كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان و ریكلامى بۆ لیستى كەرەدێزەكە
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
ئەوە بۆ چەند رۆژێكە كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان لە سلێمانى كەوتۆتە دابەشكردنى ئەو پێناسانەى بۆ زیندانیەكانى كردووە وبۆ هەر پێناسێك بڕى (6000) هەزار دینار واتە (5)دۆلارى وەرگرتووە ,وە ئەوەى جێى سەیرو سەمەرەو گاڵتەجارى كردنەو بەو زیندانیە سیاسیانەى لە دەورى ئەم كۆمكارە كۆبوونەتەوە بە خەیاڵى ئەوەى مافكێیان لە حكومەتە دزەكەى پارتى ویەكێتى بۆ وەربگرێتەوەكەچى پێناسەكانیان ئێكسپایەر بووە وەك پەرلەمان وحكومەتەكە چونكە هەر پێناسێك لە رێكەوتى 1/1/20009 وە دەرچووە وە بەروارى كۆتایى 1/6/2009 یە ,مەبەست لەم كارەى كۆمكار ئاشكرایە ئەمە بۆ جارى چوارەمیانە پێناس تازەكردنەوەیان بۆ زیندانیە سیاسیەكان هەرجارەى ئەو برە پارەیە وەرئەگرن وە وەك و سەرۆك وجێگرى كۆمكارەكە ئەڵێن كە لە 50 هەزاروە ئێستا 20 هەزار زیندانیان هەیە بەناونوسین كەواتە هەر شەش مانگ جارێك بەس بەپارەى پێناسە تازەكردنەوە (100) سەد هەزار دۆلاریان دەست ئەكەوێت .
زیندانیە ساسیەكان ...
ئەوە خەتاو گوناحى كۆمكار نیە بەوشێوەیە گاڵتەجارى بە عەقڵ وگیرفانتان ئەكات .
ئەوە خەتاو گوناحى كۆمكار نیە سەرۆكەكەى (ئەحمەدى مام رەسول) كە زیندانى سیاسى نیەو بەپارەى ئێوە هەر بەرێگاى بەغداوەیە كە هەر جارەى موقتەبەسێكى حوكم تەزویر ئەكات وكەشف ئەبێت وە ئەیەوێت خۆى بكات بەزیندانى سیاسى .
ئەوە خەتاوگوناحى كۆمكار نیە جێگرى سەرۆكەكەى سڵێمان خالد كە زیندانى سیاسى نیە و بەدەمى خۆى لە رۆژنامەى هاوڵاتیدا ئەڵێت من حیزب دایناوم من بەزیندانى سیاسى حساب ناكرێم چونكە منداڵ بووم لەگەڵ دایكم لە ئەمنى هەولێرلەسەر باوكم گیرابووین .
ئەوە خەتا و گوناحى كۆمكار نیە عیمادى كۆنە تەوارى كە بەرپرسى ناوەندى سلێمانیەوە بەرۆژ لاى مەلا بەختیارەوە بەشەو لاى عومەرى سەید على (گردەكەیە) یە تەنها بۆ دەسكەوتى خۆى یارى بە عەقڵى ئێوەش وئەو دولایەنەش ئەكات .
ئەوەخەتا وگوناحى كۆمكار نیە مووچەى 17 مانگتان خوراوە لە جیاتى وەرگرتنەوەى كەچى لە 500 هەزارەوە بۆیان كردن بە 390 هەزارو لە لە 1/7/2009 وە بۆتا ن حساب ئەكەن .
ئەوانەو بە چەندین سووكایەتى تر كە بەئێوەى زیندانیانى سیاسى ئەكرێت هەموو لە ملى خۆتانە نەك كۆمكارو فلان وفیسار ئێوەى زیندانى سیاسى یان درۆ ئەكەن بەپارەو تەزویر ناونووس كراون یان لەسەر قاچاغچیەتى وشتى تر گیراون ,ئەگینا ئەگەر زیندانى سیاسى بوونایە چۆن ئەو هەموو بێحورمەتى وریسوایى وترسنۆكیەتان قبوڵ ئەكرد ,زیندانى سیاسى ئەو كەسانە بوون لەژورە تاریكەكانى بەعسدا لە ژێر تێهەڵدان وقامچیدا تەنازلى بۆ پارەوە ئیمتیاز نەدەكرد تا بێتە جاسوس بەسەر برادەرەكەیەو ئەى خێرە ئێستا بەم هەموو سووكایەتیە رازیە ,من دڵنیام ئێوە زیندانى سیاسى نین وە ئەوانەى سەرۆكتانە وئەتانبەن بەرێوە هەر زیندانى سیاسى نین !! بۆیە من دەڵێم دەست خۆش حكومەتى هەرێمى كوردستان دەست خۆش كاك مەلا بەختیار دەست خۆش چنار سەعد دەست خۆش پەرلەمانى كوردستان نەكەن ماف و ئیمتیاز بدەن بەو قاچاغچیانە وەڵا چاكتان ناسیوون بۆیە بەهۆى ئێوەى هەلپەرست وكۆنە جاش وتەواریەوە زیندانیە سیاسیە بەشەرەفەكان لەسەر جادەو شەقامەكان بە بێ بوونى رێكخراوێك ئازادانە داكۆكى لە مافى خۆیان ئەكەن وە بەردەوامن لە خۆپیشاندان ونارەزایەتى كە لە كۆتایدا ئێوەى قاچاغچى و بێكەرامەت بەسزاى گەل ئەگەیەنێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست