گۆڕان حورمەت و كەرامەتی گێرایەوە بۆ پەرلەمانى كوردستان و پەرلەمانتاران
Monday, 22/02/2010, 12:00
ئەو هەڵوێست و كاردانەوەیەى كە 25 پەرلەمانتارەى لیستى گۆڕان نواندیان لەبەرامبەر تێپەڕاندنى پرۆژە بووجەى 2010 بەبێدەنگى و بە خێرایی جێگەى دەست خۆشى و ستایش كردنە جێگەى ئەوەیە خۆم بە خۆم بڵێم كە ئەگەر تادوێنێ پەرلەمانتار قەرزدارى میللەت بووبێت ئەوا ئەمڕۆ خەڵكى كوردستان خەریكن قەرزەكانى خۆیان وەر دەگرنەوە .
هەروەك چۆن بەبەشداریكردنیان بە لیستى جیا لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردسان حورمەتان گێڕایەوە بۆ بۆ پرۆسەى هەڵبژاردن و دەنگدان,هەروەك چۆن بە هەوڵدانتان بۆ خزمەتكردنى خەڵك ئینتماى تاكى كوردتان گێرایەوە بۆ نیشتمانەكەى,هەروەك چۆن بە هەڵوێست و قسەكانتان لەم خولەى پەرلەماندا سەرلمانتان كە لیستى گۆڕان لیستى خەڵكە و بۆ داواكانى خەڵكە
نامەوێت زیاتر قسەلە بارەى ئەو هەڵوێستە مەردانەتان بكەم كە بەرامبەر افى خەڵك لەپەرلەمان كردتان تەنها ئەوەم هەیە پێتان بڵێم
؛ ئەى 25 گوڵەكەى پەرلەمان بەو هەڵوێستەى نواندتان سەلماندتان كە پەرلەمانتارن بەماناى پەرلەمانتار سەلمانتان خاوەنى بەڵێنن بەمانانى خاوەن بەڵێن. من نامەوێ زیاتر هیچ بڵێم تەنها ئەوەندە دەڵێم (ئەگەر تا ئێستا هیچتان نەكردبێت ئەوەتان كرد كە حورمەت كەرامەت بگێڕنەوە بۆ پەرلەمانى كوردستان و پەرلەمانتاران توانیتان وێنەیەكى جوان و ڕوویەكیترى پەرلەمانتار پیشانى خەڵكى كوردستا بدەن)چونكە پێشتر بەهۆى كۆیلەكانى دەسەڵات لە پەرلەمان دزێوترین كەس پەرلەمانتار بوو لەبەر چاوى خەڵك
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست