کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەکی بەپەلە بۆ نەوشیروان موستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان .. ئاشتی کۆمەڵایەتی لە مەترسیدایە

Saturday, 07/12/2013, 12:00




لەھەمو قوناغێکی چەق بەستوی سیاسیی و ڕۆشنبیری یدا چەند کەسێک لە فۆرمی گروپ دێنە پێشەو ئەو دۆخە لەو چەق بەستوییە دەپەڕێننەوە بۆ سەرتایەی قوناغێکی باشتر , لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابرودا تا ڕادەیەکی باش توانیوتانە ئەوە بەرجەستە بکەن و جوڵەیەک بخەنە نێو دڵی ھەمو ئەوانەیشی بەو دۆخە بێ مانایە خۆشحاڵبون کە پپێشتر پارتی و یەکێتی دروستیان کردبوو !!
بەرێزان " ئێوە " لەم کاتەدا بیر لەوە دەکەنەوە چۆن بەشداری حکومەت بکەن , ھەر لەم کاتەیشدا " ئێمە " بیرلەوە دەکەینەوە چۆن بتوانین گوشار بخەینە سەر حکومەت و بۆئەوەی ئەو تیرۆرکردنەو ڕەشە کوژیەی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی گرتو وەتەوە ڕای بگرێت و و گوشارێکی بەھێزتر بخەینه سەر ئەو کەس و لایەنانەی کە بۆمانەوەی خۆیان نائارامی لەدڵی میللەتدا دروست ئەکەن و درێژە بەو جۆرە گەمانە ئەدەن کە سیاسەتی کلاسیک لە وڵاتانی دیکتاتۆریەت و دواکەتوودا کاری پَێدەکات ؟!
بەرێزان داواکارین ھەرئێستا ڕای بگەیەنن کە بەشداری لەحکومەت ناکەن تا تاوانبارانی تیرۆرکردنی ھاوڕێمان " کاوە گەرمانی " شەھید ئاشکرا نەکرێن !! ھەرئێستا ھەوڵەکانتان بۆ پێکھێانی حکومەت ڕابگرن ؟ چونکە بەھۆی لەژێرپێنانی یاساوە ھێشتا بکوژەکانی " سۆرانی مامە حەمەو زەردەشت عوسمان و عەبدولستار شەریف " سەربەستانە بەو شەقامانەدا ئەسوڕێنەوە کە ئێوە بەنیازن لە کابینەی ھەشتەمدا زیاتر فراوانیان بکەن !!
پەیامی ئێوە لەسەرتادا تائێستا وەک ئەوەی بەئێمە گەشتوە خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و بەدیھێنانی داد پەروەری بوە , ئێستا ئێوە ئەتوانن بە وەستاندنی ھەوڵەکانتان بۆ پێک ھێنانی حکومەت و دروستکردنی کابینەی نوێ , خزمەت بە ھاوڵاتیان بکەن و داوای داد پەروی بکەن , ئێوە ئەتوانن گوشاری زیاتر دروست بکەن بۆ دۆزینەوە تاوانیاران ؟ چونکە تاوانبارەکان ئەو کەسانەن کە ئێوە دەیان ناسن و ٢٢ ساڵە یاسایان خستو وەتە ژێرپێکانیانەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە