هه‌وڵی تیرۆرکردنی ڕۆشنبیران، له ڕوانگه‌ی ئه‌رستۆ و کهواکیبیهوه
Monday, 25/01/2010, 12:00
ئه‌رستۆ، یا ئه‌رستۆ تالیس له‌دایک بووی 384 ی پێشزاین، وه‌له 322 پێشزاین کۆچیدوای کردوه، ئه‌رستۆ مامۆستای ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره، قوتابی ئه‌فلاتوونه، ئه‌و له‌گه‌لێک بواردا نوسینی هه‌یه، شیعر، فیزیا، ئه‌تایستی، مۆسیقا، شانۆ، هونه‌ری گفتوگۆ، زانستی زینده‌وه‌رناسی هه‌روه‌ها زانستی ڕه‌وشت و به‌ڕیوه‌به‌ر و سیاسه‌ت. ئه‌رستۆ یه‌که‌مین که‌س بوو، که پرۆژه‌ی گشتی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوای دامه‌زراند، ئه‌ویش بریتی بوو له فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌وشت و زانستی جوانی، هه‌روه‌ها زانستی سیاسی، پاشانیش زانستی میتافیزیا.
به‌کورتی به‌تایبه‌ت ڕۆژئاوا، جیهانیش به‌گشتی خۆیان به قه‌رزاری ئه‌رستۆ ده‌زانن، وای ده‌بینن که هه‌رچی زانست و پێشکه‌وتن له بواره‌جیاوازه‌کاندا که هه‌یه، له چاوی ئهرستۆو ئه‌فلاتوونی ده‌بینن.
عه‌بدولڕه‌حامن که‌واکیبی له‌دایک بوو(1854 1902) زاینی، ناوبراو به‌یه‌که‌م بیرمه‌دنی عه‌ره‌ب ده‌ژمێردرێت، که هه‌وڵی داوه ئاین و سیاسه‌ت له جودا بکاته‌وه، ئه‌و گه‌لێگ به‌رهه‌می نایابی بۆ بهجێهێڵاوین، ناوداترینیان"سروشتی چه‌وسانه‌وه"یه،، که‌واکیبی 1902 به قاوه‌ی ژه‌هراوی ده‌رمانخوارد کرا.
ئه‌رستۆ ئه‌ڵێ: مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی دیکتاتۆره‌کان، بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، تێکشکانی ده‌رونی هاوڵاتیانه، هه‌روه‌ها لاوازکردنیان تا ئاستێک که نه‌توانێت، بیر له هیچ بکاته‌وه‌و کارێک ئه‌نجام بدات. بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ش، هه‌موو کارێک ده‌که‌ن و سڵ له هیچ ناکاته‌وه، سه‌رتاش په‌لاماری چینی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووسه‌کان ده‌ده‌ن، چونکه هه‌میشه چینه خوێنده‌وار و ڕۆشنبیره‌کانن، که ده‌بنه ماتۆڕی بزووتنه‌کان.
سه‌ره‌تا دیکتاتۆره‌کان هه‌وڵی کڕینی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌کڕا، ناویان ده‌زڕێنن، دوا جاریش، که زانیان بۆیان که‌ویی و ده‌سته‌مۆ ناکرێ، ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تیرۆری جه‌سته‌یی ڕۆشنبیر و نوسه‌ران.
له کوردستانیشدا نمونه‌مان زۆره، وه‌کو تیرۆری سۆرانی مامه حه‌مه، دوکتۆر ستار، هه‌وڵی کوشتنی، ئه‌حمه‌د میره، نه‌به‌ز گۆران، سه‌باح عه‌لی قاره‌مان، خۆشاردنه‌وه‌ی نه‌ژاد حاجی ئیبراهیم، ده‌یان هه‌وڵی دیکه که ئاشکرا نه‌بوون.
جگه له‌وه‌ش سزادانی ڕۆژنامه‌نووسان و دروستکردنی گێره‌و کێشه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی داخستنی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان، وه‌ک لاسایی کردنه‌وه‌ی ڕژێمه فاشتهکهی تورکیا.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، خه‌ڵک سه‌رگه‌رمی پڕۆژه‌ی گه‌وره گه‌وره ده‌که‌ن، تا خه‌ڵک نه‌یپه‌رژێته سه‌ر بیرکردنه‌وه له ده‌سه‌ڵات، پاشانیش هه‌ژار کردن و نه‌دار کردنی خه‌ڵک، هه‌روه‌ک دروست کردنی ووڵاتێک که‌ته‌نها بریتیبێت له پۆلیس مووچه‌خۆری خۆیان، تا گه‌ل بکه‌نه کۆیله‌ی خۆیان، گه‌ل بکه‌ن به ئامێرێکی ئالی ڕۆبۆت.
به‌مانای سه‌رده‌می ئه‌مڕۆمان دروستکردنی شه‌ڕێک له هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به گه‌ل و نیشتیمانه‌وه نییه، وه‌ک شه‌ڕی نێوان مه‌لایی و جه‌لالی و ڕێخراوه‌کانی دیکه.
جگه له‌وه مێشکشۆرینی خه‌ڵک به به‌رنامه‌ی هیچ پوچ، بۆ نموونه "به‌ڵی ڕاسته" "من جیاوازم".... سه‌ده‌ها به‌رنامه‌و پرۆگرامیێک که خه‌ڵکیی پێ سه‌رقاڵ ده‌که‌ن و له خشته‌یان ده‌به‌ن .
هه‌روه‌ها چاندنی سیخوڕ پیاوه پوته‌کانی خۆیان له نێو هه‌موو کون قوژبنێکی کۆمه‌ڵگادا، تا ئاگاداری هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکی خه‌ڵکیی بن و پێشگیری له سه‌رهه‌ڵدانی بگرن.
سه‌رده‌مێک فه‌رهاد پیرباڵ له کاسه‌ی سه‌ری دهیقڕان و میزی ده‌کرد به هه‌موو شۆڕشداو گه‌نجانی هانی ڕاپه‌ڕین ده‌دا و که‌چی له پڕیش هه‌مان فه‌رهاد پیرباڵ، گووتی: ده‌نگ بده‌ن به که‌ره دێزه‌که. یا هێنانی لۆتیه‌کی وه‌ک عه‌زیز وه‌یسی و کردنی به وێردی سه‌رزمانی گه‌نجان، دوورخسته‌نه‌وه‌یان له پرسه سه‌ره‌کییه‌کان، گێژکردنی خه‌ڵک به هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رنج ڕاکێشانه‌ی هه‌ست بزوێن.
خوێنه‌ری هێژا:
ئه‌وه‌ی ده‌خوێنیته‌وه بۆ چوونی دوو فه‌یله‌سوفن که مێژوو شانازیان پێوه ده‌کات، ده‌ست و په‌نجه‌یان له سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا دیاره‌و. نووسه‌رانی عه‌ره‌ب پێشبینه‌کانی ئه‌و دوو فهیلهسوفهیان ئاوێته کردوه، له‌گه‌ڵ ڕه‌وش و ژیانی کوله‌مه‌رگی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و چۆنێتی سروشتی چه‌وسانه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها جیاوازی بواره‌کانی ژیانی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵات به‌یان ده‌که‌ن.
هه‌رچه‌ند شیکردنهکان تایبه‌ته به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوده‌نگی و هاو هاواری به ئاشکرا به‌دی ده‌کرێت، که نه‌ته‌وه‌ی کوردیش هه‌روه‌ک نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دووچاری چه‌وسانه‌وه هاتووه، بگره زیاتریش، چونکه به‌شێکی کورد چه‌وساوه‌ی ده‌ستی عه‌ره‌به.
به واتایه‌کی دیکه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر عه‌ره‌بدا هاتوه، 10 به‌رانبه‌ر به‌سه‌ر کوردا هاتوه.
بۆ نموونه، نووسه‌ره عه‌ره‌به ئازادیخوازه‌کان، له‌غه‌می ئه‌وه‌دان، که له هه‌موو ووڵاتانی عه‌ره‌بیدا ساڵێ 1991 ته‌نها 5600 کاتێب بهچاپگهیشتوه، که‌چی له‌هه‌مان ساڵدا له ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا 102000 کتێب بهچاپگهیهندراوه، هه‌روه‌ها 42000 کتێب له ئه‌مریکای باشوور بهچاپگهیشتوه!
ئێمه‌ی کوردیش زۆربه‌ی ئه‌و کتێبانه به چاپ ده‌گه‌یه‌نن له عه‌ره‌بیه‌وه بۆ کوردی وه‌رگێڕدراون.
به‌واتایه‌کی دی، ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی ژیانی کوله‌مه‌رگی عه‌ره‌ب ئه‌نجامدراوه، پڕبه‌پێستی خۆی ده‌بێت، که بیگونجێنین له گه‌ڵ ژیانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا، کێب لای ئه‌وان چاپ ناکرێت، یا ژماره‌یه‌کی زۆرکه‌م ئاشناییان به ئینته‌رنێت هه‌یه، ئێمه‌ی کوردیش هه‌رواین و باشترنین، بگره خراپترین.
عه‌ره‌به نیشتیمان په‌روه‌ره‌کان هاوار ده‌که‌ن، که مێشکی عه‌ره‌ب ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێت، کوردیش هه‌روه‌ها، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌ی له بیری نه‌بێت، گه‌نجانن که ئاواره‌ی رێگا نادیاره‌کانیان ده‌که‌ن.
یا هه‌مان ده‌سته و غه‌م دایگرتوون، که گه‌نجانی عه‌ره‌ب ئاره‌زوویی خوێندن و خوێندهنهوهیان زۆر دابه‌زیوه، به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، ئێمه‌ی کورد زۆر له‌وان خراپترمان به‌سه‌ر هاتووه، به‌ڵام له هه‌ر هه‌مووی سامناکتر، ترساندن و تیرۆری ڕۆشنبیرانه، بۆیه فه‌رمانی سه‌رشانی هه‌موومانه که به‌هه‌موو توانا‌مان به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه، ئه‌و پیلانه بۆگه‌نه‌یان به‌سه‌ردا بڕوخێنین.
جا با مافیاکان له‌وه دڵنیا بن، که هاواری سۆرانی مامه حه‌مه، دوکتۆر عه‌بدولستار، سه‌باح عه‌لی قاره‌مان، نه‌ژاد حاجی ئیبراهیم، نه‌به‌ز گۆران، ناسح عه‌بدولڕه‌حیم، ئه‌حمه‌د میره، ئه‌مانه نه به عه‌زیز وه‌یسیی لۆتی و فه‌رهاد پیرباڵ ده‌خه‌ڵه‌تێن، نه لهگوللهی چهقۆکێشهکانتان بێده‌نگ ده‌بن، چونکه ده‌نگ و هاواری ئه‌مان، هاواری گه‌له.
کلیکی ئه‌و نووسینه عه‌ره‌بییه‌ش بکه:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست