"مەرج"
Tuesday, 28/06/2011, 12:00
ئێستا دووژمن
رێگای نییەتەوری دەستی
بووە شێنێ !
تووانای نییە
سەرمان ببڕێ و
خەونی پووچی بەدی بێنێ!
پێمان ئەڵێ ،
رازی دەبم سەرتان ساخ بێت!!
باقەدوو باڵاتان بڵند
هەروە كو داری بەیداخ بێت !!
لێ ،تەنها مەرجێكم هەیە ،
بەجێی بێنن ،
بەهێزو بازووی مەچەكتان
دڵی خۆ تان
لەرە گەوە دە ربهێنن!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست