ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر، چاودێری کێ ده‌کات و چاوی له‌سه‌ر کێیه؟
Sunday, 17/05/2009, 12:00
1869 بینراوە
یه‌کێتی سه‌رده‌مانێک باهۆزێکی گۆڕان و به‌خۆداچوونه‌وه‌ی دوای ڕه‌خنه‌کان و گوێڕایه‌ڵێکی داخوازییه گشتی و به‌دووا چووی چه‌مکه پیلانییهکان له‌پێناو به ئاسۆ گه‌یاندنی ستراتیژی نیشتمانی بوو . سه‌رده‌مانێک ئۆرگانه‌کانی تایمهندێتی خۆی وه‌رده‌گرت و خۆی بۆ ده‌وڵه‌ته چکۆلهیهکی قانونی ده‌کوتا ، له‌ده‌روازه‌ی ئه‌وه‌وه ئاسۆکانی بیری نوێ و جیهانی په‌روه‌رده‌کردن و چه‌مکی نوێی کوردایه‌تی و جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕه‌ش و سپی سیاسی و خوێندگایه‌ک بۆ فێربونی پێداویستگهلی کۆمه‌ڵگا بوو ، به‌شی سیاسی و عه‌سکه‌ری و ئیداری و ڕاگه‌یاندنی چوار کۆڵه‌که‌ی جیاواز و ڕاستگهیهکی حیزبێکی هیوا خواز بوو . ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی ده‌ورێکی باڵای پۆزه‌تیفانه‌ی له په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌ی نوێی بۆ سه‌رده‌مه‌که ده‌بینی ، هه‌ر له گه‌یاندنی که‌وتن و سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌کانی جیهان تا تیۆری فه‌له‌سه‌فی و ئایدۆلۆژیای لیبریالی تا چه‌پخوازی و کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی زێڕین له بۆ توانکارانی بواری شعر و ڕۆمان و چیرۆک و گۆرانی و شانۆ . ئه‌مانه په‌یام و وه‌زیفه‌ی زێڕینی ئه‌و سهردهمانهو ئه‌رکێکی مێژویی له‌بیر نه‌کراون ، پێداویستییه‌کی گرنگی نیشتمانیانه بوو ، ده‌شکرێت بوترێت به‌رگرییه‌کی نیشتمانی له فه‌وتاندنی بیره زێڕینه‌کان بوو . له‌ئێستادا ئه‌م بناغه مێژووه ، دیوار‌و سهربانکهی به‌خواری و به‌شکڵێکی دوور له گونجاو داده‌ڕێژرێت ، یان به ' کوردی و کرمانجی " سایت و ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر له دیدێکی چاوه‌ڕوانکراوه‌وه میراته‌که‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ.
ڕۆژنامه‌ی حیزب یان ئازاد له‌کوردستان دا ، ده‌کرێت کۆمه‌ڵێک پێداویستی له‌پێناو ناو و موڕاڵی خۆی بکاته مه‌رجی کارکردنی ڕۆژانه‌ی نه‌ک ساڵانه . هیچ ڕۆژنامه‌یه‌ک ناتوانێت ڕایه‌ڵه‌ی نێوان خۆیی و خوێنه‌ری به وشه‌ی " حه‌له‌ق و پهلهق " دروست بکات ، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک حه‌ڵقه‌ی خوازیار ده‌بنه زنجیری ڕایه‌ڵه‌که و خودی سه‌رنجه‌که ده‌هێنێته ئاراوه به‌لای یه‌کتریدا ، بۆ نمونه / یه‌که‌م * ڕۆژنامه‌ی حیزب ناتوانێت له سکه‌که‌ی خۆی لابدات ، ده‌قاو ده‌ق ببێته ڕۆژنامه‌یه‌کی ئازاد . دوووه‌م * ڕۆژنامه‌ی حیزب ناتوانێت سنوره بڤه‌کان ' ببه‌زێنێت و ئاوڕێک له کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌و که‌موکورتییه‌کان بداته‌وه‌و بیهورژێنێت . سێهه‌م * دێزاینی یه‌که‌م په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ی حیزب ته‌نها ڕازاوه‌یه بۆ سه‌رۆک و داروده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵات . چواره‌م * ڕۆژنامه‌ی حیزب داپۆشه‌ری گه‌وره‌ترین تاوان و چه‌مکی هاندانه له شه‌ڕه ناوخۆ و کاره داپلۆسینهکاندا ، وه‌ک دیوارێکیش به‌رگریکاره بۆ هه‌ڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و حیزب . به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی ئازاد به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه که ئاماژه‌م پێدا ، خاڵێکی وه‌رچه‌رخاوی کۆمه‌ڵگاکه‌یه‌تی بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی که‌موکورتییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و پێشڕه‌وێکی هاندهرو یه‌که‌م بهرهنگارو زیانلێکراوی مه‌یدانی مافخوازانه . ده‌کرێت بوترێت : یه‌که‌م * دیزاینی ڕۆژنامه‌ی ئازاد به‌پێچه‌وانه‌ی ڕۆژنامه‌ی حیزبه‌وه دهنهخشینرێت و کۆمه‌ڵگا به‌ئاگا دێنێت له هه‌نگاوه زیان به‌خشه‌کانی و حیزب و ده‌سه‌ڵات ، کهلهمهدا ده‌سه‌ڵات هه‌میشه خوێندنه‌وه‌ی خراپ به‌ئاراسته‌ی ده‌ستی ده‌ره‌کی بۆ ده‌کات . دووه‌م * ڕۆژنامه‌ی ئازاد زیان لێکهوتوترین سه‌نگه‌ری به‌ره‌ی مافه‌کانی گه‌له که به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و گروپه توندوتیژه‌کان له‌دژی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن . سێهه‌م * ڕۆژنامه‌ی ئازاد حه‌ساسترین و ڕووناشریترین خاڵی به‌رچاوی حیزب و زۆرترین خوێنه‌ری به‌رچاوی گه‌له . ئه‌م جیاوازیانه کۆمه‌ڵێک باس له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن کهململانێیهکی سیاسی و خۆگیفکردنهوهیهکی شێوه‌یی و دواتر کۆمه‌ڵێک پیلان و توند‌و تیژی هه‌ڵه‌گرێت . هه‌موو ئه‌و پیلان و توند‌و تیژی و باسه سیاسیانه هه‌م ڕۆژنامه‌ی حیزب هه‌م ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌ی حیزبی له پشته‌وه‌یه‌تی ، ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌و فاکته‌ره تڕۆهاتانهن که خه‌ڵک دههورژێنن و ناڕازایی ده‌خوڵقێنن.
ماوه‌یه‌که یان له‌دووای سه‌رهه‌ڵدانی خۆ ئاماده‌کردنی بۆ هه‌ڵبژاردن ، ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر که‌له ئێستادا دیزاینی میدیای یه‌کێتییه ، کۆمه‌ڵێک هه‌واڵ و گفتوگۆ و ڕوداوه‌کان ده‌خاته سه‌ر پانتایی سایته‌که‌ی . گرنگ نییه که چ به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ئاماده‌کارییه یاساییه‌که وه‌ک ڕۆژنامه‌یه‌کی حیزبی داده‌ڕێژێت ، که به‌شێک بێت له سه‌رنجڕاکێشانی هه‌وادارن و خوازیارانی یه‌کێتی " به لیستی قاله فه‌ره‌ج و ته‌حسین شاویس و پێشڕه‌وانی له‌شکری ئه‌نفال له‌ژێر ناوی (لیستی کوردستانی) . گرنگ ئه‌وه‌یه ماوه‌یه‌که سه‌رکرده سه‌ربازییه ناوداره‌کانی یه‌کێتی ده‌هێنێته وه‌ڵام که بکه‌ونه هه‌ڕه‌شه‌و چاوبزکردنهوه . ئه‌مه بۆ خۆی که‌ونێکی توندوتیژی و خۆئاماده‌کردنه بۆ هه‌نگاویی نایاسایی و به‌ده‌سته‌وه‌دانی بانگه‌شه‌ی شه‌ڕی یه‌کلایه‌نه دژ به بهرامبهرکان.