کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە نەخۆشخانەی شەهید خالدگەرمیانی شاری كفری كارمەند و نەخۆش ناچار دەكەن لەمانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژووبن

Saturday, 06/08/2011, 12:00


لەیەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانەوە بەبێ ئاماژەكردن بەهیچ بڕیاریكی ئیداری لەنەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی چێشتخانەی نەخۆشخانە داخراوە ،كاتێك بۆ ئەم كێشەیە ئیدارەی نەخۆشخانە بەسەر دەكەنەوە ئیدارەش بەكارێكی نەشیاوی دەزانیت ، بەڵام لەهەمانكاتدا دەڵێن ئەمە بڕیاری كۆمپانیایە وەك ئەوەی كومپانیا حوكمی حكومەت بكات، نەك حكومەت حوكمی كۆمپانیا بكات ، بۆیە ئەو كارمەند و نەخۆشانەی كە بەڕۆژو نین ناچاردەكرێن وەك كارمەند و نەخۆشە بەڕۆژوەكان بەڕۆژوبن، ئەوەی شایانی باسە ئەم كێشەیە هەموو ساڵێك دووبارە و چەندبارە دەبێتەوە هەتاكوو بیست یان بیست وپینج ڕۆژی ڕەمەزان تێدەپەڕێت ئەمجار لەناكاو دەڵێن ئەمە ڕاست نیە دەست دەكەنەوە بەكاری ئاسایی خۆیان بەلام ئەوەی لەو بیست و پێنج ڕۆژەی مانگی ڕەمەزانداوەك مافێكی كارمەند و نەخۆشەكانە لوش دەكرێت چیترباس ناكرێتەوە ، لەكۆتایدا دەڵێم بۆچی ئەم بابەتەم گەیاندە ڕاگەیاندن ،كە ئەم جۆرە كیشانە لەهەموو جیهاندا بەیاسا چارەسەر دەكرێت بەڵام لەم حكومەتە حەیاتەی ئیمە هەر بەیاساش گەندەڵی دەكرێت ،چوونكە ئەگەر یاسایەك لەگەڵ كۆمپانیایەكی گەندەڵدا ڕێكنەكەوتبێت چۆن خاوەن یاسا بڕیارێكی خاوەن كۆمپانیا لەسەرووی خۆی دەبینێت ، لەكۆتایدا دەڵێم خوا ئەم ڕۆژوەتان لێقەبووڵ نەكات وجەزای خۆتان لەم دنیا بدەن نەك لەو دنیا گەندەڵچییه‌کان. 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە