ڕاگرى پەیمانگای تەكنیكى سلێمانى بەتەزكییەى حیزبى وەبەیێچەوەانەى یاسا دادەمەزرێت
Monday, 22/11/2010, 12:00
هەمیشە بەرێز وەزیرى خۆیندنى باڵا دووپاتى دەكاتەوە لە كەنالەكانى ڕاگەیاندن كە واسیتە وتەزكییەى حیزبى بەهیچ شێوەیەك ڕیگەى پیێ نەدراوە ... بەڵام بەداخەوە پۆستەكان لەم وەزارەتە بەپێچەوانەى یاسا دابەشدەكرێت ، لەسایتى ئەنتەرنێتى فەرمى وەزارەتى خۆیندنى باڵا مەرجەكانى وەرگرتنى پۆستەكان كە بەتاڵن بڵاوكراوەیەوە بەڵام ئەو مەرجانە بەكار ناهێنرَیت وە بۆ دیكۆر داندراون ، بەڕیزینە جێگای پرسیارە كە دكتور ئالان فریدون (كورى ناهیدە تالەبانى ، خوشكەزاى موكەرەم تالەبانى كۆنە ڕاوێژكارى ێدام حسین) پوستى ڕاگرى پەیمانگاى تەكنیكى وەردەكرێت لەكاتێدا ئەم مەرجانەى لای خوارەوە نایگرێتەوە (بەپێی مەرجەكانى وەزارەتى خویندنى باڵا) :
1. خزمەتى 10 ساڵى نیە لەبەر ئەوەى ئەم بەڕیزە لەدایكبووى 1976 وە ساڵى 2004 دامەزراوە لە زانكۆى سلێمانى واتا 6 سالأ خزمەتى هەیە لە حكومەت.
2. هیچ پوستى كارگیرى وەرنەگرتووە لەم 6 ساڵە (تەنها نۆینەرى مامۆستایانى كۆلیجى ئەندازیارى بوو بۆ ماوەى چەند ســـاڵیك ئەو پۆستەیش تەشریفییە واتا ئیدارى نییە) ... واتا هیچ ئەزموونێكى نیە لە بوارى كارگیرى ئەویش مەرجێكى ترە كەوەزارەت دایناوە (جگە لە 10 ساڵى خزمەت) ، باشە بەڕێز وەزیرى خۆیندنى باڵا دەتوانیت پێمان بڵیت چۆن كەسێكى بێ ئەزموون تەمەنى 34 ساڵە دەتوانێت 13 بەشى پەیمانگای تەكنیكى سلێمانى بەڕیوە بات لەڕووى زانستى و كارگیرییوە ؟
بەڕیزان ، هەمووان دەزانین كە پۆستى ڕاگرایەتى بۆ كەسی شیاو دەبێت كە لە 20 ساڵ زیاتر خزمەتى هەبێت لەگەل ئەزموونى كارگێرى ، تكایە ئەم پۆستانە مەیكەن بە یارى مناڵان و ژێر دەسەڵاتى حیزبەكان بێت ، جێگایى سەرنجە كە برای ئەم بەڕیزە لەهەمان كات پوستى یاریدەدەری سەرۆكى دەستەى تەكنیكی وەرگرتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست