جه‌نگه‌كان له مێژوودا
Tuesday, 04/11/2014, 12:00
له‌م پێنج هه‌زار ساله‌ی دوایدا به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌ی شاره‌زایانی مێژوو زیاتر له 14 هه‌زار جه‌نگ تۆمار كراوه‌و له‌و مێژوه‌دا زیاتر له 4 ملیارد مرۆڤ به جه‌نگ كوژراوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 3/2ی كۆی سه‌رجه‌م ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مڕۆی سه‌ر گۆی زه‌وی. به‌ته‌نیا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دوو جه‌نگی جیهانی رویداوه. له جه‌نگی دوه‌می جیهانیه‌وه هه‌تا ئێسته زیاتر مرۆڤ به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆ‌و ناوچه‌ییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه وه‌ك له ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له جه‌نگی دوه‌مدا كوژراون.
له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا له ئه‌نجامی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كۆمه‌له ده‌وله‌تێكی ده‌ستكرد له‌لایه‌ن كۆلۆنیالیزمی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسیه‌وه دروستكران بێگوێدانه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌تنیكه‌كان و كۆمه‌له دیكتاتۆرێك خرانه سه‌ر ده‌سه‌لات كه هه‌تا ئه‌مڕۆكه گه‌لانی ناوچه‌كه پێوه‌ی ده‌تلێنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش بوه سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ده‌یان جه‌نگی خوێناوی نێوخۆ‌و هه‌رێمیی. له‌م سه‌د ساله‌ی دوایشدا به ده‌گمه‌ن ناوچه‌یه‌ك هه‌یه له جیهاندا كه‌م یان زۆر ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌ر شالاوی جه‌نگ نه‌كه‌وتبێت. به ده‌یان جه‌نگ له "جیهانی سێ" به‌رپا كراوون به وه‌كاله‌ت بۆ زلێهزهكانی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌لات. له‌به‌ر چه‌ند فاكته‌رێك ژماره‌یه‌كی زۆر له جه‌نگه‌كان بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست گواستراونه‌ته‌وه. له‌م سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌میشدا هه‌ر هه‌مان كه‌لتوری جه‌نگ حوكم ده‌كات به‌لام به‌شێوه‌یه‌كی تری مۆدێرنانهو به ته‌كنیكی تری سه‌ربازی و سیاسی و جه‌نگیی ژیرانه‌تر. به‌لام ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌مان ڕه‌نگی هه‌یه.
ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه له سه‌رجه‌م كاتی مێژووی نوسراوه‌وه هه‌ر ساله‌و نزیكه‌ی 3 جه‌نگی تێدا به‌رپاكراوه. له كاتێكدا له په‌نجا سالی نێوان 1898 هه‌تا 1947 (55) جه‌نگ رویداوه. له بیست سالی په‌نجاكان و شه‌سته‌كاندا نزیكه‌ی 80 جه‌نگ و پێكدادانی تری چه‌كداری ڕویداوه. له سالی 1945- 1970 زیاتر له 40 جه‌نگی گه‌وره‌و بچووك تۆماركراوه. مێژونوسێك هه‌ژماری كردوه كه له‌ماوه‌ی 3400 سالی بینراوی مێژوی مرۆڤایه‌تیدا ته‌نیا 243 سال بێ جه‌نگێكی دیار‌و نه‌زانراو بوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ ڕوداوه‌كانی سه‌رگۆی زه‌وی له سه‌رده‌می زوودا زۆر به‌كه‌م و كورتی تۆماركردوه بۆچوونی ئه‌وه هه‌یه كه له‌ڕاستیدا له هه‌موو سه‌رده‌مێكی مێژوی هه‌زاران سالی دوایدا له یه‌كێك یان له چه‌ند شوێنێكی سه‌ر زه‌وی جه‌نگ و پێكدادانی قورس روویدابێت. شتێكی سه‌یر نیه له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م ڕوداو و ئه‌زمونانه ئه‌و قه‌ناعه‌ته حوكم بكات كه جه‌نگ به‌شێكی گه‌وره‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیه.
دوای كۆتایی جه‌نگی دوه‌می جیهانی جه‌نگه بچووكه‌كان ده‌ركه‌وتن وه‌ك جه‌نگه ڕزگاركهرهكان دژ به هیزه كۆلۆنیالیست و داگیرگهرهكان. زۆربه‌ی جه‌نگه‌كان له 1945 ی دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانیه‌وه له نێوان ده‌وله‌تاندا نه‌بوه به‌لكو له نێوان ده‌وله‌ت و لایه‌نه نادهولهتیهكان ئه‌نجامدراون و وه‌ك شێوه‌یه‌كی جه‌نگ وێنای سه‌ده‌ی 21 یان كردوه بۆنمونه جه‌نگه‌كانی نیوان كورد و ده‌وله‌ته داگیركه‌ره‌كانی. جه‌نگه ده‌وله‌تیه گه‌وره‌كان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ناكۆكیه‌كانی سه‌ده‌ی 21 وون نابن به‌لام له‌به‌ر ڕۆشنایی ناكۆكیه زۆر‌و هه‌مه‌جۆره‌كان به تایبه‌ت له‌به‌ر په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگه بچووكه‌كان ڕۆلی
كه‌متر ده‌بینن.
(جه‌نگ رێڕه‌وی مێژوو ده‌گۆرێ)
جه‌نگ هه‌میشه ڕێره‌وی مێژوو ده‌گۆڕێ. سیسته‌مه‌كانی ئه‌وروپا خۆیان له ئه‌نجامی جه‌نگ هاتونه‌ته كایه‌وه. خودی سیسته‌می ئه‌وروپا له ئه‌نجامی جه‌نگ هاتۆته ژیانه‌وه. سیسته‌می ده‌وله‌تیی ئه‌وروپا به ئامرازی هێز به‌واتا به‌رێگای كۆلۆنیزهكردن گوێزراوه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی دونیای ئه‌وروپا. له خه‌باتی دژ به ده‌سه‌لاتی كۆلۆنیالیزمی ئه‌وروپی به واتا بۆ ڕزگاربوون له كۆلۆنی بوون ده‌وله‌ته مۆدیرنه‌كانی ئاسیا‌و ئه‌فه‌ریقا سه‌ریان هه‌لدا. ده‌گه‌مه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه سه‌رجه‌م ئه‌و جه‌نگانه‌ی له مێژودا ڕویانداوه چاره‌نوسێكی رێكه‌وتی مرۆڤایه‌تی نین.
ئه‌و جه‌نگه‌ش به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی داعش كه ئێسته به‌رۆكی كورد‌و ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌و ههرهشهشه بۆ سه‌ر ئاشتی جیهانی ، به ڕه‌چاوكردنی پشتگیریه نیوده‌وله‌تیه‌كان بۆ كورد و ئه‌گه‌ری گۆرینی نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی ناوچه‌كه دوور نیه له ئه‌نجامی ئه‌م جه‌نگه رێره‌وی سیاسی كوردستان بگۆرێت به‌ره‌و قۆناغێكی تری ئیجابی هه‌تا ده‌گاته مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆییش ، ئه‌گه‌ر كورد بتوانێت سوودی لێوه‌ربگرێت و كاری له‌سه‌ر بكات ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست