پارلمانتارێکی ئوتریش به‌ڵگه‌ی نوێی له بابه‌ت رۆڵی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له تیرۆری د. قاسملوودا بڵاو کرده‌وه
Thursday, 18/06/2009, 12:00
ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵات: له به‌ره‌به‌ری بیسته‌مین ساڵرۆژی تیرۆری دوکتور عه‌بدوڕه‌حمان قاسملوو و له کاتێکدا که مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له گه‌ڵ دژایه‌تی خۆپیشاندانی به‌رینی خه‌ڵکی ئێران رووبه‌رو بۆته‌وه، پارلمانتارێکی ئوتریشی کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێی له پێوه‌ندیی رۆڵی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له تیرۆری دوکتور عه‌بدوڕه‌حمان قاسملوو سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا بڵاو کرده‌وه.
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێریی فه‌رانسه، ئه‌م پارلمانتاره ئوتریشیه که ناوه‌که‌ی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند که کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێی له‌م باره‌وه بڵاو کردۆته‌وه. به وته‌ی ئه‌م پارلمانتاره هاوڵاتیه‌کی ئاڵمانی دانی به‌وه داناوه که ئه‌و بۆخۆی چه‌ک و چۆڵی پێویستی بۆ تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی ناوه‌ته ئیختیاری مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه.
به پێی زانیاریه‌کانی سه‌رچاوه‌ی ئاماژه بۆکراو، ئه‌و که‌سه ئاڵمانیه رۆژی 6ی ئاوریلی ساڵی 2006 که له ئیتالیا زیندانی بووه، زانیاریه‌کانی به پۆلیسی دژه مافیای ئیتالیا داوه و ئاشکرای کردووه که چه‌ک و چۆڵه‌کانی له سه‌فاره‌تی ئێران له ڤییه‌ن ته‌حویلی که‌سانێک له سه‌فاره‌ت بۆ وێنه مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داوه.
http://kdpmedia.info/more.php?id=282
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست