تاڵه‌بانی چۆن توانی بۆ جارێکی تر کۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌شیمان بکاته‌وه
Saturday, 18/07/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، به کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که دوای ئه‌وه‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار ئه‌ندامه‌کانی تر که ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه، دواجار له سه‌ر داواکاری جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ردانی به‌غدادی کرد، له‌وێ تاڵه‌بانی توانی په‌شیمانی بکاته‌وه، سه‌رچاوه‌که به پرسیارێک ئه‌و نهێنییه‌ی بۆ ئاشکراکردین: ده‌زانێت چی به کۆسره‌ت وت؟ وه‌ڵام چی پێی وت؟
تاله‌بانی به کۆسره‌ت ده‌ڵێ: کاک کۆسره‌ت ده‌زانی ئه‌و ئه‌مریکییه نامه‌ردانه ته‌قینه‌وه‌که‌ی زاخۆیان داوه‌ته پاڵ تۆ؟ نه‌ک ته‌نها ئه‌وه کاتێک که له موسڵ چوویت ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زانت گرت، ئه‌مه‌ریکییه‌کان زانیاریان له لایه و به منیشیان وت، که تۆ 25 ملیۆن دۆلارت له ماڵه‌که‌ی هێناوه‌ته ده‌رێت و بۆ خۆت هه‌ڵگرتووه!
پاش ئه‌وه‌ی که کۆسره‌ت گوێی له‌م قسانه ده‌بێت، موچڕکه‌یه‌ک به گیانییدا دێت و هیچ ناڵێ، ئیتر تاڵه‌بانی به‌م شێوه‌یه کۆسره‌ت له‌و چوار که‌سه جیاده‌کاته‌وه، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا هه‌ڵوێستی خۆی ئه‌گۆڕێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست