کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس له‌ ‌سلێمانی تاله‌بانی و نیچیره‌ڤانی بینیوه‌

Saturday, 29/09/2012, 12:00


كوردستانپۆست/په‌یامنیری 3 سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ نووسینگه‌ی تاله‌بانی له‌ سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی تاله‌بانی له ‌ئه‌لمانیه‌وه ‌بۆ سلێمانی، به ‌بیانوی به‌خیرهاتنه‌وه‌ی تاله‌بانی ، فه‌رمانده‌ی سوپای قودس (قاسم سلێمانی) گه‌یشتۆته‌ سلێمانی وله‌ ده‌باشان چاوی به‌تاله‌بانی كه‌وتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ ته‌نها ماوه‌ی یه‌ك كاتژمیر پێكه‌وه‌ كۆبونه‌ته‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ و له‌هه‌مان كاتدا به‌گه‌یشتنی نیچیره‌ڤان بارزانی له‌ هه‌مان رۆژدا چاوی به‌ویش كه‌وتووه‌، ماوه‌ی زیاتر له‌یه‌ك كاتژمیریش له‌گه‌ل ئه‌ویشدا قسه‌یان کردووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی بۆ كوردستانپۆست ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ قاسم سلێمانی به‌ناوی ئایه‌توللا عه‌لی خامنه‌ئیه‌وه ‌بانگیشتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ تاله‌بانی و نێچیره‌ڤان بارزانی بۆ تاران كردووه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ‌حزبێكی ئیسلامی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه ‌ئێرانیه‌كان ده‌یانه‌ویت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان كیشه‌ی نێوان مالیکی و مه‌سعود بارزانی چاره‌سه‌ر بكریت، نه‌ك له‌رێگایه‌كی دیكه‌وه‌، سه‌رچاوه‌كه ‌ئه‌وه‌شی باسكرد، هه‌روه‌ها ئیرانیه‌كان ده‌یانه‌ویت سود له‌ زه‌وی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن بۆ كۆمه‌ك كردنی سوریا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە