گروپى 88 بڵاوى دەكەنەوە قاسم ئاغاى كۆیە بەفەرمان و چاودێرى پارتى و بنەماڵەى بارزانى كوشتن و بڕینى خەڵكى ناوچەى كۆیەى كردوە
Tuesday, 26/10/2010, 12:00
لە وتارێكیاندا گروپى 88 لە هەڵەبجەى شەهید بڵاوى دەكەنەوە كە قاسم ئاغاى كۆیە بەفەرمان و چاودێرى پارتى دیموكراتى كوردستان و بنەماڵەى مەلامستەفاى بارزانى خەڵكى ناوچەى كۆیەى كوشتوە لەسەردەمى ڕژێمى بەعسى ڕووخاودا .
لەوتارەكەیاندا گروپى 88 كە لەباخى گشتى هەڵەبجەى شەهید لەكاتى ڕاگەیاندنى كەمپینێكدا بۆ دەستگیركردن و دادگای كردنى قاسم ئاغاى كۆیە ، بڵاویانكردەوە كە قاسم ئاغاى ئەنفالچى و موستەشارى ڕژێمى بەعس ئەو كوشتن و بڕینەى ئەنجامى داون لەكاتى ڕژێمى بەعسدا، بە چاودێرى پارتى دیموكراتى كوردستان و بەفەرمانى ڕاستەو خۆى بنەماڵەى مەلامستەفاى بارزانى بوە ، لەوتارەكەدا هاتوە و دەڵێن "با دەسەڵاتى كوردى دەست لەداڵدەدانى ئەنفالچیەكان و موستەشارەكان هەڵگرێت ، ئەگەر نا ئەوا دواڕۆژى ئێوە وەك سەدام و بەعسیەكانى لێدێت .
ئەمەى خوارەوە دەقى وتارەكەى گروپى 88 كە لەكاتى پێكهێنانى كەمپینى ناوەندى چاكدا بۆدەستگیركردن و دادگایكردنى قاسم ئاغاى كۆیە لەهەڵەبجەى شەهید بڵاویان كردەوەو بەاشیان زانى دەقەكەى وەك خۆى لە كوردستان پۆست بڵاو بكرێتەوە بۆخەڵكى كوردستان .
بابنەماڵەى بارزانى وەڵامى بنەماڵەى شەهیدان بدەنەوە
داڵدەدان و تەكریم كردنى قاسم ئاغاو تەواوى ئەنفالچیەكان گەورەترین سوكایەتى و بێ حورمەتیە بەتەواوى شەهیدان و پێشمەرگەو خودى شۆڕش ، چونكە تەواوى شەرعیەتى شۆڕش و شەهیدان لەڕووبەڕووبونەوەى دژایەتیكردنى بەعس و ئەنفالچیەكان و بكوژانى كوردەوە سەرچاوە دەگرێت ....
ئێمە مافى خۆمانە بپرسین ئەگەر ئێوە شەرعیەتتان لەدژایەتى بەعس و بكوژانى كوردو ئەنفالچیەكان وەرگرتون ، عەجەب ئێستا كردونتان بە هاوسەنگەرو هاوپیشەو هاوكارى خۆتان ...
هێنانەوەى قاسم ئاغاى كۆیە و داڵدەدانى لەلایەن سەرانى پارتى و بنەماڵەى مەلامستەفاى بارزانیەوە، دەمانگەیەنێتە ئەو قەناعەتەى كەتەواوى ئەوكوشتن و بڕینانەى كە قاسم ئاغا ئەنجامى داون بەفرمان و چاودێرى سەرانى پارتى و بنەماڵەى مەلامستەفاى بارزانى ئەنجامى داون ، ئەگەر وانیە بۆچى ئەو كورد كوژوئەنفالچیەیان داڵدەداوە ؟ لێرەوە پێتان دەڵێین " دەست لەداڵدەدانى ئەنفالچیەكان و موستەشارەكان هەڵگرن ، ئەگەرنا دواڕۆژى ئێوە وەك بەعسیەكان و سەدامى لێدێت ".
گروپى 88
لە هەڵەبجەى شەهید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست