، ئەهلى سونە و جەماعە حەڵاڵ و جائیزە ، كە لەگەڵ ژن وكچ و خوشكى ئێمەو مانان جیهادى جەستە یان زەواجى موتعە وچى وچى بكەن، یان حەڵاڵە بۆیان كەبیان كەن بەكەنیزەو جاریە.هەروەها شەرعى و سونەتیشە، وەكو خەلیفە و سوڵتانەكان، غولام و لوسكەیان هەبێت، ئەگەر سبەى رۆژ شتى وات بەرگوىً كەوت،بەدورى مەزانە،چونكە لاى سەلەفى و وەهابى و ریشن و ئیخوانەكان و خۆبە جێگرەوەكانى ئیسلام و پێغەمبەر، هەموشێك قابیلى رودانە، لەپێناوى كەیف وسەفا و رابواردنى خۆیان ، جۆرەها ئەحكام وشەریعەتى تازە دادەڕێژن كە نەلەقورئان ونەلە حەدیسدا باس نەكراوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست