کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م پارچه‌ هۆندراوه‌یه‌ پێشکه‌شه‌ به‌ گیانی پاکی شه‌هیدی قه‌له‌م کاکه‌ سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ

Sunday, 16/05/2010, 12:00


کاکه‌ سه‌رده‌شت ده‌‌وه‌ره‌وه‌ سه‌یری کۆڵان به‌کۆڵانی کوردستانه‌که‌ت بکه‌ ‌ چۆن سه‌رتاپا ڕه‌شی پۆشیوه‌‌
ده‌وه‌ره‌وه‌ سه‌یری هاورێکانت بکه‌ چۆن پۆڵ پۆڵ ده‌ڕژێنه‌ سه‌رشه‌قامه‌کانو داوای بکوژانی تۆده‌که‌ن
ده‌وه‌ره‌وه‌ سه‌یری به‌رده‌رگای کۆلێژی زمانه‌وانی جارانت بکه‌ بزانه‌ چی هه‌ڵایه
ده‌وه‌ره‌وه‌ سه‌یرێکی دایکه‌ داماوه‌که‌ت بکه‌ بزانه‌ له‌یه‌ک چرکه‌دا چه‌ند جار داوای گه‌رانه‌وه‌ی تۆ ده‌کا
ده‌وه‌ره‌وه بزانه‌ خوشکه‌کانت چۆن گریان به‌رۆکی لێگرتون
ده‌وه‌ره‌وه‌ و برۆبۆسه‌ر ڵاپتۆپه‌که‌ت و چاوێک به‌ماڵپه‌ری کوردستانپۆسته‌که‌ت دابخشێنه‌ وه‌ بزانه‌ هاونوسه‌رانت چۆن داوایتۆ ڵه‌ بنه‌ماله‌ی مافیاده‌که‌نه‌وه
ده‌وه‌ره‌وه‌ سه‌یری که‌ناله‌ جوانه‌که‌ی ک ن ن بکه‌ و بزانه‌‌ چۆن ره‌نگی ره‌شی پۆشیوه‌
ده‌وه‌ره‌وه‌بزانه‌ چۆن له‌هه‌مو ماڵێکا باسو خواسی دیارنه‌مانی تۆده‌که‌ن
ده‌وه‌ره‌وه‌ سه‌یری تاک باتاکی میلله‌ته‌که‌ت بکه‌ جگه‌ له‌ سه‌رانی بنه‌ماله‌ بزانه‌ چۆن خه‌ڵک به‌دوای بابه‌ته‌ به‌ پێزاکانت ده‌گه‌رێن که‌ناردوتتن بۆ کوردستان پۆسته‌که‌ت
ده‌وه‌ره‌وه‌ ئه‌ی بریارت نه‌دابو له‌گه‌ڵمان بی تاکۆتای؟؟
ده‌وه‌ره‌وه‌ ئه‌ی به‌ڵێنت پێمان نه‌دابو ئه‌وه‌ی ئه‌یزانی له‌سه‌ر بنه‌ماله‌ی مافیای بارزانی په‌یتا په‌یتا بۆمان بخه‌یته‌ سه‌ر ڵاپه‌ره‌کانی کوردستان پۆست؟؟
ده‌وه‌ره‌وه‌ ئه‌ی به‌ڵێنت به‌دایکه‌ شیرنه‌که‌ت نه‌دابو بۆ نیوه‌رۆ به‌یه‌که‌وه‌ نان بخۆن؟؟
ده‌وه‌ره‌وه‌ ئه‌ی بریار نه‌بو له‌گه‌ڵ هاوپۆڵه‌کانت زانکۆ ته‌واو بکه‌ی؟؟
ده‌وه‌ره‌وه‌ ئه‌ی به‌ڵێنت به‌کوردستان پۆست نه‌دابو که‌ هه‌مو رۆژێک به‌بابه‌تێکی تازه‌ به‌ژداری بکه‌ی له‌ماڵپه‌ره‌ ئازیزه‌که‌ت؟؟
ده‌وه‌ره‌وه‌ ئه‌ی به‌ڵێن پێمان نه‌دابو قه‌له‌مه‌که‌ت بێده‌نگ نه‌که‌ی تا کۆشکو ته‌ڵاری بنه‌ماله‌ وێڕان نه‌که‌ی؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە