کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیرۆر كردنى سەردەشت و قبووڵ نەكردنى ڕەخنە ! كوامەتا سنگ فراوانى و دیمووكراتیەتى دەسەڵات ؟

Saturday, 08/05/2010, 12:00


تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووسان و ڕفاندن ، فەلاقە و دەمكووتكردن یەكێكە لە ڕووەتە دیارەكانى ئەمڕۆى دەسەڵاتى كووردى ئازادى ڕادەربڕین سادەترین مافى مرۆڤە بەپێى بەندەكانى جاڕنامەى گەردوونى مافى مرۆڤ ، ڕۆژنامەنووس ئازادە لەوەى چۆن ڕەخنە دەگرێ و چۆن كەمووكورتیەكانى دەسەڵات دەخاتەڕوو ئەمە لەجیهانى ئێستاى سەدەى بیست و یەكدا و لەووڵاتانى دیموكراتخوازدا پەیڕەویى لێ دەكرێت بەڵام ئەوە ئەو دەسەڵاتە كووردیەیە كەناهێڵێت ڕۆژنامەنووس بیرو ڕاى خۆى دەرببڕێت ئەكەونە فەلاقەكردن و دەمبەستن تاكار ئەگاتە سەر تیرۆر و بێسەرووشوێن كردن ... ئەوو دەسەڵاتەى كە تاوانى تیرۆركردنى سەردەشت عوسمانى لە ئەستۆیەو كەمتەرخەمە بەرامبەر بەدابین كردنى ئازادى ڕادەربڕین ئەمڕۆ بەچ ڕوویەكەوە لاف و گەزافى دیمووكراتیبوون و تەعەدوودى و جیاوازى بیروڕا لێدەدات ئەوەتا لەبەردەم زانكۆكەیدا ئەو ڕۆژنامەنووسە لاوە خووێندكارە دەڕفێنرێت و پاشان تیرۆر دەكرێت ئەرێ دەسەڵات تۆ لەكوێ خەوتوویت تۆ چ جۆرە ئازادییەك پەیڕەو دەكەیت ئەوەنییە بە ڕۆژى ڕووناك تاوانى تیرۆر ئەنجام دەدرێت بۆ ناهێڵیت مرۆڤى كوورد لەوكۆیلایەتییە ڕزگارى بێت كە ڕژێمى بەعسى عەفلەقى تەنوورەكەى بۆ داخستبوو ئێوەش پشكۆكانى ئەگەشێننەوە دەسەڵات پێویستە بەر لەهەر شتێك سنگ فراوان بێت و ڕەخنە لەهەموو هاووڵاتیەك قەبووڵ بكات چجاى ئەوەى ڕۆژنامەنووس بێت خۆ ڕەخنە بۆ ڕووخاندن نییە بۆ بەخۆداچوونەوەو ڕاستكردنەوەیە .
ئەودەسەڵات و ڕژیمانەى هێڵى سوور بۆ ئازادى ڕادەربڕین دادەنێن چارەنووسیان لە چارەنووسى ڕژێمە دیكتاتۆرەكانى تر باشتر نابێت ئەمڕۆ بمانەوێت و نەمانەوێت سەردەمى تەكنەلۆجیاو پێشكەوتن و كرانەوەو شەفافیەتە ئیتر چ پێویست دەكات بەتیرۆر و تۆقاندن ڕۆژنامەنووسان بترسێنن و دەمكووتیان بكەن
دروود لە گیانى پاكت سەردەشت گیان سەرشۆڕى و نەمان بۆ بكووژەكانت نەفرەت لەودەسەڵاتەى باندە ئیرهابییەكانى خۆى بەرئەداتە گیانى ڕۆژنامەنووسان و ئازادى بیروڕا بەرتەسك ئەكاتەوە .... خوودایە بۆ دەبێت هەمیشە گوێچكەكانمان پڕبێت بەهەواڵى كووشتن و تیرۆركردن بۆ دەبێت دوواى نۆزدەساڵ لەئازادى مەرگى ڕۆژنامە نووسەكانى هاوڕێمان بە تیرۆركراووى ببینین ئەمە چ جەهالەت و چ جەخارێكە خوودایە خودایە بۆ دەبێت لەسەردەمى حكوومەتى خۆماڵیدا دایكمان بەرگ ڕەش بێت بەدەست ئەو دەسەڵاتە بۆگەنەوەى كەهەر خەریكى گیرفان پڕكردن و تاڵان چێتین بەڕەخنەگرتن قەڵس ئەبن و ڕەش و سپى پێكەوە ئەسووتێنن خوودایە تاكەى ئم زەبرو زەنگە نزاكەى ناگاتە لاى تۆ خودایە تاكەى ئێمەى خاوەن قەڵەم نەوێرین بەئازادى بنووسین نەوەكوو نانبڕاوو تیرۆرمان بكەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە